پیشاندان:
19. سورة مريم
وَأَنذِرْهُمْ يَوْمَ ٱلْحَسْرَةِ إِذْ قُضِىَ ٱلْأَمْرُ وَهُمْ فِى غَفْلَةٍۢ وَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ39
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، ستەمکاران ئاگادار بکە لە ڕۆژی ئاهو ناڵە و پەشیمانی کاتێک کار لە کار ترازاوە، لەکاتێکدا ئەوانە لە غەفڵەتدان و باواڕ ناهێنن.
إِنَّا نَحْنُ نَرِثُ ٱلْأَرْضَ وَمَنْ عَلَيْهَا وَإِلَيْنَا يُرْجَعُونَ40
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی سەرەنجام هەرئێمە دەبینەوە خاوەن و میراتگری سەر زەوی و هەموو ئەوانەی کە لە سەریەتی و بۆ لای ئێمەش دەگەرێنەوە.
وَٱذْكُرْ فِى ٱلْكِتَٰبِ إِبْرَٰهِيمَ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ صِدِّيقًۭا نَّبِيًّا41
تهفسیری ئاسان: هەروەها لە قورئاندا باسی (گۆشەیەک لە بەسەرهاتی) ئیبراهیم بۆ ئەو خەڵکە بگێڕەوە، بەڕاستی ئەو کەسایەتیەکی ڕاستگۆ بوو، لە پێغەمبەرانیش بوو.
إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ يَٰٓأَبَتِ لِمَ تَعْبُدُ مَا لَا يَسْمَعُ وَلَا يُبْصِرُ وَلَا يُغْنِى عَنكَ شَيْـًۭٔا42
تهفسیری ئاسان: کاتێک بەباوکی وت: باوکی بەڕێزم! ئەوە تۆ بۆچی شتێک دەپەرستیت کە نەگوێ بیستە، نەکەس بەرچاو ڕوون و ڕۆشنبیر دەکات، نە هیچ سوودێکت پێ دەگەیەنێت.
يَٰٓأَبَتِ إِنِّى قَدْ جَآءَنِى مِنَ ٱلْعِلْمِ مَا لَمْ يَأْتِكَ فَٱتَّبِعْنِىٓ أَهْدِكَ صِرَٰطًۭا سَوِيًّۭا43
تهفسیری ئاسان: ئەی باوکی بەنرخم! بەڕاستی ئەو زانستی و زانیاریەی کە بۆ من هاتووە، (دەربارەی دەسەڵات و توانای بەدیهێنەری ئەم جیهانە) بێگومان بۆ تۆ نەهاتووە، کەواتە پەیڕەوی من بکە ڕێنمووییت دەکەم بۆ ڕێگە و ڕێبازێکی ڕاست و دروست.
يَٰٓأَبَتِ لَا تَعْبُدِ ٱلشَّيْطَٰنَ ۖ إِنَّ ٱلشَّيْطَٰنَ كَانَ لِلرَّحْمَٰنِ عَصِيًّۭا44
تهفسیری ئاسان: ئەی باوکی ئازیزم! شەیتان مەپەرستە، چونکە بەڕاستی شەیتان یاخی یە لە خوای میهرەبان و سەرکەشیی کردووە.
يَٰٓأَبَتِ إِنِّىٓ أَخَافُ أَن يَمَسَّكَ عَذَابٌۭ مِّنَ ٱلرَّحْمَٰنِ فَتَكُونَ لِلشَّيْطَٰنِ وَلِيًّۭا45
تهفسیری ئاسان: ئەی باوکی بەرێزم! بەڕاستی من دەترسم سزایەک لەلایەن خوای میهرەبانەوە یەخەت پێ بگرێت، ئەوکاتە ئیتر دەبیتە یارو یاوەرو پشتتگیری شەیتان.
قَالَ أَرَاغِبٌ أَنتَ عَنْ ءَالِهَتِى يَٰٓإِبْرَٰهِيمُ ۖ لَئِن لَّمْ تَنتَهِ لَأَرْجُمَنَّكَ ۖ وَٱهْجُرْنِى مَلِيًّۭا46
تهفسیری ئاسان: (باوکی ئیبراهیم بەسەغڵەتیەوە) وتی: بۆچی ئەی ئیبراهیم تۆ (ئەوەندە) لە خواکانی من بێزاری، بەڕاستی ئەگەر کۆڵ نەدەیت و واز نەهێنیت (چاوپۆشیت لێ ناکەن و) بێگومان بەرد بارانت دەکەم، بڕۆ، ون بە لەبەرچاوم هەر نەتبینمەوە.
قَالَ سَلَٰمٌ عَلَيْكَ ۖ سَأَسْتَغْفِرُ لَكَ رَبِّىٓ ۖ إِنَّهُۥ كَانَ بِى حَفِيًّۭا47
تهفسیری ئاسان: ئیبراهیم وتی: سڵاوت لێ بێت (وا من دەڕۆم) لەمەولا داوای لێخۆشبوون و (هیدایەتت) لە پەروەردگارم بۆ دەخوازم، چونکە ئەو زاتە زۆر منی خۆش دەوێت و ڕێزی بۆ داناوم.
وَأَعْتَزِلُكُمْ وَمَا تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَأَدْعُوا۟ رَبِّى عَسَىٰٓ أَلَّآ أَكُونَ بِدُعَآءِ رَبِّى شَقِيًّۭا48
تهفسیری ئاسان: وا من دوور دەکەومەوە و کەنارگیری دەکەم، لە ئێوە و لەو شتانەی کە لەجیاتی خوا دەیپەرستن، من تەنها هاناو هاوار بۆ پەروەردگارم دەبەم و هەر ئەو دەپەرستم، ئومێدەوارم کە پەروەردگارم نائومێد و ڕەنجەڕۆم نەکات و دوعاو نزاو پەرستنم لێ وەربگرێت.
فَلَمَّا ٱعْتَزَلَهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَهَبْنَا لَهُۥٓ إِسْحَٰقَ وَيَعْقُوبَ ۖ وَكُلًّۭا جَعَلْنَا نَبِيًّۭا49
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک ئیبراهیم ڕۆیشت و دوور کەوتەوە لەو خەڵکە گومڕایە و لەو شتانەی کە لە جیاتی خوا دەیانپەرست، ئێمە ئیسحاقمان پێبەخشی و بە ئیسحاقیش، یەعقوبمان بەخشی، هەریەک لەوانیشمان کردە پێغەمبەر.
وَوَهَبْنَا لَهُم مِّن رَّحْمَتِنَا وَجَعَلْنَا لَهُمْ لِسَانَ صِدْقٍ عَلِيًّۭا50
تهفسیری ئاسان: ئێمە لە ڕەحم و بەخشندەیی خۆشمان هەموویانمان بەهرەوەر کردو ئێمە زمانی خەڵکی دیندارمان هێناوەتە گۆ کە (هەتا دنیا دنیایە) باسی ئەوانە بەچاکی و پاکی و بڵندی بکەن.
وَٱذْكُرْ فِى ٱلْكِتَٰبِ مُوسَىٰٓ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ مُخْلَصًۭا وَكَانَ رَسُولًۭا نَّبِيًّۭا51
تهفسیری ئاسان: یادی موساش باس بکە لە قورئاندا، بەڕاستی ئەویش کەسێکی هەڵبژاردە و دڵسۆزو پێغەمبەر فرستادە بوو.