پیشاندان:
2. سورة البقرة
۞ وَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ فِىٓ أَيَّامٍۢ مَّعْدُودَٰتٍۢ ۚ فَمَن تَعَجَّلَ فِى يَوْمَيْنِ فَلَآ إِثْمَ عَلَيْهِ وَمَن تَأَخَّرَ فَلَآ إِثْمَ عَلَيْهِ ۚ لِمَنِ ٱتَّقَىٰ ۗ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّكُمْ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ203
تهفسیری ئاسان: لە ڕۆژانێکی دیاریکراودا (کە ڕۆژانی جەژنی قوربانە) یادی خوا بکەن ئەوەی کە پەلە بکات و لە دوو ڕۆژدا شەیتان ڕەجم بکات ئەوە هیچ گوناهی لەسەرنییە، ئەوەش دوای بخات و (بە سێ ڕۆژ ئەنجامی بدات) هەرگوناهی لەسەر نییە، بەتایبەت بۆ ئەوانەی کە خۆیان لە نافەرمانی خوا دەپارێزن، جا لە خوا بترسن و بزانن سەرئەنجام ئێوە بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە، (لەبەردەم دادگای ئەودا) کۆ دەکرێنەوە.
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُعْجِبُكَ قَوْلُهُۥ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَيُشْهِدُ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا فِى قَلْبِهِۦ وَهُوَ أَلَدُّ ٱلْخِصَامِ204
تهفسیری ئاسان: هەندێ کەس هەن قسەو گوفتارو دەم پاراوییان لە بارەی ژیانی ئەم دنیایەوە سەرسامت دەکات، خوایش بە شایەت دەگرێت و دەڵێت: دڵ و زمانم یەکسانن، لە کاتێکدا ئەو سەرسەختترین کەسە لە هەموو جۆرە دوژمنایەتیەکدا.
وَإِذَا تَوَلَّىٰ سَعَىٰ فِى ٱلْأَرْضِ لِيُفْسِدَ فِيهَا وَيُهْلِكَ ٱلْحَرْثَ وَٱلنَّسْلَ ۗ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ ٱلْفَسَادَ205
تهفسیری ئاسان: هەر کاتێک ئەو جۆرە کەسە پشتی هەڵکردو دەسەڵاتی پەیدا کرد؛ هەوڵ و کۆشش دەدات لە زەویدا تا ئاشوب بەرپا بکات و خراپە بڕوێنێت و کشتوکاڵ لەناو ببات و پاکتاو کردنی ڕەگەزی ئەنجام بدات، بێگومان خوا فەسادو خراپە و تاوانی ناوێت.
وَإِذَا قِيلَ لَهُ ٱتَّقِ ٱللَّهَ أَخَذَتْهُ ٱلْعِزَّةُ بِٱلْإِثْمِ ۚ فَحَسْبُهُۥ جَهَنَّمُ ۚ وَلَبِئْسَ ٱلْمِهَادُ206
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر پێی بوترێت: لە خوا بترسە، (هەروا بۆت نالوێت)، غەڕڕایی دەیگرێت و شانازیی بە گوناهو تاوانەوە دەکات و سوور دەبێت لەسەری، تۆڵە لە ئیماندارە دڵسۆزەکە دەسێنێت و تاوانباریشی دەکات، جا ئەو خوانەناسە دۆزەخی بەسە، سوێند بەخوا ئەو دۆزەخە شوێن و جێگەو لانکەیەکی نالەبارە.
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَشْرِى نَفْسَهُ ٱبْتِغَآءَ مَرْضَاتِ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ رَءُوفٌۢ بِٱلْعِبَادِ207
تهفسیری ئاسان: هەندێ خەڵکیش هەن (پێچەوانەی ئەوانەی باسکران) خۆیان دەفرۆشن بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی بەخوا، خوای گەورەش بەسۆزو میهرەبانە بەرامبەر بەرامبەر ئەو جۆرە بەندانەی.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱدْخُلُوا۟ فِى ٱلسِّلْمِ كَآفَّةًۭ وَلَا تَتَّبِعُوا۟ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيْطَٰنِ ۚ إِنَّهُۥ لَكُمْ عَدُوٌّۭ مُّبِينٌۭ208
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی ئیمان و باواڕتان هێناوە هەر هەمووتان خۆتان بخەنە ژێر سایەی ئیسلامەوە و بە تەواوی پەیڕەوی بکەن و شوێنی هەنگاوەکانی شەیتان مەکەون، چونکە بەڕاستی ئەو دوژمنی ئاشکراتانە (هەمیشە دەیەوێت شەڕو جەنگ لە نێوان خەڵکیدا بەرپا بکات و لە ئیسلام دووریان بخاتەوە).
فَإِن زَلَلْتُم مِّنۢ بَعْدِ مَا جَآءَتْكُمُ ٱلْبَيِّنَٰتُ فَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ209
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر لاتانداو هەڵەو گوناهتان کرد دوای ئەوەی کە هەموو شتێکتان بۆ ڕوون کرابۆوە، ئەوە چاک بزانن کە خوا بەدەسەڵاتە (تۆڵەتان لێ بسێنێت)و دانایە (پەلە ناکات بەڵکو بگەڕێنەوە بۆ سەر ڕاستە شەقام).
هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّآ أَن يَأْتِيَهُمُ ٱللَّهُ فِى ظُلَلٍۢ مِّنَ ٱلْغَمَامِ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ وَقُضِىَ ٱلْأَمْرُ ۚ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرْجَعُ ٱلْأُمُورُ210
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوانەی کە ڕێبازی ئیسلامیان ناوێت چاوەڕێی چی دەکەن؟ جگە لە هاتنی خوای گەورە بۆ لایان لە نێو سێبەری پەڵە هەوری سپی لەگەڵ فریشتەکاندا، ئەوکاتە هەموو شتێک کۆتایی پێ هێنرا (دەرگای تەوبە داخراو کۆتایی بە دنیا هات)، ئەوسا هەموو کارو فرمانێک هەر بۆ لای خوای پەروەردگار دەگەڕێتەوە.