پیشاندان:
18. سورة الكهف
وَلَقَدْ صَرَّفْنَا فِى هَٰذَا ٱلْقُرْءَانِ لِلنَّاسِ مِن كُلِّ مَثَلٍۢ ۚ وَكَانَ ٱلْإِنسَٰنُ أَكْثَرَ شَىْءٍۢ جَدَلًۭا54
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بێگومان ئێمە لەم قورئانەدا لە هەموو جۆرە نموونەیەکمان هێناوەتەوە بۆ خەڵکی (تا پەندو ئامۆژگاری لێ وەربگرن) لە کاتێکدا ئینسان لە هەموو شتێک زیاتر موجادەلە دەکات و لە شت دەکۆڵێتەوە.
وَمَا مَنَعَ ٱلنَّاسَ أَن يُؤْمِنُوٓا۟ إِذْ جَآءَهُمُ ٱلْهُدَىٰ وَيَسْتَغْفِرُوا۟ رَبَّهُمْ إِلَّآ أَن تَأْتِيَهُمْ سُنَّةُ ٱلْأَوَّلِينَ أَوْ يَأْتِيَهُمُ ٱلْعَذَابُ قُبُلًۭا55
تهفسیری ئاسان: خەڵکی خوانەناس هیچ شتێک نەبووەتە کۆسپ لە ڕێیاندا تا باوەڕ بهێنن کاتێک کە هیدایەتیان بۆ ڕەوانە کراوەو داوای لێخۆشبوون بکەن لە پەروەردگاریان، مەگەر تەنها ئەوە نەبێت کە یاسای پێشینان بەسەریاندا بسەپێت (بە لەناو بردنیان) یاخود سزا ڕوو بەڕوویان بێتەوە (لە قیامەتدا).
وَمَا نُرْسِلُ ٱلْمُرْسَلِينَ إِلَّا مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ ۚ وَيُجَٰدِلُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِٱلْبَٰطِلِ لِيُدْحِضُوا۟ بِهِ ٱلْحَقَّ ۖ وَٱتَّخَذُوٓا۟ ءَايَٰتِى وَمَآ أُنذِرُوا۟ هُزُوًۭا56
تهفسیری ئاسان: ئێمە پێغەمبەران تەنها بەمژدەدەرو ترسێنەر نەبێت نانێرین کەچی ئەوانەی کافرو بێ باوەڕ بوون هەر موجادەلەو دەمبازی دەکەن بە بەڵگەی پڕوپووچ، بۆ ئەوەی حەق و ڕاستی بەتاڵ بکەنەوەو بیترازێنن، هەروەها نایەت و فەرمانەکانی من و ئەوەی ئەوانی پێ هۆشیار کراوەتەوە کردویانە بەگاڵتە.
وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن ذُكِّرَ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِۦ فَأَعْرَضَ عَنْهَا وَنَسِىَ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ ۚ إِنَّا جَعَلْنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَن يَفْقَهُوهُ وَفِىٓ ءَاذَانِهِمْ وَقْرًۭا ۖ وَإِن تَدْعُهُمْ إِلَى ٱلْهُدَىٰ فَلَن يَهْتَدُوٓا۟ إِذًا أَبَدًۭا57
تهفسیری ئاسان: کێ لەوە ستەمکارترە کە یاداوەری کرابێت بە ئایەت و فەرمانەکانی پەروەردگاری، کەچی ڕووی لێ وەرگێڕاون و لووتی بەرز گرتووەو ئەوەشی لە یاد کردووە کە چ دەستپێشکەریەکی کردووە لە گوناهو تاوان، ئێمە بەڕاستی پەردەمان هێناوە بەسەر دڵیاندا تا لە ئایەتەکانی ئێمە تێنەگەن و قورسی و کەڕیشمان کردۆتە گوێیانەوە، خۆ ئەگەر بانگیان بکەیت بۆ ڕێبازی هیدایەت و دینداری، ئەوە هەرگیز ئەوانە ئەو هیدایەتە وەرناگرن.
وَرَبُّكَ ٱلْغَفُورُ ذُو ٱلرَّحْمَةِ ۖ لَوْ يُؤَاخِذُهُم بِمَا كَسَبُوا۟ لَعَجَّلَ لَهُمُ ٱلْعَذَابَ ۚ بَل لَّهُم مَّوْعِدٌۭ لَّن يَجِدُوا۟ مِن دُونِهِۦ مَوْئِلًۭا58
تهفسیری ئاسان: پەروەردگاری تۆ لێخۆشبووەو خاوەنی ڕەحمەت و میهرەبانیە، ئەگەر بەکردەوەی ئەو خەڵکە بکات هەموویان بە خێرایی دەپێچێتەوەو بەسزای سەخت دایاندەگرێت، بەڵکو کاتی دیاریکراویان بۆ هەیە (هەر کاتێک یەخەی پێگرتن) هەرگیز پەنایەکیان دەست ناکەوێت بێجگە لە پەنای خوا.
وَتِلْكَ ٱلْقُرَىٰٓ أَهْلَكْنَٰهُمْ لَمَّا ظَلَمُوا۟ وَجَعَلْنَا لِمَهْلِكِهِم مَّوْعِدًۭا59
تهفسیری ئاسان: ئەوەتە ئەو شارو شارۆچکانە (کە باسیانتان بیستووە، یاخود بەچاوی خۆتان دەیبینن) لەناومان بردوون و کاولمان کردوون کاتێک کە (دانیشتوانی) ستەمیان کردووەو بۆ لەناوبردنیان کاتی دیاریکراومان بڕیارداوە.
وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِفَتَىٰهُ لَآ أَبْرَحُ حَتَّىٰٓ أَبْلُغَ مَجْمَعَ ٱلْبَحْرَيْنِ أَوْ أَمْضِىَ حُقُبًۭا60
تهفسیری ئاسان: (یادیان بێنە) کاتێک موسا بەهاوەڵانی لاوی خۆی وت: من کۆڵ نادەم و دەڕۆم، ئەگەر چەندەها ڕۆژم پێ بچێت تا دەگەمە ئەو شوێنەی کە دوو دەریاکە یەکدەگرن یان دەگەمە ئەنجام، یاخود ماوەیەکی زۆر دەڕۆم و دەگەڕێم (خوای گەورە ویستوویەتی موسا پێغەمبەر علیە السلام تێبگەیەنێت کە بەندەی هەیە لە بواری تردا شارەزان، لەبەر ئەوە ڕێنموویی کردووە تا بگەڕێت بەشوێن ئەو جۆرە کەسانەدا و لەوانیش سوود وەربگرێت).
فَلَمَّا بَلَغَا مَجْمَعَ بَيْنِهِمَا نَسِيَا حُوتَهُمَا فَٱتَّخَذَ سَبِيلَهُۥ فِى ٱلْبَحْرِ سَرَبًۭا61
تهفسیری ئاسان: کاتێک گەیشتنە ئەو شوێنەی کە دوو دەریاکە بەیەک دەگەن، ماسیەکان کە لەگەڵ خۆیاندا هەڵیان گرتبوو بۆ توێشووی سەفەر، فەرامۆشیان کردبوو، ئەویش هەڵبەزی بۆوەو ڕێگەی ناو دەریای بۆ خۆی گرتەبەر.