دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

17. سورة الإسراء

17:39جوزئی 15 · لاپەڕەی 286لێکچوو
ذَٰلِكَ مِمَّآ أَوْحَىٰٓ إِلَيْكَ رَبُّكَ مِنَ ٱلْحِكْمَةِ ۗ وَلَا تَجْعَلْ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ فَتُلْقَىٰ فِى جَهَنَّمَ مَلُومًۭا مَّدْحُورًا39
ته‌فسیری ئاسان: ئەو ڕێنموییانەی کە پەروەردگارت بە وەحی بۆی ڕەوانە کردیت بەشێکن لە حیکمەت و دانایی، نەکەیت خوایەکی تر بەهاوتای خوای باڵادەست بزانیت، چونکە ئەگەر وابیت، فڕێ دەدرێیتە ناو ئاگری دۆزەخەوە بە سەرزەنشت کراوی و ڕیسوایی و شەرمەزاری و دوور خراوەی لە بەزەیی خوایی.
17:40جوزئی 15 · لاپەڕەی 286لێکچوو
أَفَأَصْفَىٰكُمْ رَبُّكُم بِٱلْبَنِينَ وَٱتَّخَذَ مِنَ ٱلْمَلَٰٓئِكَةِ إِنَٰثًا ۚ إِنَّكُمْ لَتَقُولُونَ قَوْلًا عَظِيمًۭا40
ته‌فسیری ئاسان: ئینجا ڕوو بەهاوەڵگەران دەفەرموێت: ئایا ڕەوایە خوا ئێوەی هەڵبژاردبێت تا کوڕتان پێ ببەخشێت و خۆی فریشتەکانی هەڵبژاردبێت تا بیانکات بەکچی خۆی؟ (ئەم بیرو باوەڕە پووچ و بێ سەروبنانە کەی ڕەوایە، مەگەر کوڕو کچ هەر خوا نایانبەخشێت؟)، بەڕاستی ئێوە قسەو گوفتارێکی نابەجێ و گەورە و ناقۆڵا دەکەن.
17:41جوزئی 15 · لاپەڕەی 286لێکچوو
وَلَقَدْ صَرَّفْنَا فِى هَٰذَا ٱلْقُرْءَانِ لِيَذَّكَّرُوا۟ وَمَا يَزِيدُهُمْ إِلَّا نُفُورًۭا41
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بە خوا بەڕاستی ئێمە لەم قورئانەدا بە چەندەها شێوە لە هەموو مەبەستەکان دواوین تا بیربکەنەوەو یاداوەری وەربگرن، کەچی قورئان بۆ خوانەناسان تەنها دوورە پەرێزی نەبێت هیچی تریان بۆ زیاد ناکات.
17:42جوزئی 15 · لاپەڕەی 286لێکچوو
قُل لَّوْ كَانَ مَعَهُۥٓ ءَالِهَةٌۭ كَمَا يَقُولُونَ إِذًۭا لَّٱبْتَغَوْا۟ إِلَىٰ ذِى ٱلْعَرْشِ سَبِيلًۭا42
ته‌فسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بەو موشریکانە) بڵێ: ئەگەر خوای تریش هەبوایە لەگەڵ خوای پەروەردگاردا هەروەکو ئەوان دەڵێن.. ئەو کاتە هەموان هەوڵیاندەدا بۆ ئەوەی دەسەڵات لە خاوەنی عەرش و تەختی فەرمانڕەوایەتی بسەنن و لێی زەوت بکەن.
17:43جوزئی 15 · لاپەڕەی 286لێکچوو
سُبْحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يَقُولُونَ عُلُوًّۭا كَبِيرًۭا43
ته‌فسیری ئاسان: ستایش و پاکی و بڵندی بۆ ئەو پەروەردگارەیە (کە ئەو نەفامانە دەربارەی ئەو هەموو ناڕەواییە دەڵێن) و ئەو زاتە زۆر بەرزو بڵندو گەورەترە (لە بۆچوونی ئەوان).
