پیشاندان:
18. سورة الكهف
وَكَذَٰلِكَ أَعْثَرْنَا عَلَيْهِمْ لِيَعْلَمُوٓا۟ أَنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّۭ وَأَنَّ ٱلسَّاعَةَ لَا رَيْبَ فِيهَآ إِذْ يَتَنَٰزَعُونَ بَيْنَهُمْ أَمْرَهُمْ ۖ فَقَالُوا۟ ٱبْنُوا۟ عَلَيْهِم بُنْيَٰنًۭا ۖ رَّبُّهُمْ أَعْلَمُ بِهِمْ ۚ قَالَ ٱلَّذِينَ غَلَبُوا۟ عَلَىٰٓ أَمْرِهِمْ لَنَتَّخِذَنَّ عَلَيْهِم مَّسْجِدًۭا21
تهفسیری ئاسان: (وادیارە کە یەکێکیان ناردووە بۆ کڕینی خواردەمەنی و پارە زیوەکەی دەرهێناوە، کابرای دوکاندار خەڵکی لە دەور کۆ دەکاتەوە، چونکە مێژووی سکەی پارەکە زۆر کۆن بوو، ئەوسا بۆیان دەرکەوت، ئەم لاوە یەکێکە لەوانەی کە چەند سەدەیەک لەمەوبەر لە دەست پاشای بت پەرست و ستەمکار هەڵاتوون، خەڵکەکە لەگەڵ لاوەکەدا بەرەو ئەشکەوتەکە بۆ سەردانی ئەوانی تر چون)، تا بەو شێوەیەش خەڵکیمان ڕێنموویی کرد تا بیاندۆزنەوە و بزانن و دڵنیابن کە بەڕاستی بەڵێنی خوا لە زیندوو کردنەوەی مردووەکاندا حەق و ڕاستەو بێگومان قیامەتیش هەر دێت و هیچ گومانی تێدا نیە (لەوێ کە بەدیداریان شادبوون)، لاوەکان خەوی یەکجاریان لێکەوت) لەکاتێکدا ئەو خەڵکە کێشەیان بوو لەسەر مەسەلەی زیندوو بوونەوە، ئینجا هەندێکیان وتیان: با چەند خانوویەکیان لەسەر دروست بکەن، پەروەردگاریان زانایە پێیان، بەڵام ئەوانەی کە دەسەڵاتیان هەبوو بەسەر کارو باریاندا، وتیان: بێگومان مزگەوتێکیان بەسەرەوە دروست دەکەین (کە ئەمەش شتێکی داهێنراو بوو لە ئایینی گاوڕیدا کە لەسەر گۆڕی پیاو چاکان پەرستگایان دروست دەکرد).
سَيَقُولُونَ ثَلَٰثَةٌۭ رَّابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ وَيَقُولُونَ خَمْسَةٌۭ سَادِسُهُمْ كَلْبُهُمْ رَجْمًۢا بِٱلْغَيْبِ ۖ وَيَقُولُونَ سَبْعَةٌۭ وَثَامِنُهُمْ كَلْبُهُمْ ۚ قُل رَّبِّىٓ أَعْلَمُ بِعِدَّتِهِم مَّا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا قَلِيلٌۭ ۗ فَلَا تُمَارِ فِيهِمْ إِلَّا مِرَآءًۭ ظَٰهِرًۭا وَلَا تَسْتَفْتِ فِيهِم مِّنْهُمْ أَحَدًۭا22
تهفسیری ئاسان: جا (دەربارەی ژمارەی یارانی ئەشکەوت) لە ئاییندەدا دەڵێن: سیانن و چوارهەمیان سەگەکەیانە، هەندێکی تر دەڵێن: پێنجن و شەش هەمیان سەگەکەیانە، کە هەموو ئەمانە قسەیەکی بێ بەڵگەن و چێو لە تاریکی کوتانە، هەندێکی تر دەڵێن حەوتن و هەشتەمیان سەگەکەیانە، ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم پێیان بڵێ: هەر پەروەردگارم خۆی دەزانێت ژمارەیان چەندە، تەنها کەمێک نەبێت کەس ژمارەیان نازانێت، لەبەر ئەوە موجادەلە مەکە لەبارەی ئەوانەوە جگە لە موجادەلەیەکی ئاشکراو ئاسان نەبێت، دەربارەشیان لەهیچ کەسێک لە خاوەنانی کتێب مەپرسە، (چونکە ئەوەی بەوەحی بەتۆ گەییووە بەسە لەو بارەیەوە).
