دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

18. سورة الكهف

18:75جوزئی 16 · لاپەڕەی 302لێکچوو
۞ قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكَ إِنَّكَ لَن تَسْتَطِيعَ مَعِىَ صَبْرًۭا75
ته‌فسیری ئاسان: زاناکە وتی: پێم نەوتیت کە بەڕاستی تۆ هەرگیز ناتوانیت لەگەڵ مندا ئارام بگریت و دان بەخۆتدا بگریت.
18:76جوزئی 16 · لاپەڕەی 302لێکچوو
قَالَ إِن سَأَلْتُكَ عَن شَىْءٍۭ بَعْدَهَا فَلَا تُصَٰحِبْنِى ۖ قَدْ بَلَغْتَ مِن لَّدُنِّى عُذْرًۭا76
ته‌فسیری ئاسان: موسا وتی: ئەگەر دوای ئەمە پرسیاری هەر شتێکی ترم لێ کردیت، ئەوە هاوڕێیەتیم مەکە، بەڕاستی بەڕای من مافی خۆتە و لەڵایەن منەوە لێ بوردراویت (چونکە من بەئاسانی لە هەڵسوکەوتی تۆ تێناگەم).
18:77جوزئی 16 · لاپەڕەی 302لێکچوو
فَٱنطَلَقَا حَتَّىٰٓ إِذَآ أَتَيَآ أَهْلَ قَرْيَةٍ ٱسْتَطْعَمَآ أَهْلَهَا فَأَبَوْا۟ أَن يُضَيِّفُوهُمَا فَوَجَدَا فِيهَا جِدَارًۭا يُرِيدُ أَن يَنقَضَّ فَأَقَامَهُۥ ۖ قَالَ لَوْ شِئْتَ لَتَّخَذْتَ عَلَيْهِ أَجْرًۭا77
ته‌فسیری ئاسان: پاشان دەرچوون و ڕۆشتن هەتا گەیشتنە ناو خەڵکی شارۆچکەیەک (برسیان بوو) داوای خۆراکیان لە خاڵکەکە کرد، کەچی دەستیان نا بە ڕوویانەوە و میوانداریان لێ نەکردن، ئەوسا لەناو شارەکەدا دیوارێکیان بەدی کرد خەریکبوو دەڕوخا، بەڵام زاناکە هەڵیچنیەوەو چاکی کردەوەو بەرزی کردەوە، موسا وتی: ئەگەر بتویستایە، ئەوە کرێیەکت بەرامبەر ئەم کارە وەردەگرت (دەماندا بەخۆراک پیی تێر دەبووین).
18:78جوزئی 16 · لاپەڕەی 302لێکچوو
قَالَ هَٰذَا فِرَاقُ بَيْنِى وَبَيْنِكَ ۚ سَأُنَبِّئُكَ بِتَأْوِيلِ مَا لَمْ تَسْتَطِع عَّلَيْهِ صَبْرًا78
ته‌فسیری ئاسان: زاناکە وتی: ئیتر ئالێرە بە دواوە کاتی جیابوونەوەی نێوانی من و تۆیە، من تاوێکی تر تۆ ئاگادار دەکەم لە حەقیقەت و سەرئەنجامی ئەو شتانەی کە نەتتوانی ئارام بگریت لە بەرامبەریانەوە.
18:79جوزئی 16 · لاپەڕەی 302لێکچوو
أَمَّا ٱلسَّفِينَةُ فَكَانَتْ لِمَسَٰكِينَ يَعْمَلُونَ فِى ٱلْبَحْرِ فَأَرَدتُّ أَنْ أَعِيبَهَا وَكَانَ وَرَآءَهُم مَّلِكٌۭ يَأْخُذُ كُلَّ سَفِينَةٍ غَصْبًۭا79
ته‌فسیری ئاسان: ئەو کەشتیەی (عەیبدارم کرد چەند هەژارێک خاوەنی بوون لە دەریادا کاریان دەکرد، جا منیش ویستم عەیبداری بکەم، لەکاتێکدا لەو ناوەدا پاشایەک هەبوو کە هەموو کەشتیەکی (چاک و ڕێکوپێکی) داگیر دەکرد.