17:44جوزئی 15 · لاپەڕەی 286لێکچوو
تُسَبِّحُ لَهُ ٱلسَّمَٰوَٰتُ ٱلسَّبْعُ وَٱلْأَرْضُ وَمَن فِيهِنَّ ۚ وَإِن مِّن شَىْءٍ إِلَّا يُسَبِّحُ بِحَمْدِهِۦ وَلَٰكِن لَّا تَفْقَهُونَ تَسْبِيحَهُمْ ۗ إِنَّهُۥ كَانَ حَلِيمًا غَفُورًۭا44
ته‌فسیری ئاسان: هەر حەوت ئاسمانەکان و زەوی و هەموو ئەوانەی کە تیایاندا هەن، تەسبیحات و ستایشی ئەو زاتە دەکەن، هیچ شتێک نی یە لەم بوونەوەرەدا کە تەسبیحات و ستایش و سوپاسی ئەو زاتە نەکات، بەڵام ئێوە لە تەسبیحات و ستایشی ئەو شتانە تێناگەن، بەڕاستی ئەو زاتە هەمیشەو بەردەوام خۆگرو بە حەوسەڵەیە (لە بەرامبەر لادانی خەڵکیەوە) لێخۆشبووەو چاوپۆشی دەکات (ئەگەر ڕووی تێبکەن و باوەڕی پێ بهێنن).
17:45جوزئی 15 · لاپەڕەی 286لێکچوو
وَإِذَا قَرَأْتَ ٱلْقُرْءَانَ جَعَلْنَا بَيْنَكَ وَبَيْنَ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْءَاخِرَةِ حِجَابًۭا مَّسْتُورًۭا45
ته‌فسیری ئاسان: کاتێک کە قورئان دەخوێنیت ئێمە بەربەستێکی نادیارو شاراوە، دەخەینە نێوان تۆو ئەوانەی باوەڕ بە ڕۆژی دوایی ناهێنن.. (چونکە سوودی لێ وەرناگرن)
17:46جوزئی 15 · لاپەڕەی 286لێکچوو
وَجَعَلْنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَن يَفْقَهُوهُ وَفِىٓ ءَاذَانِهِمْ وَقْرًۭا ۚ وَإِذَا ذَكَرْتَ رَبَّكَ فِى ٱلْقُرْءَانِ وَحْدَهُۥ وَلَّوْا۟ عَلَىٰٓ أَدْبَٰرِهِمْ نُفُورًۭا46
ته‌فسیری ئاسان: (چونکە مەبەستیان نیە تێبگەن) ئێمەش پەردە دەهێنین بەسەر دڵیاندا تا هەرتێی نەگەن، گوێشیان سەنگین دەکەین تا نەیبیستن، جا کاتێک لە قورئاندا تەنها ناوی پەروەردگارت دەبەیت (باسی بت و بەرنامەیان ناکەیت)، ئەوە پشت هەڵدەکەن و ڕوو وەردەگێڕن و بێزاری دەردەبڕن و دەڕۆن.
17:47جوزئی 15 · لاپەڕەی 286لێکچوو
نَّحْنُ أَعْلَمُ بِمَا يَسْتَمِعُونَ بِهِۦٓ إِذْ يَسْتَمِعُونَ إِلَيْكَ وَإِذْ هُمْ نَجْوَىٰٓ إِذْ يَقُولُ ٱلظَّٰلِمُونَ إِن تَتَّبِعُونَ إِلَّا رَجُلًۭا مَّسْحُورًا47
ته‌فسیری ئاسان: ئێمە لە هەموو کەس چاکتر دەزانین کە خوانەناسان بۆ گوێت بۆ دەگرن، ئەوانە کاتێک گوێت لێ دەگرن، چپە چپ و سرتە سرت دەکەن، ئەوسا ستەمکاران بەیەکتر دەڵێن: ئێوە شوێن کەس ناکەون تەنها پیاوێکی جادوو لێکراو نەبێت!!
17:48جوزئی 15 · لاپەڕەی 286لێکچوو
ٱنظُرْ كَيْفَ ضَرَبُوا۟ لَكَ ٱلْأَمْثَالَ فَضَلُّوا۟ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ سَبِيلًۭا48
ته‌فسیری ئاسان: سەرنج بدە چۆن تۆ دەکەن بە نموونە (تاوێک دەڵێن: جادووگەر، دەمێک دەڵێن: شاعیر.... هتد) سەرئەنجام خۆیان گومڕا کردووەو ناتوانن ڕێگەو ڕێبازێکی چاک و دروست بگرنەبەر.
17:49جوزئی 15 · لاپەڕەی 286لێکچوو
وَقَالُوٓا۟ أَءِذَا كُنَّا عِظَٰمًۭا وَرُفَٰتًا أَءِنَّا لَمَبْعُوثُونَ خَلْقًۭا جَدِيدًۭا49
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانە بە سەرسامیەوە دەڵێن: باشە ئەگەر بووینە ئێسکی ڕزیوو پرتوکاو، ئەوە سەر لە نوێ زیندوو دەکرێینەوە؟!
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.