پیشاندان:
18. سورة الكهف
إِنَّا مَكَّنَّا لَهُۥ فِى ٱلْأَرْضِ وَءَاتَيْنَٰهُ مِن كُلِّ شَىْءٍۢ سَبَبًۭا84
تهفسیری ئاسان: ئێمە توانا و دەسەڵاتمان لە زەویدا پێ بەخشی بوو، بۆ هەرشتێکی پێویستی ئەو سەردەمە هۆکارەکەیمان بۆ ڕەخساندبوو.
فَأَتْبَعَ سَبَبًا85
تهفسیری ئاسان: ئەویش کەڵکی تەواوی لە هۆکارەکان وەردەگرت.
حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ مَغْرِبَ ٱلشَّمْسِ وَجَدَهَا تَغْرُبُ فِى عَيْنٍ حَمِئَةٍۢ وَوَجَدَ عِندَهَا قَوْمًۭا ۗ قُلْنَا يَٰذَا ٱلْقَرْنَيْنِ إِمَّآ أَن تُعَذِّبَ وَإِمَّآ أَن تَتَّخِذَ فِيهِمْ حُسْنًۭا86
تهفسیری ئاسان: (خۆی و لەشکرەکەی) کەوتە ڕێ هەتا کاتێک گەیشتە ناوچەکانی خۆرئاوا، (کەوا دەهاتە بەرچاو) لە گۆمێکی قوڕاودا، ڕۆژ، ئاوا دەبێت، لەو ناوەدا ڕێی کەوت لە قەومێکی (خوانەناس و بێ دین)، ئێمەش پێمان وت: ئەی (ذو القرنین) یان ئەوەیە بە سزا لەناویان دەبەیت (ئەگەر لەسەر کوفر و تاوانیان بەردەوام بوون) یان چاکەیان لەگەڵدا دەکەیت (ئەگەر شوێنی ئیمان و چاکە نەکەوتن).
قَالَ أَمَّا مَن ظَلَمَ فَسَوْفَ نُعَذِّبُهُۥ ثُمَّ يُرَدُّ إِلَىٰ رَبِّهِۦ فَيُعَذِّبُهُۥ عَذَابًۭا نُّكْرًۭا87
تهفسیری ئاسان: (ذو القرنین) وتی: بێگومان ئەوەی ستەمکار بێت ئێمە سزای دەدەین، لەوەودوایش کە گەڕایەوە بۆ لای پەروەردگاری سزایەکی زۆر سەخت و گرانی دەدات.
وَأَمَّا مَنْ ءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحًۭا فَلَهُۥ جَزَآءً ٱلْحُسْنَىٰ ۖ وَسَنَقُولُ لَهُۥ مِنْ أَمْرِنَا يُسْرًۭا88
تهفسیری ئاسان: بەڵام ئەوەی ئیمان و باوەڕ بهێنێت و کارو کردەوەی چاکە ئەنجام بدات، ئەوە پاداشتی چاک بۆ ئەوە، لەمەودوا قسەی خۆش و فەرمانی ئاسان و کاری سووکی دەدەین بەسەردا.
ثُمَّ أَتْبَعَ سَبَبًا89
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا کەڵکی تەواوی لە هۆکارەکان وەرگرت و بەشوێنیاندا گەڕا.
حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ مَطْلِعَ ٱلشَّمْسِ وَجَدَهَا تَطْلُعُ عَلَىٰ قَوْمٍۢ لَّمْ نَجْعَل لَّهُم مِّن دُونِهَا سِتْرًۭا90
تهفسیری ئاسان: هەتا کاتێک گەیشتە ناوچەی خۆرهەڵاتی (دوور)، بینی خۆر هەڵدێت لەسەر قەومێک کە پەناگایەکیان نیە تا لەتینی خۆیان بپارێزن.
