پیشاندان:
23. سورة المؤمنون
وَأَنزَلْنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۢ بِقَدَرٍۢ فَأَسْكَنَّٰهُ فِى ٱلْأَرْضِ ۖ وَإِنَّا عَلَىٰ ذَهَابٍۭ بِهِۦ لَقَٰدِرُونَ18
تهفسیری ئاسان: هە ڕ ئێمە لە ئاسمانەوە بە ئەندازەو نەخشەیەکی دیاریکراو بارانمان باراندووەو ئینجا لە ناخی زەویدا جێگیرمان کردووە، بێگومان ئێمە بە جۆرەها شێوە دەتوانین ئەو ئاوە لە ناو بەرین و ئەو سەرچاوانە وشک بکەین.
فَأَنشَأْنَا لَكُم بِهِۦ جَنَّٰتٍۢ مِّن نَّخِيلٍۢ وَأَعْنَٰبٍۢ لَّكُمْ فِيهَا فَوَٰكِهُ كَثِيرَةٌۭ وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ19
تهفسیری ئاسان: ئێمە بە هۆی ئەو ئاوەوە چەندەها باخ و باخاتی خورماو ڕەزمان بەدی هێناوە بۆتان، (لەو باخ و باخچانەدا) میوەهاتی جۆراو جۆری زۆرو زەبەندمان بۆبەدیهێناون، لە هە ندێکیان دەخۆن.
وَشَجَرَةًۭ تَخْرُجُ مِن طُورِ سَيْنَآءَ تَنۢبُتُ بِٱلدُّهْنِ وَصِبْغٍۢ لِّلْءَاكِلِينَ20
تهفسیری ئاسان: درەختێکمان بۆ ڕواندوون کە لە کێوی طور لە بیابانی سینا سەوز دەبێت کە ڕۆن و چەوری لێ دەردەهێنرێت و ئامادەیە بۆ کەسانێک کە دەیخۆن (مەبەست درەختی زەیتونە کە هەمیشە سەوزەو تەمەن درێژەو بێ ئەرکەو کالیسیۆم و ئاسن و فۆسفۆڕو ڤیتامینی جۆراو جۆرو پڕۆتینی تێدایە، گەلێک داوو دەرمانیشی لێ دەردەهێنرێت).
وَإِنَّ لَكُمْ فِى ٱلْأَنْعَٰمِ لَعِبْرَةًۭ ۖ نُّسْقِيكُم مِّمَّا فِى بُطُونِهَا وَلَكُمْ فِيهَا مَنَٰفِعُ كَثِيرَةٌۭ وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ21
تهفسیری ئاسان: بە ڕاستی لە بەدیهاتنی ماڵاتیشدا جێگەی سەرنج و پەندە بۆتان کە ورد ببنەوەو بەدیهێنەری جوانکار بناسن) جا لەوەی کە لە سکیاندا بەدی دێت (مەبەست شیرە) دەرخوارتان دەدەین و چەندەها کەڵکی زۆری تری هەیە بۆتان (لە پێستیان، لە خوری و موویان... هتد) هەروەها لێشیان دەخۆن (گۆشت و جگەرو سەرو پێیان بەجۆرەها شێوە ئامادە دەکەن و خواردنی خۆشیان لێ دروست دەکەن).
وَعَلَيْهَا وَعَلَى ٱلْفُلْكِ تُحْمَلُونَ22
تهفسیری ئاسان: لەسەر پشتی هەندێک لەو گیاندارانەش هەڵدەگیرێن و لەسەر کەشتیەکانیش (دەگوێزرێنەوە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر لەگەڵ کەل و پەل و پێداویستیەکانتاندا).
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوْمِهِۦ فَقَالَ يَٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُۥٓ ۖ أَفَلَا تَتَّقُونَ23
تهفسیری ئاسان: سوێند بێت بێگومان ئێمە نوح پێغەمبەرمان ڕەوانە کرد بۆ سەر قەومەکەی، جا پێی وتن: ئەی قەوم و گەلم هەر خوا بپەرستن، چونکە هیچ خوایەکی ترتان نیە جگە لەو، ئایا خۆتان لە خەشم و قینی ناپارێزن؟!
فَقَالَ ٱلْمَلَؤُا۟ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن قَوْمِهِۦ مَا هَٰذَآ إِلَّا بَشَرٌۭ مِّثْلُكُمْ يُرِيدُ أَن يَتَفَضَّلَ عَلَيْكُمْ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَأَنزَلَ مَلَٰٓئِكَةًۭ مَّا سَمِعْنَا بِهَٰذَا فِىٓ ءَابَآئِنَا ٱلْأَوَّلِينَ24
تهفسیری ئاسان: جا ئەوانەی کە بێ باوەر بوون لە دەستەی دەسەڵاتداری قەومەکەی وتیان: (گوێی بۆ مەگرن)ئەم پیاوە هەر کەسێکی وەک ئێوەیە، زیاتر نیە، دەیەوێت خۆی بکاتە گەورەتان!! ئەگەر خوا بیویستایە پێغەمبەرێک بنێرێت. ئەوە فریشتەی دادەبەزاند، ئێمە ئەم هەواڵەمان لە باوو باپیرانی پێشووەوە نەبیستووە.
إِنْ هُوَ إِلَّا رَجُلٌۢ بِهِۦ جِنَّةٌۭ فَتَرَبَّصُوا۟ بِهِۦ حَتَّىٰ حِينٍۢ25
تهفسیری ئاسان: ئەمە جگە لەوەی کە پیاوێکە شێتی سەری لێداوە، هیچی تر نی یە، کەواتە تا ماوەیەک مۆڵەتی بدەن و وازی لێ بهێنن، (یان کۆڵ دەدات، یان دەمرێت!!).
قَالَ رَبِّ ٱنصُرْنِى بِمَا كَذَّبُونِ26
تهفسیری ئاسان: ئەوسا نوح وتی: پەروەردگارا، سەرکەوتنم پێ ببەخشە چونکە بڕوایان پێ نەکردم.
فَأَوْحَيْنَآ إِلَيْهِ أَنِ ٱصْنَعِ ٱلْفُلْكَ بِأَعْيُنِنَا وَوَحْيِنَا فَإِذَا جَآءَ أَمْرُنَا وَفَارَ ٱلتَّنُّورُ ۙ فَٱسْلُكْ فِيهَا مِن كُلٍّۢ زَوْجَيْنِ ٱثْنَيْنِ وَأَهْلَكَ إِلَّا مَن سَبَقَ عَلَيْهِ ٱلْقَوْلُ مِنْهُمْ ۖ وَلَا تُخَٰطِبْنِى فِى ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓا۟ ۖ إِنَّهُم مُّغْرَقُونَ27
تهفسیری ئاسان: ئینجا ئێمەش ئەگادارمان کرد کە کەشتیەکە دروست بکە لە ژێر چاودێری و نیگای ئێمەدا، جا هەر کاتێک فەرمانی ئێمە دەرچوو، تەنوورەکە فوارەی کردو ئاوی لێ دەرهات، ئەوە لە هەموو جۆرێک جووتێک سوار بکە، هەروەها خاوو خێزانت جگە لەوانەی کە پێشتر بڕیاری غەرق بوونیان لەسەر دراوە، جا دەربارەی ئەوانەی کە ستەمیان کردو (باوەڕیان نەهێنا) لێم مەپاڕێرەوە، چونکە بە ڕاستی ئەوانە هەموو نوقم کراون (لە زریانەکەدا).