دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

22. سورة الحج

22:24جوزئی 17 · لاپەڕەی 335لێکچوو
وَهُدُوٓا۟ إِلَى ٱلطَّيِّبِ مِنَ ٱلْقَوْلِ وَهُدُوٓا۟ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلْحَمِيدِ24
ته‌فسیری ئاسان: ئەو بەختەوەرانە ڕێنموویی کراون بۆ گوفتاری جوان و پەسەند، هەروەها پێشتر ڕێنموویی کرابوون بۆ ڕێبازی ئەو پەروەردگارەی کە شایستەی شوکرو سوپاسە.
22:25جوزئی 17 · لاپەڕەی 335لێکچوو
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ ٱلَّذِى جَعَلْنَٰهُ لِلنَّاسِ سَوَآءً ٱلْعَٰكِفُ فِيهِ وَٱلْبَادِ ۚ وَمَن يُرِدْ فِيهِ بِإِلْحَادٍۭ بِظُلْمٍۢ نُّذِقْهُ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍۢ25
ته‌فسیری ئاسان: بێگومان ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون و دژایەتی ڕێبازی خوا بەجۆرەها شێوە دەکەن و نایەڵن خەڵکی ڕووبکاتە مزگەوتی حەرام کە بڕیارمانداوە بۆ هەموو خەڵکی بێت چوونیەکە بۆ ئەوانی کە لەوێ دەژین، یان ئەوانەی لە شوێنانی ترەوە بۆی دەچن، جا ئەوەی بیەوێت بەهۆی یاخی بوون و لادانەوە ستەم بکات، ئەوە سزایەکی بە ئازاری پێ دەچێژین.
22:26جوزئی 17 · لاپەڕەی 335لێکچوو
وَإِذْ بَوَّأْنَا لِإِبْرَٰهِيمَ مَكَانَ ٱلْبَيْتِ أَن لَّا تُشْرِكْ بِى شَيْـًۭٔا وَطَهِّرْ بَيْتِىَ لِلطَّآئِفِينَ وَٱلْقَآئِمِينَ وَٱلرُّكَّعِ ٱلسُّجُودِ26
ته‌فسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بەیاد بێنە) کاتێک شوێنی کەعبەمان دیاری کرد بۆ ئیبراهیم (دوای تەواوبوو‌نی، فەرمانمان پێدا) کە هیچ جۆرە هاوەڵێکم بۆ بڕیار نەدەیت و (بیکە بە بنکەی یەکخواناسی) و ماڵی من پاک بکەرەوە بۆ ئەوانەی بەدەوریدا دەسوڕێنەوە، یاخود بە پێوەن یان لە کڕنووش و سوژدە بردندان.
22:27جوزئی 17 · لاپەڕەی 335لێکچوو
وَأَذِّن فِى ٱلنَّاسِ بِٱلْحَجِّ يَأْتُوكَ رِجَالًۭا وَعَلَىٰ كُلِّ ضَامِرٍۢ يَأْتِينَ مِن كُلِّ فَجٍّ عَمِيقٍۢ27
ته‌فسیری ئاسان: جا بانگی خەڵکی بکە و جاڕ بدە لە ناویاندا با بێن بۆ حەج، ئەوانیش بەپیادە دێن بەدەم بانگەوازەکەتەوە، یان بەسواری (ئەو وشترانەی کە دووری ماوەکە) لاوازی کردوون و لە هەموو ڕێگەیەکی دوورەوە هەر دێن...
22:28جوزئی 17 · لاپەڕەی 335لێکچوو
لِّيَشْهَدُوا۟ مَنَٰفِعَ لَهُمْ وَيَذْكُرُوا۟ ٱسْمَ ٱللَّهِ فِىٓ أَيَّامٍۢ مَّعْلُومَٰتٍ عَلَىٰ مَا رَزَقَهُم مِّنۢ بَهِيمَةِ ٱلْأَنْعَٰمِ ۖ فَكُلُوا۟ مِنْهَا وَأَطْعِمُوا۟ ٱلْبَآئِسَ ٱلْفَقِيرَ28
ته‌فسیری ئاسان: بۆ ئەوەی سوود و کەڵکی ماددی و مەعنەوی بەدەست بهێنن و ببینن و یادی خواش بکەن و ناوی پیرۆزی بەردەوام لەسەر زاریان بێت لە ڕۆژانێکی دیاریکراودا (کە ڕۆژانی عەرەفە و جەژنی قوربانە، سروودی (لبیک أللهم لبیک، لبیک لا شریک لک لبیک، إن الحمد و النعمة لک والملک، لا شریک لک)، لە حەجدا (أللە أکبر، أللە أکبر، أللە أکبر، لا إلە إلاأللە و أللە أکبر وللە الحمد) لە ڕۆژانی جەژندا، فەرامۆش نەکەن، هەروەها ناوی خوا (بسم اللە) بکەن لەکاتی سەربڕینی ئەو ماڵاتانەدا کە پێمان بەخشیوون، ئەوسا لە گۆشتەکەی بخۆن و بەشی هەژارو نەدارانیشی لێ بدەن.
22:29جوزئی 17 · لاپەڕەی 335لێکچوو
ثُمَّ لْيَقْضُوا۟ تَفَثَهُمْ وَلْيُوفُوا۟ نُذُورَهُمْ وَلْيَطَّوَّفُوا۟ بِٱلْبَيْتِ ٱلْعَتِيقِ29
ته‌فسیری ئاسان: لەوەودوا با چڵک و ئارەق و موو و نینۆک لە خۆیان دووربخەنەوە (ئیحرام بشکێنن)، هەروەها وەفا بکەن بە نەزرەکانیان و جێبەجێی بکەن و بەدەوری ماڵی دێرین و بەنرخی خوا (کەعبە)دا، با (طواف) بکەن.
22:30جوزئی 17 · لاپەڕەی 335لێکچوو
ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ حُرُمَٰتِ ٱللَّهِ فَهُوَ خَيْرٌۭ لَّهُۥ عِندَ رَبِّهِۦ ۗ وَأُحِلَّتْ لَكُمُ ٱلْأَنْعَٰمُ إِلَّا مَا يُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ ۖ فَٱجْتَنِبُوا۟ ٱلرِّجْسَ مِنَ ٱلْأَوْثَٰنِ وَٱجْتَنِبُوا۟ قَوْلَ ٱلزُّورِ30
ته‌فسیری ئاسان: (جەج ئەوەبوو کە باسکرا) جا ئەوەی کە سنوورەکانی خوا بپارێزێت و بەگەورە دایانبنێت و ڕێزی لێ بگرێت، بێگومان ئەوە چاکترە لای پەروەردگاری (بێ پاداشت نیە)... کۆشتی مەڕو بزن و گاو و وشتر بۆتان حەڵالە جگە لەوانەی کە بەسەرتاندا دەخوێنرێتەوە و قەدەغەکراوە (کە لە سوورەتی ألمائدة دا باسکرا)، جا لەبەرئەوە خۆتان لە پەرستنی بتە ناپوخت و بێ نرخەکان بپارێزن، هەروەها لەگوفتاری درۆو قسەی هەڵبەستراو خۆتان دووربگرن.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.