پیشاندان:
17. سورة الإسراء
وَمَا مَنَعَنَآ أَن نُّرْسِلَ بِٱلْءَايَٰتِ إِلَّآ أَن كَذَّبَ بِهَا ٱلْأَوَّلُونَ ۚ وَءَاتَيْنَا ثَمُودَ ٱلنَّاقَةَ مُبْصِرَةًۭ فَظَلَمُوا۟ بِهَا ۚ وَمَا نُرْسِلُ بِٱلْءَايَٰتِ إِلَّا تَخْوِيفًۭا59
تهفسیری ئاسان: هیچ شتێک نەبووە، بەهۆی ئەوەی کە ئێمە موعجیزە بەرپا بکەین و نیشانی بدەین لەوەی کە ئەوان داوایان کردووە، تەنها ئەوە نەبێت کە (جۆرەها موعجیزەمان نیشانی پێشینەکان دا)، بەڵام ئەوان هەر بڕوایان پێ نەکرد؛ ئێمەش لە ناومان بردن، حوشترە تایبەتیەکەشمان بە ئاشکراو ڕوون بە قەومی (ثمود) بەخشی، کەچی ستەمیان لێکردو (سەریان بڕی)، بەڕاستی ئێمە تەنها بۆ ترس و داچڵەکاندن نەبێت، هیچ جۆرە موعجیزەیەک نانێرین.
وَإِذْ قُلْنَا لَكَ إِنَّ رَبَّكَ أَحَاطَ بِٱلنَّاسِ ۚ وَمَا جَعَلْنَا ٱلرُّءْيَا ٱلَّتِىٓ أَرَيْنَٰكَ إِلَّا فِتْنَةًۭ لِّلنَّاسِ وَٱلشَّجَرَةَ ٱلْمَلْعُونَةَ فِى ٱلْقُرْءَانِ ۚ وَنُخَوِّفُهُمْ فَمَا يَزِيدُهُمْ إِلَّا طُغْيَٰنًۭا كَبِيرًۭا60
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم یادی ئەوە بکە کاتێک پێمان وتی: کە بەڕاستی پەروەردگاری تۆ دەوری خەڵکی داوەو ئاگادارە بەهەموو شتێکیان و ئەو شتانەش کە لە خەوندا نیشانمان دایت تەنها تاقیکردنەوە بوو بۆ خەڵکی، هەروەها بەباسی درەختە نەفرین لێ کراوەکەش کە لەقورئاندا ناو بڕاوە تاقیاندەکەینەوە (کافرەکان کردیانە گاڵتەجاڕو وتیان: چۆن درەخت لەناو ئاگردا دەڕوێت، عەقڵیان کول بوو لەئاستی توانای بێ سنووری خواییدا)، بەمەرجێک ئێمە دەمانەوێت بەم باسانە بیانترسێنین، دایانبچەڵەکێنین، کەچی ئەو باسانە هیچیان بۆ زیاد ناکات تەنها لادان و یاخی بوونێکی گەورە و بێ سنوور نەبێت.
وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَٰٓئِكَةِ ٱسْجُدُوا۟ لِءَادَمَ فَسَجَدُوٓا۟ إِلَّآ إِبْلِيسَ قَالَ ءَأَسْجُدُ لِمَنْ خَلَقْتَ طِينًۭا61
تهفسیری ئاسان: (بیریان بهێنەرەوە) کاتێک بە فریشتەکانمان وت: ئادەی سوژدە بەرن بۆ ئادەم، هەموو سوژدەیان برد جگە لە (ئیبلیس)، کە وتی: ئایا چۆن سوژدە دەبەم بۆ ئەو کەسەی کە لە قوڕ دروستت کردووە؟!
قَالَ أَرَءَيْتَكَ هَٰذَا ٱلَّذِى كَرَّمْتَ عَلَىَّ لَئِنْ أَخَّرْتَنِ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ لَأَحْتَنِكَنَّ ذُرِّيَّتَهُۥٓ إِلَّا قَلِيلًۭا62
تهفسیری ئاسان: (پاشان بێ شەرمانە) وتی: پێم بڵێ؛ ئا ئەمەیە کە ڕێزت داوە بەسەر مندا؟! سوێند بە خوا ئەگەر دوام بخەیت تا ڕۆژی قیامەت ئەوە بێگومان هەموو نەوەکانی گومڕاو سەرگەردان دەکەم جگە لە کەمێکیان (کە دەسەڵاتم بەسەریاندا نیە).
قَالَ ٱذْهَبْ فَمَن تَبِعَكَ مِنْهُمْ فَإِنَّ جَهَنَّمَ جَزَآؤُكُمْ جَزَآءًۭ مَّوْفُورًۭا63
تهفسیری ئاسان: خوای پەروەردگار فەرمووی: بڕۆ ئەوەی شوێنی تۆ بکەوێت لەوان، ئەوە بێگومان دۆزەخ پاداشتی هەموانتانە، کە پاداشتێکی مسۆگەرەو جێگەی هەمووتانی تێدا دەبێتەوە...
وَٱسْتَفْزِزْ مَنِ ٱسْتَطَعْتَ مِنْهُم بِصَوْتِكَ وَأَجْلِبْ عَلَيْهِم بِخَيْلِكَ وَرَجِلِكَ وَشَارِكْهُمْ فِى ٱلْأَمْوَٰلِ وَٱلْأَوْلَٰدِ وَعِدْهُمْ ۚ وَمَا يَعِدُهُمُ ٱلشَّيْطَٰنُ إِلَّا غُرُورًا64
تهفسیری ئاسان: بڕۆ چیت لە دەست دێت درێغی مەکە، هەرکەس کە توانیت (لەو بەدبەختانە) بە بانگ کردن و هاندانیان بۆ تاوانکاری، دایانبڕە، بەهۆی لەشکری سوارەو پیادەی خۆتەوە هێرشیان بۆ بەرەو هاوبەشییان بکە لە ماڵ و سامان و منداڵ و نەوەیاندا (بەسامانی حەرام و منداڵی زۆڵ،.. هتد)، ئەوەندەش بەڵێن و ئومێدیان پێ بدە، سەریان لێ بشێوێنە، هەرچەندە بەڵێن و هاندانی شەیتان جگە لە فریودان و فێڵکردن و ساختە، شتێکی تر نیە.
إِنَّ عِبَادِى لَيْسَ لَكَ عَلَيْهِمْ سُلْطَٰنٌۭ ۚ وَكَفَىٰ بِرَبِّكَ وَكِيلًۭا65
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی بەندەکانی من (ئەی شەیتانی نەفرین لێکراو) هیچ دەسەڵاتی تۆیان لەسەر نابێت و هەوڵ و کۆششی تۆ کاریان تێ ناکات و پەروەردگاری تۆ (ئەی ئیماندار) بەسە بۆ پارێزگاری و پاڕاستنت.
رَّبُّكُمُ ٱلَّذِى يُزْجِى لَكُمُ ٱلْفُلْكَ فِى ٱلْبَحْرِ لِتَبْتَغُوا۟ مِن فَضْلِهِۦٓ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًۭا66
تهفسیری ئاسان: پەروەردگارتان ئەو زاتەیە کە کەشتی بە دەریادا هاتوچۆ پێ دەکات بۆتان، تا لە فەزڵ و بەخششی (بێشوماری) بەهرەوەر ببن، بەڕاستی ئەو زاتە هەمیشە و بەردەوام بەڕەحم و میهرەبانە بۆتان.