پیشاندان:
21. سورة الأنبياء
قُلْ إِنَّمَآ أُنذِرُكُم بِٱلْوَحْىِ ۚ وَلَا يَسْمَعُ ٱلصُّمُّ ٱلدُّعَآءَ إِذَا مَا يُنذَرُونَ45
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم پێیان بڵێ: بەڕاستی من تەنها لە ڕێگەی وەحی و نیگاوە ئێوە بێدار دەکەمەوە، کەسانێکیش هەن کەڕن لە ئاستی حەقدا و سەدای پەیامی خوا نابیستن کاتێک بێدار دەکرێنەوە.
وَلَئِن مَّسَّتْهُمْ نَفْحَةٌۭ مِّنْ عَذَابِ رَبِّكَ لَيَقُولُنَّ يَٰوَيْلَنَآ إِنَّا كُنَّا ظَٰلِمِينَ46
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا ئەگەر کەمێک لە هاڵاوی سزای پەروەردگارت ڕوویان تێ بکات و لێیان بدات، ئەوە خوانەناسان بە کوڵ دەڵێن: هاوارو ئاهو ناڵە بۆ ئێمە، بە ڕاستی ئێمە کەسانێکی ستەمکار بووین.
وَنَضَعُ ٱلْمَوَٰزِينَ ٱلْقِسْطَ لِيَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ فَلَا تُظْلَمُ نَفْسٌۭ شَيْـًۭٔا ۖ وَإِن كَانَ مِثْقَالَ حَبَّةٍۢ مِّنْ خَرْدَلٍ أَتَيْنَا بِهَا ۗ وَكَفَىٰ بِنَا حَٰسِبِينَ47
تهفسیری ئاسان: ئێمە پێوەر و تەرازووەکانی دادپەروەری لە ڕۆژی قیامەتدا دادەنێین، جا هیچ کەس بە هیچ شێوەیەک ستەمی لێ ناکرێت، ئەگەر بە قەدەر تۆوە خەرتەلەیەک (کە زۆر بچووک و وردە، کارێکی چاک یان خراپی ئەنجام دابێت) دەیهێنینە مەیدان، جا ئەوەندە بەسە بۆ ئێمە کە ئاوا بە وردی حساب و لێپرسینەوە ئەنجام دەدەین.
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ ٱلْفُرْقَانَ وَضِيَآءًۭ وَذِكْرًۭا لِّلْمُتَّقِينَ48
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بێگومان ئێمە بە موساو هاروون کتێبی تەوراتمان بەخشی کە جیاکەرەوەی حەق و بەتاڵە، هەروەها ڕووناکی و یادخەرەوەشە بۆ پارێزکاران...
ٱلَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُم بِٱلْغَيْبِ وَهُم مِّنَ ٱلسَّاعَةِ مُشْفِقُونَ49
تهفسیری ئاسان: ئەوانەن لە پەروەردگاریان دەترسن لە کاتێکدا کە کەس دیار نیە و پەروەردگاریش لێیان پانهانە، هەروەها ئەوانە لە قیامەت و لێپرسینەوە بیمیان هەیە (بێگومان ئەوانە لە قیامەتدا دڵنیا و ئاسوودە و دڵخۆشن).
وَهَٰذَا ذِكْرٌۭ مُّبَارَكٌ أَنزَلْنَٰهُ ۚ أَفَأَنتُمْ لَهُۥ مُنكِرُونَ50
تهفسیری ئاسان: جا ئەم قورئانەش یادخەرەوەیەکی موبارەک و بەفەڕ و پیرۆزە دامان بەزاندووە، جا ئایا ئێوە خۆتانی لێ وێڵ دەکەن و نایناسن؟!
۞ وَلَقَدْ ءَاتَيْنَآ إِبْرَٰهِيمَ رُشْدَهُۥ مِن قَبْلُ وَكُنَّا بِهِۦ عَٰلِمِينَ51
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە ژیری و هۆشمەندیمان پێشتر بە ئیبراهیم بەخشی، ئێمە چاک ئەومان دەناسی.
إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِۦ مَا هَٰذِهِ ٱلتَّمَاثِيلُ ٱلَّتِىٓ أَنتُمْ لَهَا عَٰكِفُونَ52
تهفسیری ئاسان: کاتێک بە باوک و قەومەکەی دەوت: ئەم بتانە چیە؟! ئێوە هەمیشە بەدەوریدا دێن و دەیانپەرستن!
قَالُوا۟ وَجَدْنَآ ءَابَآءَنَا لَهَا عَٰبِدِينَ53
تهفسیری ئاسان: لەوەڵامدا (تەنها بەڵگەیان ئەوە بوو، کە) وتیان: ئێمە باوو باپیرانمان بینیووە ئەمانەیان پەرستووە.
قَالَ لَقَدْ كُنتُمْ أَنتُمْ وَءَابَآؤُكُمْ فِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍۢ54
تهفسیری ئاسان: ئیبراهیم وتی: بەڕاستی ئێوە و باوو باپیرانی ئێوە لە گومڕاییەکی ئاشکرادا بوون.
قَالُوٓا۟ أَجِئْتَنَا بِٱلْحَقِّ أَمْ أَنتَ مِنَ ٱللَّٰعِبِينَ55
تهفسیری ئاسان: خەڵکەکە وتیان: بەڕاست، تۆ حەقیقەتت بۆ ئێمە هێناوە یان گاڵتە دەکەیت؟!
قَالَ بَل رَّبُّكُمْ رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ٱلَّذِى فَطَرَهُنَّ وَأَنَا۠ عَلَىٰ ذَٰلِكُم مِّنَ ٱلشَّٰهِدِينَ56
تهفسیری ئاسان: ئیبراهیم وتی: (من گاڵتە ناکەم) بەڵکو دەمەوێت تێتان بگەیەنم کە پەروەردگارتان پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەویە و بەدی هێناون و من لەسەر ئەو بیروباوەڕە لەشایەت و ئاگاکانم.
وَتَٱللَّهِ لَأَكِيدَنَّ أَصْنَٰمَكُم بَعْدَ أَن تُوَلُّوا۟ مُدْبِرِينَ57
تهفسیری ئاسان: ئینجا ئیبراهیم لەبەر خۆیەوە سوێندی خوارد و وتی: بەخوا نەخشەیەک دەکێشم و داوێک دەنێمەوە بۆ بتەکانتان دوای ئەوەی ئێوە بەجێتان هێشتن و پشتتان هەڵکرد.