دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

17. سورة الإسراء

17:67جوزئی 15 · لاپەڕەی 289لێکچوو
وَإِذَا مَسَّكُمُ ٱلضُّرُّ فِى ٱلْبَحْرِ ضَلَّ مَن تَدْعُونَ إِلَّآ إِيَّاهُ ۖ فَلَمَّا نَجَّىٰكُمْ إِلَى ٱلْبَرِّ أَعْرَضْتُمْ ۚ وَكَانَ ٱلْإِنسَٰنُ كَفُورًا67
ته‌فسیری ئاسان: (خەڵکینە ئێوە) کاتێک لە دەریادا ناخۆشی و تەنگانە تووشتان دەبێت، ئەوە هەرچی پەرستراو هەیە لە بیرو هۆش و باوەڕتاندا نامێنێت و ون دەبێت جگە لەو زاتە (هاناو هاوار هەر بۆ زاتی خوا دەبەن تا ڕزگارتان بکات) بەڵام کاتێک (فریاتان دەکەوێت) و ڕزگارتان دەکات و دەتانخاتە وشکانیەوە، ئێوە پشت لە بەرنامەکەی دەکەن و ڕوو وەردەگێڕن و نایناسن، بەڵکو زۆربەی ئینسانەکان ناشوکرو سپڵەن.
17:68جوزئی 15 · لاپەڕەی 289لێکچوو
أَفَأَمِنتُمْ أَن يَخْسِفَ بِكُمْ جَانِبَ ٱلْبَرِّ أَوْ يُرْسِلَ عَلَيْكُمْ حَاصِبًۭا ثُمَّ لَا تَجِدُوا۟ لَكُمْ وَكِيلًا68
ته‌فسیری ئاسان: خەڵکینە ئایا ئێوە لە خۆتان ئەمینن خوا نەتانبات بەناخی زەویداو لایەکی وشکانی نەڕوخێنێت بەسەرتاندا، یاخود بەرد بارانتان نەکات؟! لەوەودوا هیچ کەستان دەست ناکەوێت فریاتان بکەوێت و پەناتان بدات!!؟
17:69جوزئی 15 · لاپەڕەی 289لێکچوو
أَمْ أَمِنتُمْ أَن يُعِيدَكُمْ فِيهِ تَارَةً أُخْرَىٰ فَيُرْسِلَ عَلَيْكُمْ قَاصِفًۭا مِّنَ ٱلرِّيحِ فَيُغْرِقَكُم بِمَا كَفَرْتُمْ ۙ ثُمَّ لَا تَجِدُوا۟ لَكُمْ عَلَيْنَا بِهِۦ تَبِيعًۭا69
ته‌فسیری ئاسان: ئایا دڵنیان و ناترسن لەوەی کە جارێکی تر لە کەشتیدا ڕێتان بکەوێتە ناو دەریاوە، ئەوسا بایەکی بەهێزی سەخت هەڵکاتە سەرتان، ئینجا بە هۆی کافر بوون و یاخی بوونتانەوە نوقمی دەریاتان بکات؟! لەوەودوا کەسیشتان دەست نەکەوێت بتوانێت داکۆکیتان لێ بکات لای ئێمە!!
17:70جوزئی 15 · لاپەڕەی 289لێکچوو
۞ وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِىٓ ءَادَمَ وَحَمَلْنَٰهُمْ فِى ٱلْبَرِّ وَٱلْبَحْرِ وَرَزَقْنَٰهُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَٰتِ وَفَضَّلْنَٰهُمْ عَلَىٰ كَثِيرٍۢ مِّمَّنْ خَلَقْنَا تَفْضِيلًۭا70
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە ڕێزمان لە نەوەی ئادەم گرتووەو بەسەر وشکانی و دەریادا (بە جۆرەها هۆکاری گواستنەوە) هەڵمان گرتوون و لە ڕزق و ڕۆزی پوخت و چاکی جۆراو جۆر بەهرەوەرمان کردوون (لە خۆراک و پۆشاک و ماڵ و ناوماڵ و.. هتد) بەڕاستی ئێمە ڕێزی زیادەی ئەوانمان داوە بەسەر زۆربەی ئەو بەدی هێنراوانەدا کە دروستمان کردوون (لە هەموو ڕوویەکەوە، تا قەدرو ڕێزی خۆیان بزانن).
