پیشاندان:
22. سورة الحج
وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِٱلْعَذَابِ وَلَن يُخْلِفَ ٱللَّهُ وَعْدَهُۥ ۚ وَإِنَّ يَوْمًا عِندَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍۢ مِّمَّا تَعُدُّونَ47
تهفسیری ئاسان: خوانەناسان پەلەت لێدەکەن کە ئەو سزایە زوو یەخەیان پێ بگرێت، بێگومان هەرگیز خوا لە بەڵێنی خۆی لانادات (لەسەر داخوازی نەفامان پاش و پێشی ناخات، چونکە کات و زەمان بایەخی نیە لای خوا) بەڕاستی ڕۆژێک لەلای ئەو پەروەردگارەت وەکو هەزار ساڵ وایە لەوەی کە دەیژمێرن.
وَكَأَيِّن مِّن قَرْيَةٍ أَمْلَيْتُ لَهَا وَهِىَ ظَالِمَةٌۭ ثُمَّ أَخَذْتُهَا وَإِلَىَّ ٱلْمَصِيرُ48
تهفسیری ئاسان: چەندەها شارو شارۆچکە هەبوون کە من مۆڵەتمداون لەکاتێکدا دەنیشتوانی ستەمکاریش بوون، دوای ماوەیەک لەناوم بردوون، سەرئەنجام و گەڕانەوەش هەر بۆ لای منە.
قُلْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّمَآ أَنَا۠ لَكُمْ نَذِيرٌۭ مُّبِينٌۭ49
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: ئەی خەڵکینە من تەنها ترسێنەرو بێدارخەرەوەیکی ئاشکرام بۆتان.
فَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُم مَّغْفِرَةٌۭ وَرِزْقٌۭ كَرِيمٌۭ50
تهفسیری ئاسان: جا ئەوانەی ئیمان و باوەڕیان هێناوە و کارو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە لێخۆش بوون و ڕۆزی بەنرخ و فراوان بۆیان ئامادەیە.
وَٱلَّذِينَ سَعَوْا۟ فِىٓ ءَايَٰتِنَا مُعَٰجِزِينَ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلْجَحِيمِ51
تهفسیری ئاسان: ئەو کەسانەش هەوڵ دەدەن بەربەست دابنێن لەبەردەم ئایەت و فەرمانەکانی ئێمەدا لە کاتێکدا دەستەوسانن، ئەوانە نیشتەجێی ناو دۆزەخن.
وَمَآ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍۢ وَلَا نَبِىٍّ إِلَّآ إِذَا تَمَنَّىٰٓ أَلْقَى ٱلشَّيْطَٰنُ فِىٓ أُمْنِيَّتِهِۦ فَيَنسَخُ ٱللَّهُ مَا يُلْقِى ٱلشَّيْطَٰنُ ثُمَّ يُحْكِمُ ٱللَّهُ ءَايَٰتِهِۦ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ52
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) پێش تۆ هیچ پێغەمبەرێکی پەیامدار و بێ پەیاممان ڕەوانە نەکردووە ئاواتی نەخواستبێت بەباوەڕ هێنانی قەومەکەی، بەڵام کاتێک ئاواتی خواستووە شەیتان ئەوەی بە فرسەت زانیووە، شتی نابەجێی تێکەڵ بەئاواتەکەی کردووە، ئینجا خوایش فریای کەوتووە و ئەوەی شەیتان فڕێی داوەتە نا ئاواتەکەیەوە، سڕیویەتیوە، لەوەودوا خوای گەورە ئایەت و فەرمانەکەی خۆی چەسپاو دامەزراو کردووە، خوا خۆی زاناو دانایە.
لِّيَجْعَلَ مَا يُلْقِى ٱلشَّيْطَٰنُ فِتْنَةًۭ لِّلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌۭ وَٱلْقَاسِيَةِ قُلُوبُهُمْ ۗ وَإِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ لَفِى شِقَاقٍۭ بَعِيدٍۢ53
تهفسیری ئاسان: (خوای گەورە بۆیە ئەو دەسەڵاتەی داوە بەشەیتان) تا ئەو (خەتەرە و خەیاڵ و وەسوەسەیەی) شەیتان فڕێ دەداتە نێو ئاواتی پێغەمبەرانەوە ببێتە هۆی سزاو تاقیکردنەوە بۆ ئەوانەی لە دڵ و دەروونیاندا نەخۆشی دووڕوویی و ناپاکی هەیە و بۆ ئەوانەش کە بەرامبەر ئایینی خوا دڵ ڕەقن، بەڕاستی ستەمکاران لە دژایەتی و شەڕەنگێزیەکی قووڵ و بێ بندا ڕۆچوون.
وَلِيَعْلَمَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ أَنَّهُ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَيُؤْمِنُوا۟ بِهِۦ فَتُخْبِتَ لَهُۥ قُلُوبُهُمْ ۗ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَهَادِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ54
تهفسیری ئاسان: بۆ ئەوەش ئەوانەی زانست و زانیاریان پێ بەخشراوە دڵنیابن و بزانن کە بێگومان ئەم قورئانە حەقیقەت و ڕاستە و لەلایەن پەروەردگاری تۆوە (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) ڕەوانە کراوە، ئینجا بڕوای پتەوی پێ دەهێنن و دڵەکانیشیان ملکەچ دەبێت بۆ خوا، بێگومان خوا هیدایەتدەری ئەوانەیە کە باوەڕیان هێناوە بۆ ڕێگە و ڕێبازی ڕاست و دروست.
وَلَا يَزَالُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فِى مِرْيَةٍۢ مِّنْهُ حَتَّىٰ تَأْتِيَهُمُ ٱلسَّاعَةُ بَغْتَةً أَوْ يَأْتِيَهُمْ عَذَابُ يَوْمٍ عَقِيمٍ55
تهفسیری ئاسان: بەردەوام ئەوانەی کە بێ باوەڕن دەربارەی قورئان لە شک و گوماندان، هەتا کوتوپڕ قیامەت بەرپا دەبێت، یاخود تا ئەو کاتەی کە سزاو ئازار لە ڕۆژێکی بێ خێردا یەخەیان پێدەگرێت.