وَلَا تَقُولَنَّ لِشَا۟ىْءٍ إِنِّى فَاعِلٌۭ ذَٰلِكَ غَدًا23
تهفسیری ئاسان: هەرگیز دەربارەی هیچ شتێک و هیچ کارێک مەڵێ، من بەڕاستی سبەینێ ئەنجامدەری ئەو کارەم...
إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ ۚ وَٱذْكُر رَّبَّكَ إِذَا نَسِيتَ وَقُلْ عَسَىٰٓ أَن يَهْدِيَنِ رَبِّى لِأَقْرَبَ مِنْ هَٰذَا رَشَدًۭا24
تهفسیری ئاسان: مەگەر بڵێیت: ئەگەر خوا بیەوێت و ویستی پەروەردگاری لەسەر بێت، یادی پەروەردگاریشت بکە کاتێک کە لە بیرت چوو بڵێیت (ان شاء اللە) لە ئەنجامدانی هەر کارێکدا بڵێ: ئومێدەوارم پەروەردگارم ڕێنموویم بکات بۆ بەڵگەیەکی نزیکتر لەمە تا بەو شێوەیەی کە پێی چاکەو لای پەسەندە جێبەجێی بکەم.
وَلَبِثُوا۟ فِى كَهْفِهِمْ ثَلَٰثَ مِا۟ئَةٍۢ سِنِينَ وَٱزْدَادُوا۟ تِسْعًۭا25
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئیتر یارانی ئەشکەوت سێ سەد ساڵی تەواوی (هەتاوی) لە ئەشکەوتەکەیاندا مانەوە (ئەگەر بە ساڵی مانگی حسابی بکەیت) نۆ دانە ساڵی تریشیان خستە سەر (واتە دەکاتە 309 ساڵ خەویان لێکەوت).
قُلِ ٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثُوا۟ ۖ لَهُۥ غَيْبُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ أَبْصِرْ بِهِۦ وَأَسْمِعْ ۚ مَا لَهُم مِّن دُونِهِۦ مِن وَلِىٍّۢ وَلَا يُشْرِكُ فِى حُكْمِهِۦٓ أَحَدًۭا26
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: خوا خۆی دەزانێت بەماوەی مانەوەیان لە ئەشکەوتەکەدا، هەر بۆ خوایە زانینی نهێنی ئاسمانەکان و زەوی، ئای کە چەندە بینەرو بیسەرە خوای گەورە! هیچ کەس نیە جگە لەو زاتە پشت و پەنای خەڵکی بێت، بێگومان ئەو خوایە لە کارو فەرمانڕەوایەتیەکەیدا هیچ کەس ناکات بەهاوتاو هاوبەشی خۆی.
وَٱتْلُ مَآ أُوحِىَ إِلَيْكَ مِن كِتَابِ رَبِّكَ ۖ لَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَٰتِهِۦ وَلَن تَجِدَ مِن دُونِهِۦ مُلْتَحَدًۭا27
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم) ئەوەی بەوەحی ڕەوانە کراوە بۆ تۆ، لە قورئانی پەروەردگارت دەوری بکەرەوە، هیچ کەس نی یە فەرموودەو گوفتاری ئەو زاتە بگۆڕێت، دڵنیاش بە کە هەرگیز پەناگاو یاریدەدەرێکی وەکو ئەو زاتەت دەست ناکەوێت.