17:71جوزئی 15 · لاپەڕەی 289لێکچوو
يَوْمَ نَدْعُوا۟ كُلَّ أُنَاسٍۭ بِإِمَٰمِهِمْ ۖ فَمَنْ أُوتِىَ كِتَٰبَهُۥ بِيَمِينِهِۦ فَأُو۟لَٰٓئِكَ يَقْرَءُونَ كِتَٰبَهُمْ وَلَا يُظْلَمُونَ فَتِيلًۭا71
ته‌فسیری ئاسان: یادی ئەو ڕۆژە بکە کە هەموو کۆمەڵە خەڵکێک بەناوی پێشەواکەیانەوە بانگ دەکەین، جا ئەوەی نامەو دۆسیەی کردەوەکانی بدرێتە دەستی ڕاستی، ئەوانە (بەخۆشیەوە) سەیری نامەی کردەوەکانی خۆیان دەکەن و دەیخوێننەوەو بەقەدەر تاڵە باریکەکەی ناوکی خورما ستەمیان لێ ناکرێت (کە شتێکی بێ نرخە).
17:72جوزئی 15 · لاپەڕەی 289لێکچوو
وَمَن كَانَ فِى هَٰذِهِۦٓ أَعْمَىٰ فَهُوَ فِى ٱلْءَاخِرَةِ أَعْمَىٰ وَأَضَلُّ سَبِيلًۭا72
ته‌فسیری ئاسان: جا ئەوەی لەم دنیایەدا (دڵ و دەروون و بیرو هۆشی) کوێر بێت، ئەوە لە قیامەتدا چاوی کوێرەو زۆر سەرگەردانترو سەرلێشێواوترە، چونکە چاوی سەری بۆ بینایی و تێفکران بەکار نەهێناوە لە دنیادا.
17:73جوزئی 15 · لاپەڕەی 289لێکچوو
وَإِن كَادُوا۟ لَيَفْتِنُونَكَ عَنِ ٱلَّذِىٓ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ لِتَفْتَرِىَ عَلَيْنَا غَيْرَهُۥ ۖ وَإِذًۭا لَّٱتَّخَذُوكَ خَلِيلًۭا73
ته‌فسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم موشریک و هاوەڵگەران خەریک بوو تۆ لابدەن لەوەی کە بەوەحی و نیگا بۆمان ڕەوانە کردوویت، تاشتێکی ترمان بۆ هەڵببەستیت و شێوازی کارو بانگەوازت بگۆڕیت، ئیتر ئەو کاتە ئەگەر بەقسەی ئەوان بکەیت ئەوان تۆ دەکەنە هاوەڵ و خۆشەویستی خۆیان (چونکە بەدڵی ئەوانت کردووە)!!.
17:74جوزئی 15 · لاپەڕەی 289لێکچوو
وَلَوْلَآ أَن ثَبَّتْنَٰكَ لَقَدْ كِدتَّ تَرْكَنُ إِلَيْهِمْ شَيْـًۭٔا قَلِيلًا74
ته‌فسیری ئاسان: خۆ ئەگەر ئێمە تۆمان پایەدارو دامەزراو نەکردایە، ئەوە بەڕاستی نزیک بوویت (بەمەزەندەی خۆت، بۆ بەرژەوەندیی بانگەوازەکەت) کەمێک بە لایاندا مەیل بکەیت و بەدڵی ئەوان بکەیت!!
17:75جوزئی 15 · لاپەڕەی 289لێکچوو
إِذًۭا لَّأَذَقْنَٰكَ ضِعْفَ ٱلْحَيَوٰةِ وَضِعْفَ ٱلْمَمَاتِ ثُمَّ لَا تَجِدُ لَكَ عَلَيْنَا نَصِيرًۭا75
ته‌فسیری ئاسان: ئەو کاتە ئیتر دوو بەرامبەری (هاوەڵگەران) لە دنیاداو بە دوو بەرامبەری ئەوان لە دوای مردن سزاو ئازارمان پێ دەچەشتیت، پاشان کەسیشت دەست نەدەکەوت فریات بکەوێت و لەدەستی ئێمە ڕزگارت بکات.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.