پیشاندان:
17. سورة الإسراء
۞ قُلْ كُونُوا۟ حِجَارَةً أَوْ حَدِيدًا50
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم پێیان بڵێ: ببنە بەرد یان ئاسن...
أَوْ خَلْقًۭا مِّمَّا يَكْبُرُ فِى صُدُورِكُمْ ۚ فَسَيَقُولُونَ مَن يُعِيدُنَا ۖ قُلِ ٱلَّذِى فَطَرَكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍۢ ۚ فَسَيُنْغِضُونَ إِلَيْكَ رُءُوسَهُمْ وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هُوَ ۖ قُلْ عَسَىٰٓ أَن يَكُونَ قَرِيبًۭا51
تهفسیری ئاسان: یان هەر شتێک و هەر دروستکراوێک کە زۆر سەخت و گرنگ و گەورەیە لە بیرو هۆشتاندا، ئەوسا ئەوانە (بە سەرسامیەوە) دەڵێن: دەی باشە، کێ زیندوومان دەکاتەوە؟ بڵێ: ئەو زاتەی کە یەکەمجار بەدیهێناون (زۆر لای ئاسانە زیندووتان بکاتەوە)، ئەوسا سەریان شۆڕدەکەنەوە بۆ لات و سەر بادەدەن و دەڵێن: ئەوە کەی زیندوو دەکرێینەوە؟ کەی قیامەت بەرپا دەبێت؟ پێیان بڵێ: دوور نیەو لەوانەیە بەم نزیکانە پێش بێت.
يَوْمَ يَدْعُوكُمْ فَتَسْتَجِيبُونَ بِحَمْدِهِۦ وَتَظُنُّونَ إِن لَّبِثْتُمْ إِلَّا قَلِيلًۭا52
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت پەروەردگارتان بانگتان لێ دەکات، بەدەم سوپاس و ستایشیەوە (زیندوو دەبنەوەو ملکەچ و فەرمانبەردارن) واگومان دەبەن کە ماوەیەکی کەم نەبێت لە دنیادا نەژیاون (یاخود دوای مردنتان ماوەیەکی زۆر کەم لە گۆڕدا بوون).
وَقُل لِّعِبَادِى يَقُولُوا۟ ٱلَّتِى هِىَ أَحْسَنُ ۚ إِنَّ ٱلشَّيْطَٰنَ يَنزَغُ بَيْنَهُمْ ۚ إِنَّ ٱلشَّيْطَٰنَ كَانَ لِلْإِنسَٰنِ عَدُوًّۭا مُّبِينًۭا53
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بەبەندەکانم بڵێ: چاکترین گوفتار بڵێن (جوانترین گوفتار بنووسن) چونکە شەیتان بەڕاستی دەیەوێت نێوانیان تێک بدات (هەمیشە هانیان دەدات بۆ وتنی گوفتاری هەڵەو خراپ)، بەڕاستی شەیتان دوژمنی ئاشکرای ئینسانەو (دەبێت وریابێت ئەو دوژمنە تووشی هەڵەی نەکات).
رَّبُّكُمْ أَعْلَمُ بِكُمْ ۖ إِن يَشَأْ يَرْحَمْكُمْ أَوْ إِن يَشَأْ يُعَذِّبْكُمْ ۚ وَمَآ أَرْسَلْنَٰكَ عَلَيْهِمْ وَكِيلًۭا54
تهفسیری ئاسان: پەروەردگارتان چاکتان دەناسێت خۆ ئەگەر بیەوێت ڕەحمتان پێ دەکات (کاتێک ڕێبازی چاکە دەگرنە بەر)، یان ئەگەر بیەوێت سزاتان دەدات (کاتێک ڕێبازی خراپە دەگرنە بەر)و ئێمە تۆمان بۆ ئەوە ڕەوانە نەکردووە کە چاودێرو پارێزەری ئەوان بیت (تا ئەوان بە ناچاریی باوەڕ بهێنن).
وَرَبُّكَ أَعْلَمُ بِمَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۗ وَلَقَدْ فَضَّلْنَا بَعْضَ ٱلنَّبِيِّۦنَ عَلَىٰ بَعْضٍۢ ۖ وَءَاتَيْنَا دَاوُۥدَ زَبُورًۭا55
تهفسیری ئاسان: پەروەردگارت چاک دەزانێت بەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدایە (هەریەکەیان سەرگەرمی چین)، بێگومان ئێمە ڕێزی هەندێ لە پێغەمبەرانمان لەلا زیاترە لە هەندێکی تریان و (کتێبی) زەبووریشمان بە_داوود_بەخشیووە.
قُلِ ٱدْعُوا۟ ٱلَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِهِۦ فَلَا يَمْلِكُونَ كَشْفَ ٱلضُّرِّ عَنكُمْ وَلَا تَحْوِيلًا56
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بە هاوەڵگەران بڵێ: ئادەی هاناو هاوار بکەن لەو بت و شتانەی کە لەجیاتی خوا دەیانپەرستن (ئایا هیچیان لە دەست دێت؟ دڵنیابن کە ئەوانە) نە دەتوانن بەڵاو ناخۆشیەکتان لەسەر لابەرن. نەدەتوانن بارودۆخ بگۆڕن.
أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ رَبِّهِمُ ٱلْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُۥ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُۥٓ ۚ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًۭا57
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوانەی کە ئەوان هاناو هاواریان لێ دەکەن، کامیان لە خوا نزیکترە؟! لە کاتێکدا کە ئەوان خۆیان هاوار لە خوا دەکەن و داوای نزیک بوونەوە لە پەروەردگاریان دەخوازن و چاوەڕوانی ڕەحمەتی دەکەن، لە سزاو تۆڵەشی دەترسن، بەڕاستی سزای پەروەردگارت مەترسی لێکراوە.
وَإِن مِّن قَرْيَةٍ إِلَّا نَحْنُ مُهْلِكُوهَا قَبْلَ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ أَوْ مُعَذِّبُوهَا عَذَابًۭا شَدِيدًۭا ۚ كَانَ ذَٰلِكَ فِى ٱلْكِتَٰبِ مَسْطُورًۭا58
تهفسیری ئاسان: هیچ شارو شارۆچکەیەک نی یە کە ئێمە بڕیارمان دابێت پێش بەرپابوونی ڕۆژی قیامەت لە ناوی بەرین، یان سزایەکی سەختی بدەین، لە کتێب و دۆسیەی (تایبەتدا، لە لوح المحفوظ دا) تۆمار نەکرا بێت.