پیشاندان:
17. سورة الإسراء
إِلَّا رَحْمَةًۭ مِّن رَّبِّكَ ۚ إِنَّ فَضْلَهُۥ كَانَ عَلَيْكَ كَبِيرًۭا87
تهفسیری ئاسان: )بەڵام ئێمە ئەو کارە ناکەین) چونکە ئەمە ڕەحمەتێکە لەلایەن پەروەردگارتەوە، بەڕاستی فەزڵ و بەخشندەی ئەو زاتە (بۆ تۆو بۆ هەموو ئیماندارێک) زۆر گەورەو فراوانە.
قُل لَّئِنِ ٱجْتَمَعَتِ ٱلْإِنسُ وَٱلْجِنُّ عَلَىٰٓ أَن يَأْتُوا۟ بِمِثْلِ هَٰذَا ٱلْقُرْءَانِ لَا يَأْتُونَ بِمِثْلِهِۦ وَلَوْ كَانَ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍۢ ظَهِيرًۭا88
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم پێیان بڵێ: سوێند بە خوا ئەگەر هەموو ئادەمیزادو پەریەکان کۆ ببنەوەو (هەوڵی بەردەوام بدەن تا) قورئانێکی وەکو ئەمە دانێن و بیهێننە (مەیدان) ناتوانن کاری وابکەن و ناتوانن لە وێنەی بهێنن، ئەگەر چی هەموو لایەکیان ببنە پشتگیرو یارمەتیدەری یەکتر.
وَلَقَدْ صَرَّفْنَا لِلنَّاسِ فِى هَٰذَا ٱلْقُرْءَانِ مِن كُلِّ مَثَلٍۢ فَأَبَىٰٓ أَكْثَرُ ٱلنَّاسِ إِلَّا كُفُورًۭا89
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بێگومان ئێمە لەم قورئانەدا لە هەموو جۆرە نموونەیەکمان بۆ خەڵکی هێناوەتەوە (تا تێفکرن و بیر بکەنەوە) کەچی زۆربەی خەڵکی تەنها ڕێبازی کوفرو خوانەناسی نەبێت هیچی تر وەرناگرن...
وَقَالُوا۟ لَن نُّؤْمِنَ لَكَ حَتَّىٰ تَفْجُرَ لَنَا مِنَ ٱلْأَرْضِ يَنۢبُوعًا90
تهفسیری ئاسان: (هەندێکیان بیانوویان گرت و) وتیان: هەرگیز ئێمە باوەڕ بە تۆ ناکەین تا کانی و سەرچاوەیەکمان لە زەویەوە بۆ هەڵنەقوڵێنیت.
أَوْ تَكُونَ لَكَ جَنَّةٌۭ مِّن نَّخِيلٍۢ وَعِنَبٍۢ فَتُفَجِّرَ ٱلْأَنْهَٰرَ خِلَٰلَهَا تَفْجِيرًا91
تهفسیری ئاسان: یاخود دەبێت خاوەنی باخێک بیت کە پڕ بێت لە دارخورماو ڕەزو چەندەها ڕووبار لەناویدا هەڵبقوڵێنیت و بەخوڕو ڕەوان بەژێریاندا بڕوات.
أَوْ تُسْقِطَ ٱلسَّمَآءَ كَمَا زَعَمْتَ عَلَيْنَا كِسَفًا أَوْ تَأْتِىَ بِٱللَّهِ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةِ قَبِيلًا92
تهفسیری ئاسان: یاخود ئاسمان پارچە پارچە بەسەرماندا، هەر وەکو خۆت پڕوپاگەندە دەکەی دابارێنە، یاخود خوای گەورەو فریشتەکانی بهێنەو ڕوو بەڕوومانی بکە!!
أَوْ يَكُونَ لَكَ بَيْتٌۭ مِّن زُخْرُفٍ أَوْ تَرْقَىٰ فِى ٱلسَّمَآءِ وَلَن نُّؤْمِنَ لِرُقِيِّكَ حَتَّىٰ تُنَزِّلَ عَلَيْنَا كِتَٰبًۭا نَّقْرَؤُهُۥ ۗ قُلْ سُبْحَانَ رَبِّى هَلْ كُنتُ إِلَّا بَشَرًۭا رَّسُولًۭا93
تهفسیری ئاسان: یان کۆشک و تەلارو ماڵێکت هەبێت کە بە (ئاڵتون و زیوو شتی جوان) نەخشێنرابێت و زەخرەفە کرابێت، یان (ببینین)کە بەرەو ئاسمان بڵندو بەرز دەبیتەوە، ئێمە هەرگیز بەوەش باوەڕ ناکەین هەتا کتێبێک دانەبەزێنیت و بیخوێنینەوە، تۆش پێیان بڵێ: پاکی و بێگەردی بۆ پەروەردگارم.. (باشە، کەی ئەوانە لە دەست مندایە) من تەنها پێغەمبەرێکم لەگرۆی ئادەمیزادو هیچی تر نیم (ئێوەش لەو ئاستەدا نین ئەو بیانوانەتان جێبەجێ بکەین).
وَمَا مَنَعَ ٱلنَّاسَ أَن يُؤْمِنُوٓا۟ إِذْ جَآءَهُمُ ٱلْهُدَىٰٓ إِلَّآ أَن قَالُوٓا۟ أَبَعَثَ ٱللَّهُ بَشَرًۭا رَّسُولًۭا94
تهفسیری ئاسان: هیچ شتێک نەبووەتە کۆسپ لە ڕێگەی ئەوەدا خەڵکی باوەڕ بهێنن_ کاتێک هیدایەتیان بۆ هات_ تەنها ئەوە نەبێت کە وتیان: ئایا خوا مرۆڤێکی بە فرستادە ناردووە؟! (لەباتی ئەوەی زوو بەدەم بانگەوازی خواوە بچن و ئەوە بەڕێز بۆ خۆیان بزانن، کە نوێنەریان لێ هەڵدەبژێرێت و ئیمانی پێ بهێنن، زۆربەی خەڵکی لە سەردەمەکانی عەقڵیان کول بووە لە ئاستی ئەو ڕێزە تایبەتیەدا).
قُل لَّوْ كَانَ فِى ٱلْأَرْضِ مَلَٰٓئِكَةٌۭ يَمْشُونَ مُطْمَئِنِّينَ لَنَزَّلْنَا عَلَيْهِم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ مَلَكًۭا رَّسُولًۭا95
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: ئەگەر لەسەر زەویدا فریشتە هەبوونایەو بەدڵنیاییەوە هاتوچۆیان بکردایەو ژیانیان ببردایەتە سەر، ئەوە ئێمە هەر لە ئاسمانەوە فریشتەیەکمان دادەبەزاندە سەریان کە پێغەمبەرو فرستادە بێت بۆیان (چونکە فرستادە دەبێت لە جۆری خۆیان بێت).
قُلْ كَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدًۢا بَيْنِى وَبَيْنَكُمْ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ بِعِبَادِهِۦ خَبِيرًۢا بَصِيرًۭا96
تهفسیری ئاسان: بڵێ: هەر خوا بەسە کە شایەت بێت لە نێوان من و ئێوەدا کە چۆن بە ڕێکوپێکی پەیامی پەروەردگارم پێ ڕاگەیاندوون، بەڕاستی ئەو زاتە هەمیشە بە بەندەکانی ئاگادارو بینایە.