پیشاندان:
19. سورة مريم
فَكُلِى وَٱشْرَبِى وَقَرِّى عَيْنًۭا ۖ فَإِمَّا تَرَيِنَّ مِنَ ٱلْبَشَرِ أَحَدًۭا فَقُولِىٓ إِنِّى نَذَرْتُ لِلرَّحْمَٰنِ صَوْمًۭا فَلَنْ أُكَلِّمَ ٱلْيَوْمَ إِنسِيًّۭا26
تهفسیری ئاسان: ئینجا لەو خورمایە بخۆ، لەو ئاوەیش بخۆرەوە، خەمیشت نەبێت، ئەگەر کەسێکت لە خەڵکی بینی و (پرسیاری لێ کردی)، ئەوە بە ئیشارەت تێی بگەیەنە پێی بڵێ: بەڕاستی من بڕیارمداوە و نەزرم کردووە بە ڕۆژوو بم بۆ خوای میهرەبانم، لەبەر ئەوە ئەمڕۆ من هەرگیز قسە لەگەڵ کەسدا ناکەم.
فَأَتَتْ بِهِۦ قَوْمَهَا تَحْمِلُهُۥ ۖ قَالُوا۟ يَٰمَرْيَمُ لَقَدْ جِئْتِ شَيْـًۭٔا فَرِيًّۭا27
تهفسیری ئاسان: ئەوسا مەریەم منداڵی نازداری خۆی لە باوەش گرت و بردی بۆ لای خزم و کەس و کاری (هەموو بەسەرسامیەوە) وتیان: ئەی مەریەم بەڕاستی کارێکی نالەبارو ئابڕووبەرت ئەنجامداوە.
يَٰٓأُخْتَ هَٰرُونَ مَا كَانَ أَبُوكِ ٱمْرَأَ سَوْءٍۢ وَمَا كَانَتْ أُمُّكِ بَغِيًّۭا28
تهفسیری ئاسان: ئەی خوشکی هاروون (لەبەر تەقواو خواناسی ئەو ناز ناوەیان پێدابوو) تۆ نە باوکت کەسێکی خراپ و (شەرواڵ پیس بووە) نە دایکیشت ئافرەتێکی داوێن پیس!!
فَأَشَارَتْ إِلَيْهِ ۖ قَالُوا۟ كَيْفَ نُكَلِّمُ مَن كَانَ فِى ٱلْمَهْدِ صَبِيًّۭا29
تهفسیری ئاسان: (مەریەمیش هیچی نەگوت) بەڵکو ئاماژەی بۆ ڕۆڵەی نازداری کرد (تا لەو بپرسن)، هەموو (بە سەرسامیەوە) وتیان: چۆن قسە لەگەڵ منداڵی ناو بێشکەدا دەکرێت.
قَالَ إِنِّى عَبْدُ ٱللَّهِ ءَاتَىٰنِىَ ٱلْكِتَٰبَ وَجَعَلَنِى نَبِيًّۭا30
تهفسیری ئاسان: (ئینجا منداڵی ساوا هاتە گفت و بەدەنگە ناسکەکەی) وتی: بەڕاستی من بەندەی خوام، کتێبی ئینجیلی پێ بەخشیووم و کردوومی بە پێغەمبەری خۆی.
وَجَعَلَنِى مُبَارَكًا أَيْنَ مَا كُنتُ وَأَوْصَٰنِى بِٱلصَّلَوٰةِ وَٱلزَّكَوٰةِ مَا دُمْتُ حَيًّۭا31
تهفسیری ئاسان: منی موبارەک و پیرۆزیش کردووە لە هەر کوێدا بم و ئامۆژگاری کردووم کە نوێژەکانم ئەنجام بدەم و لە زەکاتدانیش درێغی نەکەم هەتا لە ژیاندا هەم.