كَذَٰلِكَ وَقَدْ أَحَطْنَا بِمَا لَدَيْهِ خُبْرًۭا91
تهفسیری ئاسان: هەر بەو شێوەیە ڕەفتاری کرد، کە لەگەڵ خەڵکی خۆرئاوادا کردی، بێگومان ئێمە بەتەواویی ئاگاداربووین لەو کاروکردەوانەی کە ئەنجامی دەدا.
ثُمَّ أَتْبَعَ سَبَبًا92
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا هەر دەستبەرداری هۆکارەکان نەبوو، بەشوێنیاندا گەڕا.
حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ بَيْنَ ٱلسَّدَّيْنِ وَجَدَ مِن دُونِهِمَا قَوْمًۭا لَّا يَكَادُونَ يَفْقَهُونَ قَوْلًۭا93
تهفسیری ئاسان: هەتا کاتێک گەیشتە نێوان هەردوو بەربەستەکە، کە لە نێوانیاندا قەومێک هەبوو کە لە هیچ قسەیەک تێ نەدەگەیشتن (مەگەر زۆر بەدەگمەن).
قَالُوا۟ يَٰذَا ٱلْقَرْنَيْنِ إِنَّ يَأْجُوجَ وَمَأْجُوجَ مُفْسِدُونَ فِى ٱلْأَرْضِ فَهَلْ نَجْعَلُ لَكَ خَرْجًا عَلَىٰٓ أَن تَجْعَلَ بَيْنَنَا وَبَيْنَهُمْ سَدًّۭا94
تهفسیری ئاسان: کاتێک دەسەڵاتی (ذو القرنین) یان بینی وتیان: ئەی (ذو القرنین) بەڕاستی یەئجوج و مەئجوج تۆوی خراپە و تاوان دەچێنن لە زەویدا، تا بەربەستێک لە نێوان ئێمە و ئەواندا دروست بکەیت؟
قَالَ مَا مَكَّنِّى فِيهِ رَبِّى خَيْرٌۭ فَأَعِينُونِى بِقُوَّةٍ أَجْعَلْ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُمْ رَدْمًا95
تهفسیری ئاسان: (ذو القرنین) وتی: ئەو دەسەڵات و زانیاری و شتانەی پەروەردگارم پێی بەخشیووم چاکترە بۆ من (لە پارە و سامان) جا ئێوە بەهێزی بازوو یارمەتیم بدەن تا بەربەستێکی بەهێز لە نێوان ئێوە و ئەواندا دروست بکەم.
ءَاتُونِى زُبَرَ ٱلْحَدِيدِ ۖ حَتَّىٰٓ إِذَا سَاوَىٰ بَيْنَ ٱلصَّدَفَيْنِ قَالَ ٱنفُخُوا۟ ۖ حَتَّىٰٓ إِذَا جَعَلَهُۥ نَارًۭا قَالَ ءَاتُونِىٓ أُفْرِغْ عَلَيْهِ قِطْرًۭا96
تهفسیری ئاسان: پارچە ئاسنم بۆ بهێنن و (کەڵەکەی بکەن) هەتا ئەمبەرو ئەوبەری هەردوو کێوەکەی پڕ کرد، ئەوسا فەرمانیدا، تا بە (موشەدەمە) فوو بکەن لەو ئاگرەی کە لە ژێریدا کرابۆوە، هەتا کاتێک هەمووی کرد بە ئاگر، ئینجا (ذو القرنین) وتی: ئادەی مسی تواوەم بۆ بهێنن تا بیکەم بەسەریدا (مس لەگەڵ ئاسندا تێکەڵ بکرێت پێکهاتەیەکی بەهێزی لێ دروست دەبێت).
فَمَا ٱسْطَٰعُوٓا۟ أَن يَظْهَرُوهُ وَمَا ٱسْتَطَٰعُوا۟ لَهُۥ نَقْبًۭا97
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئیتر (یەئجوج و مەئجوج) نە توانیان سەربکەون، نە توانیان کوناو دەری بکەن.