پیشاندان:
22. سورة الحج
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ سَخَّرَ لَكُم مَّا فِى ٱلْأَرْضِ وَٱلْفُلْكَ تَجْرِى فِى ٱلْبَحْرِ بِأَمْرِهِۦ وَيُمْسِكُ ٱلسَّمَآءَ أَن تَقَعَ عَلَى ٱلْأَرْضِ إِلَّا بِإِذْنِهِۦٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ بِٱلنَّاسِ لَرَءُوفٌۭ رَّحِيمٌۭ65
تهفسیری ئاسان: ئایا بەچاوی خۆت نەتبینیووە چۆن خوای گەورە هەرچی لە زەویدا هەیە بۆ ئێوەی ڕام هێناوە، هەروەها کەشتیەکانیش کە لە دەریاکاندا دەڕوات بەفەرمانی ئەو زاتە، ئاسمانیش ڕاگیر دەکات لەوەی کە بکەوێت بەسەر زەویدا مەگەر بەویست و فەرمانی خۆی، بەڕاستی خوا بۆ خەڵکی زۆر بەسۆزو میهرەبان و لێخۆشبوو بەخشندەیە.
وَهُوَ ٱلَّذِىٓ أَحْيَاكُمْ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيكُمْ ۗ إِنَّ ٱلْإِنسَٰنَ لَكَفُورٌۭ66
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتە ژیانی پێبەخشیوون، لەوەودوا ئەو دەتانمرێنێت، پاشان زیندووتان دەکاتەوە، (لەگەڵ ئەم هەموو شتانەدا) زۆربەی خەڵکی سپڵەو بەدنمەکە.
لِّكُلِّ أُمَّةٍۢ جَعَلْنَا مَنسَكًا هُمْ نَاسِكُوهُ ۖ فَلَا يُنَٰزِعُنَّكَ فِى ٱلْأَمْرِ ۚ وَٱدْعُ إِلَىٰ رَبِّكَ ۖ إِنَّكَ لَعَلَىٰ هُدًۭى مُّسْتَقِيمٍۢ67
تهفسیری ئاسان: بۆ هەر میللەتێک بەرنامە و پرۆگرامێکمان دیاری کردووە پەیڕەوی دەکەن و لەسەری دەڕۆن (بەگوێرەی کات و شوێن و بارودۆخیان، ئەم بەرنامەیەشمان ناردووە بۆ هەتا هەتایی) کەواتە با خاوەن ئایینەکانی تر نەکەینە کێشە و ئاژاوە لەگەڵتدا لەبارەی ئەم ئایینەوە، ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) بەردەوام بەنگەوازی خەڵکی بکە بۆ لای پەروەردگارت چونکە بەڕاستی تۆ لەسەر ڕێگە و ڕێباز و هیدایەتێکی ڕاست و دروستیت.
وَإِن جَٰدَلُوكَ فَقُلِ ٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا تَعْمَلُونَ68
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر موجادەلەت لەگەڵدا بکەن (ئەوە تۆ موجادەلە مەکە بەڵکو) بڵێ: خوا خۆی چاک زانایە بەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
ٱللَّهُ يَحْكُمُ بَيْنَكُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ فِيمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ69
تهفسیری ئاسان: هەر خوا خۆی لە ڕۆژی قیامەتدا داوەری دەکات لە نێوانتاندا لەسەر ئەو شتانەی کە ئێوە کێشە و جیاوازیتان لەسەر دەکرد (لەوێ ڕاستیەکان بەتەواوی دەردەکەوێت).
أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِى ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ ۗ إِنَّ ذَٰلِكَ فِى كِتَٰبٍ ۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٌۭ70
تهفسیری ئاسان: (ئەی هۆشمەند) مەگەر نەتزانیووە کە بەڕاستی خوا ئاگاو زانایە بەهەرچی لە ئاسمان و زەویدا هەیە و هەموو ئەو شتانەی (کە دەیکەن) لە کتێب و دۆسیەی (لوح المحفوظ) دا تۆمارکراوە، بەڕاستی ئەوکارە بۆ خوا زۆر ئاسانە.
وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِۦ سُلْطَٰنًۭا وَمَا لَيْسَ لَهُم بِهِۦ عِلْمٌۭ ۗ وَمَا لِلظَّٰلِمِينَ مِن نَّصِيرٍۢ71
تهفسیری ئاسان: (موشریک و هاوەڵگەران) لە جیاتی خواپەرستی شتێک دەپەرستن کە خوا هیچ بەڵگەیەکی ڕەوانە نەکردووە لەسەری (کە ڕەوایە بیپەرستن) و خۆیشیان هیچ زانیاریەکیان دەربارەی نیە، ستەمکارانیش هیچ جۆرە پشتیوانێکیان نیە (تا لە قیامەتدا فریایان بکەوێت).
وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتُنَا بَيِّنَٰتٍۢ تَعْرِفُ فِى وُجُوهِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ٱلْمُنكَرَ ۖ يَكَادُونَ يَسْطُونَ بِٱلَّذِينَ يَتْلُونَ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتِنَا ۗ قُلْ أَفَأُنَبِّئُكُم بِشَرٍّۢ مِّن ذَٰلِكُمُ ۗ ٱلنَّارُ وَعَدَهَا ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۖ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ72
تهفسیری ئاسان: کاتێک کە ئایەتەکانی ئێمە بەروونی و ئاشکرایی بەسەریاندا دەخوێنرێتەوە، لە ڕووخساری ئەوانەدا کە بێ باوەڕن بێزاری و تاڵی و گرژی بەدی دەکەیت، بەجۆرێک خەریکە هێرش بەرنە سەر ئەوانەی کە ئایەتەکانی ئێمەیان بەسەردا دەخوێننەوە، پێیان بڵێ: ئایا هەواڵتان بدەمێ بە خراپتر لەو کینەو بوغزەتان؟! ئەویش ئاگری دۆزەخە!! کە خوای گەورە بەڵێنی داوە بەوانەی کە بێ باوەڕ پێی، ئای کە سەرەنجام و چارەنووسێکی خراپە.