پیشاندان:
20. سورة طه
فَأَخْرَجَ لَهُمْ عِجْلًۭا جَسَدًۭا لَّهُۥ خُوَارٌۭ فَقَالُوا۟ هَٰذَآ إِلَٰهُكُمْ وَإِلَٰهُ مُوسَىٰ فَنَسِىَ88
تهفسیری ئاسان: بەو زێرو زیوە پەیکەری گوێرەکەیەکی بۆ دروست کردن (جارجار) بۆڕەیەکی دەکرد، (سامیری و بێ دینەکان بێ شەرمانە) وتیان: ئەمە خوای ئێوە و خوای موسایە، ئەو لە بیری چووە و (بەشوێنیدا دەگەرێت).
أَفَلَا يَرَوْنَ أَلَّا يَرْجِعُ إِلَيْهِمْ قَوْلًۭا وَلَا يَمْلِكُ لَهُمْ ضَرًّۭا وَلَا نَفْعًۭا89
تهفسیری ئاسان: جا ئایا ئەو نەفامانە نازانن ئەو گوێرەکەیە وەڵامی هیچ قسەیەکیان ناداتەوە؛ هیچ زەرەر، یان قازانجێکی بۆتان نیە؟!
وَلَقَدْ قَالَ لَهُمْ هَٰرُونُ مِن قَبْلُ يَٰقَوْمِ إِنَّمَا فُتِنتُم بِهِۦ ۖ وَإِنَّ رَبَّكُمُ ٱلرَّحْمَٰنُ فَٱتَّبِعُونِى وَأَطِيعُوٓا۟ أَمْرِى90
تهفسیری ئاسان: بێگومان پێشتریش هاروون پێی وتن: ئەی قەومی من؛ ئێوە بەم گوێرەکە زێرینە تووشی تاقیکردنەوەیەکی سەخت بوون و تیایدا دەرنەچوون، دڵنیابن کە پەروەردگارتان خوایەکی میهرەبانە، شوێنی من بکەون و گوێڕایەڵی فەرمانی من بن.
قَالُوا۟ لَن نَّبْرَحَ عَلَيْهِ عَٰكِفِينَ حَتَّىٰ يَرْجِعَ إِلَيْنَا مُوسَىٰ91
تهفسیری ئاسان: کەچی وتیان: هەرگیز وازی لێ ناهێنین و بەدەوریدا دێین و دەیپەرستین هەتا موسا خۆی دەگەرێتەوە!!
قَالَ يَٰهَٰرُونُ مَا مَنَعَكَ إِذْ رَأَيْتَهُمْ ضَلُّوٓا۟92
تهفسیری ئاسان: (موسا، کە گەڕایەوە بە توڕەییەوە) وتی: ئەی هاروون، چی وای لێ کردیت (بێ دەنگ بیت) و هیچ نەکەیت، کاتێک بینیتن ئاوا گومرا بوون؟
أَلَّا تَتَّبِعَنِ ۖ أَفَعَصَيْتَ أَمْرِى93
تهفسیری ئاسان: چی وای لێ کردیت پەیڕەوی من نەکەیت؟! ئایا لە فەرمانی من یاخی بوویت؟!
قَالَ يَبْنَؤُمَّ لَا تَأْخُذْ بِلِحْيَتِى وَلَا بِرَأْسِىٓ ۖ إِنِّى خَشِيتُ أَن تَقُولَ فَرَّقْتَ بَيْنَ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ وَلَمْ تَرْقُبْ قَوْلِى94
تهفسیری ئاسان: هاروون وتی: کوڕی دایکم (بۆ ئەوەی سۆزی بجوڵێنێت) ڕیشم مەگرە و قژم ڕامەکێشە، (من بۆیە زۆر لەسەری نەچووم) بێگومان ترسام دوایی پێم بڵێیت: تۆ جیاوازیت خستە ناو نەتەوەی ئیسرائیلەوە و گوێت بەقسەی من نەدا.
قَالَ فَمَا خَطْبُكَ يَٰسَٰمِرِىُّ95
تهفسیری ئاسان: (ئنجا موسا ڕووی کردە کابرای سامیری) وتی: ئەی سامیری، ئەوکارە خەتەرناکە چی یە کە ئەنجامت داوە؟ (ئەم پیلان و تەڵەکە و فێلە چی یە دروستت کردووە)؟!
قَالَ بَصُرْتُ بِمَا لَمْ يَبْصُرُوا۟ بِهِۦ فَقَبَضْتُ قَبْضَةًۭ مِّنْ أَثَرِ ٱلرَّسُولِ فَنَبَذْتُهَا وَكَذَٰلِكَ سَوَّلَتْ لِى نَفْسِى96
تهفسیری ئاسان: سامیری وتی: ئەوەی من بینیم، ئەوان نەیانبینی، من مشتێکم لە شوێن پێی (ئەسپەکەی) جوبرەئیل هەڵگرت و فڕێمدایە ناو پەیکەرەکەوە، بەو شێوەیە نەفسی بەدکردارم ئەو کارەی پێکردم (یاخود دەگونجێت سامیری درۆ بکات، تا خۆی لە خەشمی حەزرەتی موسا ڕزگار بکات و جادوویەکی ئەنجام دابێت).
قَالَ فَٱذْهَبْ فَإِنَّ لَكَ فِى ٱلْحَيَوٰةِ أَن تَقُولَ لَا مِسَاسَ ۖ وَإِنَّ لَكَ مَوْعِدًۭا لَّن تُخْلَفَهُۥ ۖ وَٱنظُرْ إِلَىٰٓ إِلَٰهِكَ ٱلَّذِى ظَلْتَ عَلَيْهِ عَاكِفًۭا ۖ لَّنُحَرِّقَنَّهُۥ ثُمَّ لَنَنسِفَنَّهُۥ فِى ٱلْيَمِّ نَسْفًا97
تهفسیری ئاسان: (موسا بە سامیری) وت: دەبڕۆ تا ماوی لە ژیاندا (هەر کەسێک نزیکت کەوتەوە دەبێت) بڵێیت: بە هیچ شێوەیەک بەریەککەوتن نی یە (دیارە کە دەست هەرکەسی بەربکەوتبێت تووشی ئازارێکی زۆر بووە)، دڵنیاش بە کە کاتێکی تریشت بۆ دیاری کراوە، کە هەرگیز ناتوانیت لێی دەرباز ببیت، سەرنجی خواکەشت بدە کە بەدەوریدا دەسوڕایتەوە و دەتپەرست، دەبێت بیسوتێنین و هەلا هەلای بکەین و بیخەینە ناو دەریاوە.
إِنَّمَآ إِلَٰهُكُمُ ٱللَّهُ ٱلَّذِى لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۚ وَسِعَ كُلَّ شَىْءٍ عِلْمًۭا98
تهفسیری ئاسان: خەڵکینە: ئێوە دڵنیابن کە پەروەردگارتان تەنها زاتی (اللە) یە، جگە لەو خوایەکی تر نیە، زانیاری و زانستی ئەو زاتە هەموو شتێکی گرتۆتەوە.