وَبَرًّۢا بِوَٰلِدَتِى وَلَمْ يَجْعَلْنِى جَبَّارًۭا شَقِيًّۭا32
تهفسیری ئاسان: (هەروەها فەرمانی پێداوم کە) چاک ڕەفتار بم لەگەڵ دایکم دا و نەیکردووم بەکەسێکی زۆرداو بەدرەفتار..
وَٱلسَّلَٰمُ عَلَىَّ يَوْمَ وُلِدتُّ وَيَوْمَ أَمُوتُ وَيَوْمَ أُبْعَثُ حَيًّۭا33
تهفسیری ئاسان: سڵاوی پەروەردگارم لەسەرە ئەو ڕۆژەی کە لەدایک بووم و ئە ڕۆژەش کە دەمرم، ئەو ڕۆژەش کە زیندوو دەکرێمەوە.
ذَٰلِكَ عِيسَى ٱبْنُ مَرْيَمَ ۚ قَوْلَ ٱلْحَقِّ ٱلَّذِى فِيهِ يَمْتَرُونَ34
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوەیە عیسای کوڕی مەریەم، هەر ئەوەشە قسەی ڕاست و دروست دەربارەی، کە ئەوانە (واتە جووەکان) گومان بەدەوریدا دروست دەکەن (گاوران، بەکوڕی خوا لە قەڵەمی دەدەن).
مَا كَانَ لِلَّهِ أَن يَتَّخِذَ مِن وَلَدٍۢ ۖ سُبْحَٰنَهُۥٓ ۚ إِذَا قَضَىٰٓ أَمْرًۭا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ35
تهفسیری ئاسان: بێگومان ناگونجێت بۆ خوای گەورە، کەس بکاتە ڕۆڵەی خۆی (چونکە پێوستی پێی نیە) پاکی و بێگەردی شایستەی ئەوە، کاتێک هەرشتێک بڕیار بدات، ئەوە بەڕاستی تەنها ئەوەندەی دەوێت کە فەرمان بدات و بڵێت: ببە، دەستبەجێ دەبێت.
وَإِنَّ ٱللَّهَ رَبِّى وَرَبُّكُمْ فَٱعْبُدُوهُ ۚ هَٰذَا صِرَٰطٌۭ مُّسْتَقِيمٌۭ36
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی هەر خوا پەروەردگاری منیش و پەروەردگاری ئێوەشە، کەوابوو بیپەرستن، ئەمەیە ڕێبازی ڕاست و دروست (ڕێبازی دینداری و سەرفرازی هەردوو جیهان).
فَٱخْتَلَفَ ٱلْأَحْزَابُ مِنۢ بَيْنِهِمْ ۖ فَوَيْلٌۭ لِّلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن مَّشْهَدِ يَوْمٍ عَظِيمٍ37
تهفسیری ئاسان: (لەگەڵ ئەو هەموو ڕاستیانەدا) ئینجا یەکسەر گرۆو دەستەکان لە نێو خۆیاندا ڕاو بۆچوونی جیاوازیان بۆ پەیدا بوو، هاوارو ئاهو ناڵە بۆ ئەوانەی کە بێ باوەڕن و (بڕوا بەو ڕاستیانە ناکەن) کاتێک قیامەت بەرپا دەبێت و دیمەنی سامناک و بەسەرهاتی گەورە دەبینن (کە ئێستە بەدووری دەزانن).
أَسْمِعْ بِهِمْ وَأَبْصِرْ يَوْمَ يَأْتُونَنَا ۖ لَٰكِنِ ٱلظَّٰلِمُونَ ٱلْيَوْمَ فِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍۢ38
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژەی (کە ئەو خوانەناسانە) ئامادە دەکرێن و دێن بۆ لامان، (زۆر سەیرە!) ئای کە چەندە دەزگای بیستن و بینینیان بەهێزە، بەڵام ستەمکاران ئەمڕۆ لە گومڕاییەکی ئاشکرادا دەژین.