18:80جوزئی 16 · لاپەڕەی 302لێکچوو
وَأَمَّا ٱلْغُلَٰمُ فَكَانَ أَبَوَاهُ مُؤْمِنَيْنِ فَخَشِينَآ أَن يُرْهِقَهُمَا طُغْيَٰنًۭا وَكُفْرًۭا80
ته‌فسیری ئاسان: منداڵەکەش (کە کوشتم) دایک و باوکێکی ئیمانداری هەبوو، ترساین لەوەی کە بەسەرکەشی و بێ دینی و خوانەناسی هیلاک و ماندویان بکات (چونکە هەر لە ئێستاوە سەرکەشی و لاساریی پێوە دیار بوو).
18:81جوزئی 16 · لاپەڕەی 302لێکچوو
فَأَرَدْنَآ أَن يُبْدِلَهُمَا رَبُّهُمَا خَيْرًۭا مِّنْهُ زَكَوٰةًۭ وَأَقْرَبَ رُحْمًۭا81
ته‌فسیری ئاسان: (بەو کارەمان) ویستمان کە پەروەردگاریان (لەجیاتی ئەو) پاکترو چاکتریان پێ ببەخشێت و بەمنداڵێکی خاوەن بەزەیی و میهرابانتر بەهرەوەریان بکات (منداڵەکەش بەهەشتی بێت).
18:82جوزئی 16 · لاپەڕەی 302لێکچوو
وَأَمَّا ٱلْجِدَارُ فَكَانَ لِغُلَٰمَيْنِ يَتِيمَيْنِ فِى ٱلْمَدِينَةِ وَكَانَ تَحْتَهُۥ كَنزٌۭ لَّهُمَا وَكَانَ أَبُوهُمَا صَٰلِحًۭا فَأَرَادَ رَبُّكَ أَن يَبْلُغَآ أَشُدَّهُمَا وَيَسْتَخْرِجَا كَنزَهُمَا رَحْمَةًۭ مِّن رَّبِّكَ ۚ وَمَا فَعَلْتُهُۥ عَنْ أَمْرِى ۚ ذَٰلِكَ تَأْوِيلُ مَا لَمْ تَسْطِع عَّلَيْهِ صَبْرًۭا82
ته‌فسیری ئاسان: دیوارەکەش کە چاکم کردەوە، خاوەنەکەی دوو منداڵی هەتیووی شارۆچکەکە بوون، لەژێریدا گەنجینەیەکی (زێڕو زیویان) هەبوو (کە باوکیان بۆی شاردبوونەوە، ئەگەر گوێمان پێ نەدایە، باران و لافاو دەری دەخست و ئەو خە ڵکە ڕەزیلەی کە میوانداریان لێ نەکردین‌، دەستیان دەکەوت)، باوکی ئە دوو منداڵەش خواناس و چاک بوو، جا پەروەردگارت ویستی کاتێک گەنجینەکەیان دەست بکەوێت کە گەورە و بەهێزبن، ئەوسا دەری بهێنن، ئەمەش وەکو ڕەحمەتێکی تایبەتی لەلایەن پەروەردگارتەوە (لەبەر خاتری باوکیان)، دڵنیاشبە کە هەموو ئەو کارانەم لە خۆوە نەکردووە، ئیتر ئەوە بوو ڕاز و نهێنی ئەو شتانەی کە خۆت بۆ نەدەگیرا کاتێک ئانجامم دەدان.
18:83جوزئی 16 · لاپەڕەی 302لێکچوو
وَيَسْـَٔلُونَكَ عَن ذِى ٱلْقَرْنَيْنِ ۖ قُلْ سَأَتْلُوا۟ عَلَيْكُم مِّنْهُ ذِكْرًا83
ته‌فسیری ئاسان: دەربارەی (ذو القرنین) یش پرسیارت لێ دەکەن، پێیان بڵێ: گۆشەیەک لە بەسەرهاتی ئەوتان بۆ باس دەکەم.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.