پیشاندان:
18. سورة الكهف
قَالَ هَٰذَا رَحْمَةٌۭ مِّن رَّبِّى ۖ فَإِذَا جَآءَ وَعْدُ رَبِّى جَعَلَهُۥ دَكَّآءَ ۖ وَكَانَ وَعْدُ رَبِّى حَقًّۭا98
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا ذو القرنین) وتی: دروستکردنی ئەم بەربەستە ڕەحمەتێک بوو لەلایەن پەروەردگارمەوە، ئینجا کاتێک پەروەردگارم بڕیاری تێکدانی بدات، ورد و خاشی دەکات، بێگومان بەڵێنی پەروەردگارم حەقیقەت و ڕاستەقینەیە.
۞ وَتَرَكْنَا بَعْضَهُمْ يَوْمَئِذٍۢ يَمُوجُ فِى بَعْضٍۢ ۖ وَنُفِخَ فِى ٱلصُّورِ فَجَمَعْنَٰهُمْ جَمْعًۭا99
تهفسیری ئاسان: لەو ڕۆژە بەدواوە وازمان لێهێنان تا وەک شەپۆل بەناو یەکدا بێن، یاخود وازمان لێهێنان بۆ ئەو ڕۆژەی (کە بەربەستەکە دەشکێت و بە پەلە) وەکو لێشاودێنە دەرێ و شەپۆل دەدەن بەناو یەکدا (کە یەکێکە لە نیشانەکانی کۆتایی هاتنی دنیا)، ئەوسا فوو دەکرێت بە - صور - دا، بەو هۆیەوە هەر هەموو خەڵکی بە تەواوی کۆ دەکەینەوە (بۆ موحاسەبە و لێپرسینەوە).
وَعَرَضْنَا جَهَنَّمَ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْكَٰفِرِينَ عَرْضًا100
تهفسیری ئاسان: ئیتر ئەو ڕۆژە دۆزەخ نیشانی کافران دەدەین و بەتەواوی دەری دەخەین (هەمووشیانی تیادا کۆ دەکەینەوە).
ٱلَّذِينَ كَانَتْ أَعْيُنُهُمْ فِى غِطَآءٍ عَن ذِكْرِى وَكَانُوا۟ لَا يَسْتَطِيعُونَ سَمْعًا101
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە پەردە بەسەر چاویاندا هاتبوو (نەیاندەویست نیشانەکانی دەسەڵاتداری ئێمە ببینن) و یادی ئێمە بکەن و توانای بیستنی (قورئانی ئێمەیان نەبوو، حەزیان لێ نەدەکرد).
أَفَحَسِبَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَن يَتَّخِذُوا۟ عِبَادِى مِن دُونِىٓ أَوْلِيَآءَ ۚ إِنَّآ أَعْتَدْنَا جَهَنَّمَ لِلْكَٰفِرِينَ نُزُلًۭا102
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوانەی کافرو بێ باوەڕ بوون وا دەزانن کە هەروا بۆیان دەچێتە سەرو چاوپۆشییان لێ دەکەین لە کاتێکدا کە ئەوان بەندەکانی ئێمە دەکەنە یارو یاوەری خۆیان و پشت بەوان دەبەستن و ئێمە فەرامۆش دەکەن، ئەوانە بابزانن کە بەڕاستی ئێمە دۆزەخمان ئامادەکردووە بۆ بێ باوەڕان کەلەوێ دادەبەزن و نیشتەجێ دەبن.
قُلْ هَلْ نُنَبِّئُكُم بِٱلْأَخْسَرِينَ أَعْمَٰلًا103
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد (صلی اللە علیە و سلم) پێیان بڵێ: ئایا هەواڵی ئەو کەسانەتان بدەمێ کە لە کارو کردەوەیاندا زۆر زەرەرمەند و خەسارەتمەندن؟!
ٱلَّذِينَ ضَلَّ سَعْيُهُمْ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَهُمْ يَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ يُحْسِنُونَ صُنْعًا104
تهفسیری ئاسان: (ئەوانە) ئەو کەسانەن کە هەوڵ و کۆششیان لەژیانی دنیادا، بەزایە و بەهەدەر چووە بەمەرجێک وایان دەزانی کە بەڕاستی کاری چاک دەکەن و کردەوەی ڕەوا ئەنجام دەدەن.
أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمْ وَلِقَآئِهِۦ فَحَبِطَتْ أَعْمَٰلُهُمْ فَلَا نُقِيمُ لَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ وَزْنًۭا105
تهفسیری ئاسان: ئەوانە کەسانێکن کە باوەڕیان بە بەڵگەو نیشانەکانی پەروەردگاریان نەبووەو بەنیازی ئامادەبوونی بەردەم بارەگای خوایی نەبوون، ئیتر هەموو کارو کردەوەکانیان بێ نرخ و پووچ بووەوە، لە ڕۆژی قیامەتیشدا هیچ جۆرە بایەخ و نرخێکیان بۆ دانانێین.
ذَٰلِكَ جَزَآؤُهُمْ جَهَنَّمُ بِمَا كَفَرُوا۟ وَٱتَّخَذُوٓا۟ ءَايَٰتِى وَرُسُلِى هُزُوًا106
تهفسیری ئاسان: ئەوانە پاداشتیان ئاگری دۆزەخە بەهۆی ئەوەی کە باوەڕیان نەبوو و گاڵتەجاڕیان بەبەڵگەو نیشانەکان و پێغەمبەرانی ئێمەکرد.
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ كَانَتْ لَهُمْ جَنَّٰتُ ٱلْفِرْدَوْسِ نُزُلًا107
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە ئیمان و باوەڕیان هێناوەو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، ئێمە هەر لە زووەوە بە بەهەشتی فیردەوسمان بۆ ئامادە کردوون، تا لەوێ دابەزن و ژیانی کامەرانی تیایدا بەرنەسەر.
خَٰلِدِينَ فِيهَا لَا يَبْغُونَ عَنْهَا حِوَلًۭا108
تهفسیری ئاسان: ژیانیان تیایدا بەردەوام و نەبڕاوەیە، نایانەوێت بگوێزرێنەوە بۆ شوێنێکی تر (لەبەر چاویان ناکەوێت).
قُل لَّوْ كَانَ ٱلْبَحْرُ مِدَادًۭا لِّكَلِمَٰتِ رَبِّى لَنَفِدَ ٱلْبَحْرُ قَبْلَ أَن تَنفَدَ كَلِمَٰتُ رَبِّى وَلَوْ جِئْنَا بِمِثْلِهِۦ مَدَدًۭا109
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: ئەگەر دەریا هەمووی مرەکەب بێت و زانست و زانیاری پەروەردگارمی پێ بنووسرایە، دەریا تەواو دەبوو پێش ئەوەی زانست و زانیاری پەروەردگارم تەواو ببێت، ئەگەر چەندەها ئەوەندەی تر دەریاش بهێنن و بیکەنە مرەکەب، چونکە زانست و زانیاری پەروەردگار کۆتایی نایە و بێ سنوورە.
قُلْ إِنَّمَآ أَنَا۠ بَشَرٌۭ مِّثْلُكُمْ يُوحَىٰٓ إِلَىَّ أَنَّمَآ إِلَٰهُكُمْ إِلَٰهٌۭ وَٰحِدٌۭ ۖ فَمَن كَانَ يَرْجُوا۟ لِقَآءَ رَبِّهِۦ فَلْيَعْمَلْ عَمَلًۭا صَٰلِحًۭا وَلَا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِۦٓ أَحَدًۢا110
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە و سلم) پێیان) بڵێ: بەڕاستی من تەنها ئادەمیزادێکم وەک ئێوە، بەڵام ئەوەندە هەیە وەحی و نیگام بۆ دێت (ئەم ڕاستیەتان تێبگەیەنم) کە: بێگومان خوای ئێوە خوایەکی تاک و تەنهایە، جا ئەوەی دەیەوێت بەدیداری پەروەردگاری شادببێت، بەخۆشنودیەوە با کارو کردەوەی چاک و دروست ئەنجام بدات و بەهیچ شێوەیەک لە پەرستندا هیچ کەسێک نەکاتە هاوەڵ و شەریک بۆی.