پیشاندان:
18. سورة الكهف
فَلَمَّا جَاوَزَا قَالَ لِفَتَىٰهُ ءَاتِنَا غَدَآءَنَا لَقَدْ لَقِينَا مِن سَفَرِنَا هَٰذَا نَصَبًۭا62
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک تێپەڕین (لەو شوێنەو، لە جێیەکی تر لایاندا) موسا بەهاوەڵەکەی وت: ئادەی خواردنەکەمان بهێنە، چونکە بەڕاستی لەم سەفەرەماندا زۆر هیلاک و ماندوو بووین.
قَالَ أَرَءَيْتَ إِذْ أَوَيْنَآ إِلَى ٱلصَّخْرَةِ فَإِنِّى نَسِيتُ ٱلْحُوتَ وَمَآ أَنسَىٰنِيهُ إِلَّا ٱلشَّيْطَٰنُ أَنْ أَذْكُرَهُۥ ۚ وَٱتَّخَذَ سَبِيلَهُۥ فِى ٱلْبَحْرِ عَجَبًۭا63
تهفسیری ئاسان: لاوەکە وتی: ئەگەر لە بیرت بێت ئەو کاتەی کە چووینە سەر بەردە گەورەکە (بۆ حەوانەوە) من بیرم چوو باسی ماسیەکەت بۆ بکەم، کەسیش لە بیری نەبردمەوە شەیتان نەبێت، کە بۆتی باس بکەم، لەڕاستیدا ئەو ماسیە (زیندوو بۆوەو) بە شێوەیەکی زۆر سەیر خۆی کرد بەناو دەریادا.
قَالَ ذَٰلِكَ مَا كُنَّا نَبْغِ ۚ فَٱرْتَدَّا عَلَىٰٓ ءَاثَارِهِمَا قَصَصًۭا64
تهفسیری ئاسان: موسا علیە السلام وتی: هەر ئەوەبوو کە ئێمە دەمانویست (واتە: دەبوو ئا لەو شوێنەدا چاوەڕێ بوینایە) ئیتر بە ناچاری گەڕانەوە بۆ ئەو شوێنەی کە بە جێیان هێشتبوو.
فَوَجَدَا عَبْدًۭا مِّنْ عِبَادِنَآ ءَاتَيْنَٰهُ رَحْمَةًۭ مِّنْ عِندِنَا وَعَلَّمْنَٰهُ مِن لَّدُنَّا عِلْمًۭا65
تهفسیری ئاسان: لەوێ بە بەندەیەک لە بەندەکانی ئێمە ئاشنا بوو کە لە ڕەحمەتی تایبەتی خۆمان بەهرەوەرمان کردبووو زانست و زانیاری تایبەتی خۆمانمان پێ بەخشیبوو، موسا علیە السلام پێی وت: ئایا مۆڵەتم دەدەیت کە شوێنت بکەوم تا لەو زانست و زانیاریەی پێت بەخشراوە منیش بەهرەدار بکەیت؟
قَالَ لَهُۥ مُوسَىٰ هَلْ أَتَّبِعُكَ عَلَىٰٓ أَن تُعَلِّمَنِ مِمَّا عُلِّمْتَ رُشْدًۭا66
تهفسیری ئاسان: موسا (علیە وسلام) پێی گوت: ئاخۆ مۆڵتم دەدەیت شوێنت بکەوم؟ تا لەو زانستەی -لەلایەن پەروەردگارتەوە- فێرکراویت، منیش فێر بکەیت و نیشانمی بدەی، بەڵکو کەڵکی لێ وەرگرم لە کاروبارمدا.
قَالَ إِنَّكَ لَن تَسْتَطِيعَ مَعِىَ صَبْرًۭا67
تهفسیری ئاسان: زاناکە وتی: بەڕاستی تۆ هەرگیز ناتوانیت لەگەڵ مندا خۆڕاگر بیت (بێدەنگ بیت بەرامبەر ڕەفیتارو کردارم، چونکە من شتی سەرسوڕهێنەر دەکەم و تۆ لە نهێنیەکەی تێناگەیت).
