پیشاندان:
20. سورة طه
قَالُوا۟ يَٰمُوسَىٰٓ إِمَّآ أَن تُلْقِىَ وَإِمَّآ أَن نَّكُونَ أَوَّلَ مَنْ أَلْقَىٰ65
تهفسیری ئاسان: ئەوسا جادووگەران وتیان: ئەی موسا؛ یان تۆ دەستبەکاربە و (دار عەسای خۆت) فڕێ بدە، یان ئێمە سەرەتا دەست پی دەکەین و فڕێی دەدەین؟
قَالَ بَلْ أَلْقُوا۟ ۖ فَإِذَا حِبَالُهُمْ وَعِصِيُّهُمْ يُخَيَّلُ إِلَيْهِ مِن سِحْرِهِمْ أَنَّهَا تَسْعَىٰ66
تهفسیری ئاسان: موسا وتی: نەخێر؛ ئێوە لە پێشدا دەست پێ بکەن، جا هەر دەستیان پێکرد پەت و گوریس و دارو چێوەکانیان وا دەهێنرایە بەرچاوی بەهۆی جادوویانەوە، بێگومان وەک مار بەخێرایی دەڕوات.
فَأَوْجَسَ فِى نَفْسِهِۦ خِيفَةًۭ مُّوسَىٰ67
تهفسیری ئاسان: ئەوسا موسا هەستی کرد بە ترسێک لە دڵ و دەروونیدا.
قُلْنَا لَا تَخَفْ إِنَّكَ أَنتَ ٱلْأَعْلَىٰ68
تهفسیری ئاسان: (ئێمەش نیگامان بۆ کرد) وتمان: مەترسە و دڵنیابە چونکە بەڕاستی هەر تۆ بەرزو سەرکەتوویت.
وَأَلْقِ مَا فِى يَمِينِكَ تَلْقَفْ مَا صَنَعُوٓا۟ ۖ إِنَّمَا صَنَعُوا۟ كَيْدُ سَٰحِرٍۢ ۖ وَلَا يُفْلِحُ ٱلسَّاحِرُ حَيْثُ أَتَىٰ69
تهفسیری ئاسان: ئەوەش لەدەستی ڕاستتدایە (واتە عساکەت)فڕێی بدە، هەرچی ئەوان کردوویانە دەیماشێتەوە و قووتی دەدات، چونکە بێگومان ئەوەی کردوویانە تەنها فێڵ و تەڵەکەی جادووگەرە، جادووگەریش بۆ هەر کوێ بچێت و هەرچی بکات سەرکەتوو نابێت.
فَأُلْقِىَ ٱلسَّحَرَةُ سُجَّدًۭا قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا بِرَبِّ هَٰرُونَ وَمُوسَىٰ70
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئیتر جادووگەران، خران بە ڕووداو سوژدەیان برد بۆ خوا (ڕاستییان بۆ دەرکەوت) وتیان: ئیتر ئێمە باوەڕێکی بەتینمان هێناوە بەپەروەردگاری هاروون و موسا.
قَالَ ءَامَنتُمْ لَهُۥ قَبْلَ أَنْ ءَاذَنَ لَكُمْ ۖ إِنَّهُۥ لَكَبِيرُكُمُ ٱلَّذِى عَلَّمَكُمُ ٱلسِّحْرَ ۖ فَلَأُقَطِّعَنَّ أَيْدِيَكُمْ وَأَرْجُلَكُم مِّنْ خِلَٰفٍۢ وَلَأُصَلِّبَنَّكُمْ فِى جُذُوعِ ٱلنَّخْلِ وَلَتَعْلَمُنَّ أَيُّنَآ أَشَدُّ عَذَابًۭا وَأَبْقَىٰ71
تهفسیری ئاسان: فیرعەون وتی: ئایا ئێوە هەر ئاوا باوەڕتان پێ هێنا پێش ئەوەی مۆڵەتتان بدەم و ڕازی بم؟ بەڕاستی دیارە موسا گەورە و مامۆستاتانە و هەر ئەو فێری جادووگەری کردوون، شەرت بێت دەست و قاچتان بە پێچەوانەوە بقرتێنم و هەڵتانواسم بەقەدی دارخورمادا ئەوسا چاک دەزانن کە کاممان (من، یان خوای موسا) سزامان توندو تیژو بەردەوامە!
قَالُوا۟ لَن نُّؤْثِرَكَ عَلَىٰ مَا جَآءَنَا مِنَ ٱلْبَيِّنَٰتِ وَٱلَّذِى فَطَرَنَا ۖ فَٱقْضِ مَآ أَنتَ قَاضٍ ۖ إِنَّمَا تَقْضِى هَٰذِهِ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَآ72
تهفسیری ئاسان: (جادووگەرانی تاوێک لەمەوبەر، بەباوەڕێکی بەتینەوە) وتیان: هەرگیز تازە باوی تۆ نادەین بەسەر ئەم بەڵگە و نیشانانەدا کە بۆمان هەتووە سوێند بەو کەسەی کە دروستی کردووین، چیت لەدەست دێت ئەنجامی بدە و درێغی مەکە، بەڕاستی تۆ هەر دەتوانیت ژیانی ئەم دنیایەمان لێ زەوت بکەیت.
إِنَّآ ءَامَنَّا بِرَبِّنَا لِيَغْفِرَ لَنَا خَطَٰيَٰنَا وَمَآ أَكْرَهْتَنَا عَلَيْهِ مِنَ ٱلسِّحْرِ ۗ وَٱللَّهُ خَيْرٌۭ وَأَبْقَىٰٓ73
تهفسیری ئاسان: ئێمە ئیتر بەڕاستی باوەڕمان هێناوە بە پەروەردگارمان، تا لە گوناهەکانمان خۆش ببێت و لەو جادووگەریەش کە بە زۆر پێت کردین، هەمیشە خوای گەورە لە هەموو کەس چاکترە و لە هەموو کەس پایەدارترو بەردەوامترە.
إِنَّهُۥ مَن يَأْتِ رَبَّهُۥ مُجْرِمًۭا فَإِنَّ لَهُۥ جَهَنَّمَ لَا يَمُوتُ فِيهَا وَلَا يَحْيَىٰ74
تهفسیری ئاسان: ئێمە دڵنیاین لەوەی، کە ئەوەی بە تاوان و گوناهەوە بگەرێتەوە بۆ لای پەروەردگاری، بێگومان ئەوە دۆزەخ بۆی ئامادەیە کە نەدەمرێت تیایدا (تا لە سزا ڕزگاری ببێت) نە دەژی (بە ئارامی و ئاسوودەیی).
وَمَن يَأْتِهِۦ مُؤْمِنًۭا قَدْ عَمِلَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَأُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمُ ٱلدَّرَجَٰتُ ٱلْعُلَىٰ75
تهفسیری ئاسان: ئەو کەسەش بە ئیمانەوە بگەرێتەوە بۆ لای و بەڕاستی کردەوە چاکەکانی ئەنجام دابێت، ئەوە بۆ ئەوانە پلەو پایەی بەرزو بڵند ئامادەیە...
جَنَّٰتُ عَدْنٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا ۚ وَذَٰلِكَ جَزَآءُ مَن تَزَكَّىٰ76
تهفسیری ئاسان: بەهەشتی -عەدەنە- کە باخەکەنی چڕو پڕە دەچنە ناوی، چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیدا دەڕوات، هاورێ لەگەڵ ژیانی هەمیشەیی و نەبڕاوەدا، ئەوەش پاداشتی کەسێکە دڵ و دەروون و ڕەوشتی خۆی خاوێن کردبێت.