پیشاندان:
17. سورة الإسراء
وَمَن يَهْدِ ٱللَّهُ فَهُوَ ٱلْمُهْتَدِ ۖ وَمَن يُضْلِلْ فَلَن تَجِدَ لَهُمْ أَوْلِيَآءَ مِن دُونِهِۦ ۖ وَنَحْشُرُهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ عَلَىٰ وُجُوهِهِمْ عُمْيًۭا وَبُكْمًۭا وَصُمًّۭا ۖ مَّأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ ۖ كُلَّمَا خَبَتْ زِدْنَٰهُمْ سَعِيرًۭا97
تهفسیری ئاسان: ئەو کەسەش خوا ڕێنموویی بکات و (شایستە بێت) ئەوە ئیتر هیدایەت دراوەو ڕێنموویی وەرگرتووە، ئەوەش کە سەرگەردانی بکات، ئەوە هەرگیز کەسێکت دەست ناکەوێت جگە لەو زاتە کە پشتیوانی بکات و ڕزگاری بکات و فریای بکەوێت، لە ڕۆژی قیامەتیشدا (ئەو جۆرە کەسانە) لەسەر ڕوو کۆدەکەینەوەو لەکاتێکدا کوێرو لاڵ و کەڕن، ئەوانە شوێنیان ناو ئاگری دۆزەخە، هەر کاتێک بڵێسەی کوژایەوە، بڵێسەی زیاد دەکەینەوە بۆیان.
ذَٰلِكَ جَزَآؤُهُم بِأَنَّهُمْ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا وَقَالُوٓا۟ أَءِذَا كُنَّا عِظَٰمًۭا وَرُفَٰتًا أَءِنَّا لَمَبْعُوثُونَ خَلْقًۭا جَدِيدًا98
تهفسیری ئاسان: ئەو دۆزەخە پاداشتیانە چونکە بەڕاستی ئەوانە بڕوایان بە ئایەت و فەرمانەکانی ئێمە نەبوو (لە بوونەوەرو لە قورئاندا) دەشیانوت: باشە، ئایا ئەگەر ئێمە بووینە ئێسک و پڕتووکاین، ئایا ئێمە بەڕاستی جارێکی تر سەرلەنوێ زیندوو دەکرێینەوە؟!
۞ أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّ ٱللَّهَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ قَادِرٌ عَلَىٰٓ أَن يَخْلُقَ مِثْلَهُمْ وَجَعَلَ لَهُمْ أَجَلًۭا لَّا رَيْبَ فِيهِ فَأَبَى ٱلظَّٰلِمُونَ إِلَّا كُفُورًۭا99
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوانە نەیانبینیووە بەڕاستی ئەو خوایەی کە ئاسمانەکان و زەوی دروست کردووە بەتوانایە کە وەک ئەوان دروست بکات و (وەک خۆیان بەدیان بهێنێتەوە)، دیارە کە ڕۆژو کاتێکی تایبەتی دیاری کردووە (بۆ مراندنیان و زیندوو کردنەوەیان) کە هیچ گومانی تێدا نیە (لەگەڵ ئەو بەڵگە بەهێزانەدا) کەچی ستەمکاران هەر بڕیاری یاخی بوون و سەرکەشی و کوفریانداوەو هیچی تر.
قُل لَّوْ أَنتُمْ تَمْلِكُونَ خَزَآئِنَ رَحْمَةِ رَبِّىٓ إِذًۭا لَّأَمْسَكْتُمْ خَشْيَةَ ٱلْإِنفَاقِ ۚ وَكَانَ ٱلْإِنسَٰنُ قَتُورًۭا100
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: ئەگەر ئێوە خاوەنی گەنجینەکانی بەخشین و ڕەحمەتی پەروەردگارم بن، ئەوکاتە دەستان دەگرتەوە لە ترسی بەخشین، ئادەمیزادیش دەست نوقاوو ڕەزیلە (ئەگەر پەروەردەی خوایی نەبێت).
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَىٰ تِسْعَ ءَايَٰتٍۭ بَيِّنَٰتٍۢ ۖ فَسْـَٔلْ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ إِذْ جَآءَهُمْ فَقَالَ لَهُۥ فِرْعَوْنُ إِنِّى لَأَظُنُّكَ يَٰمُوسَىٰ مَسْحُورًۭا101
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بێگومان ئێمە نۆ موعجیزەو بەڵگەو نیشانەی ئاشکرامان بە موسا بەخشی، (جا ئە ی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم لە نەوەی ئیسرائیلی (زەمانی خۆت) بپرسە کاتێک موسایان بۆ هات (چیان وت؟) جا فیرعەون پێی وت: ئەی موسا بەڕاستی من واگومان دەبەم کە تۆ جادووت لێکراوە.
قَالَ لَقَدْ عَلِمْتَ مَآ أَنزَلَ هَٰٓؤُلَآءِ إِلَّا رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ بَصَآئِرَ وَإِنِّى لَأَظُنُّكَ يَٰفِرْعَوْنُ مَثْبُورًۭا102
تهفسیری ئاسان: موسا وتی: سوێند بە خوا (ئەی فیرعەون) تۆ چاک زانیوتە کە ئەو (معجزانە) کەس ئاوا پێشی ناهێنێت جگە لە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی، تا بەرچاو ڕوونکەرەوە بێت و (خەڵکی بەڕۆشنی حەق و ناحەق ببینن و لە یەکی جیا بکەنەوە)و من دڵنیام بەڕاستی ئەی فیرعەون کە تۆ تیا دەچیت و لەناو دەبرێیت (ئەگەر هەر ئاوا بیر بکەیتەوە).
فَأَرَادَ أَن يَسْتَفِزَّهُم مِّنَ ٱلْأَرْضِ فَأَغْرَقْنَٰهُ وَمَن مَّعَهُۥ جَمِيعًۭا103
تهفسیری ئاسان: جا فیرعەون ویستی لەسەر زەوی میسر بەیەکجاری و بەسوکایەتی کردنەوە دەربەدەریان بکات، ئێمەش نوقمی دەریامان کرد، خۆی و هەرچی ئەوانەی کە لە گەڵیدا بوون.
وَقُلْنَا مِنۢ بَعْدِهِۦ لِبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱسْكُنُوا۟ ٱلْأَرْضَ فَإِذَا جَآءَ وَعْدُ ٱلْءَاخِرَةِ جِئْنَا بِكُمْ لَفِيفًۭا104
تهفسیری ئاسان: لەدوای لەناوبردنیشی فەرمانماندا بەنەوەی ئیسرائیل و وتمان: کە لەسەر زەوی (فەڵەستین) نیشتەجێ ببن (کاتێک بەتەواوی ڕێبازی خوایان گرتەبەرو، ئیمانداری چاک و پاکی زۆریان تێدا هەڵکەوت، هەندێ جار پێغەمبەرەکانیان فەرمانڕەوایەتیان دەکردن، وەک لە سەردەمی حەزرەتی داودو سڵێماندا بووە، بەڵام بەداخەوە جوولەکەی ئەم سەردەمە ڕێبازی دوژمنایەتی هەموو خەڵکیان گرتۆتە بەر، بە تایبەتی ئوممەتی ئیسلام، بەڵام بە پشتیوانی خوای گەورە کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتیان نزیکە)، کاتێک بەڵێنی دوایی هات دەستە دەستەو پۆل پۆل (لەسەر زەوی فەڵەستین) کۆتان دەکەینەوە.