وَكَيْفَ تَصْبِرُ عَلَىٰ مَا لَمْ تُحِطْ بِهِۦ خُبْرًۭا68
تهفسیری ئاسان: جا چۆن خۆدەگریت لە بەرامبەر شتێکەوە کە هەواڵت لێی نیە و ئەم سەرو ئەو سەری نازانیت.
قَالَ سَتَجِدُنِىٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ صَابِرًۭا وَلَآ أَعْصِى لَكَ أَمْرًۭا69
تهفسیری ئاسان: موسا وتی: دەمبینیت ئەگەر خوا ویستی لەسەر بێت خۆڕاگر دەبم و لە هیچ فەرمانێکت دەرناچم.
قَالَ فَإِنِ ٱتَّبَعْتَنِى فَلَا تَسْـَٔلْنِى عَن شَىْءٍ حَتَّىٰٓ أُحْدِثَ لَكَ مِنْهُ ذِكْرًۭا70
تهفسیری ئاسان: زاناکە وتی: جا ئەگەر شوێنم کەوتیت ئەوە پرسیارم لەهیچ شتێک لێ مەکە، هەتا خۆم لە نهێنیەکەی ئاگادارت نەکەم.
فَٱنطَلَقَا حَتَّىٰٓ إِذَا رَكِبَا فِى ٱلسَّفِينَةِ خَرَقَهَا ۖ قَالَ أَخَرَقْتَهَا لِتُغْرِقَ أَهْلَهَا لَقَدْ جِئْتَ شَيْـًٔا إِمْرًۭا71
تهفسیری ئاسان: هەتا کاتێک پێکەوە دەرچوون و سواری کەشتیەکە بوون، زاناکە دەستی کرد بە کون کردن و عەیبدار کردنی، موسا (خۆی پێنەگیراو) وتی: باشە، ئاخر، ئەوە تۆ ئەم کەشتیە کون دەکەیت، دەتەوێت هەرچی سەرنشینەکانی هەیە نوقمی بکەیت، سوێند بەخوا بەڕاستی کارێکی ناشایستەی گەورەت کرد!!
قَالَ أَلَمْ أَقُلْ إِنَّكَ لَن تَسْتَطِيعَ مَعِىَ صَبْرًۭا72
تهفسیری ئاسان: زاناکە وتی: نەم وت: تۆ هەرگیز ناتوانیت لەگەڵ مندا خۆڕاگر بیت!!.
قَالَ لَا تُؤَاخِذْنِى بِمَا نَسِيتُ وَلَا تُرْهِقْنِى مِنْ أَمْرِى عُسْرًۭا73
تهفسیری ئاسان: موسا وتی: لێم مەگرە چونکە مەرجەکەم فەرامۆش کردو فێربوونی ئەم زانیاریەی کە دەمەوێت لە تۆوە فێربم لەسەرم قورس و گران مەکە.
فَٱنطَلَقَا حَتَّىٰٓ إِذَا لَقِيَا غُلَٰمًۭا فَقَتَلَهُۥ قَالَ أَقَتَلْتَ نَفْسًۭا زَكِيَّةًۢ بِغَيْرِ نَفْسٍۢ لَّقَدْ جِئْتَ شَيْـًۭٔا نُّكْرًۭا74
تهفسیری ئاسان: (دوایی دابەزینە سەر وشکانی) کەوتنە ڕێ، هەتا گەیشتنە منداڵێک، زاناکە گرتی و کوشتی، موسا وتی: سەیرە، ئەوە بۆچی کەسێکی بێ گوناهت کوشت بێ ئەوەی ئەو تاوانێکی وای کردبێت و (شایستەی کوشتن بێت) سوێند بەخوا بەڕاستی کارێکی ناپەسەندو ناڕەوات ئەنجامدا!!