پیشاندان:
23. سورة المؤمنون
۞ وَلَوْ رَحِمْنَٰهُمْ وَكَشَفْنَا مَا بِهِم مِّن ضُرٍّۢ لَّلَجُّوا۟ فِى طُغْيَٰنِهِمْ يَعْمَهُونَ75
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بەزەییمان پیایاندا بێتەوەو ڕەحمیان پێ بکەین و ناخۆشی و سەغڵەتیان لەسەر لا بەرین، ئەوە لە ستەم و سەرکەشیاندا ڕۆدەچن و سەرگەردان دەبن.
وَلَقَدْ أَخَذْنَٰهُم بِٱلْعَذَابِ فَمَا ٱسْتَكَانُوا۟ لِرَبِّهِمْ وَمَا يَتَضَرَّعُونَ76
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بە ڕاستی ئێمە تووشی سزاو ئازاری (جۆراو جۆرمان) کردن، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا نە ملکەچ بوون بۆ پەروەردگاریان و نە لێی دەپاڕێنەوە.
حَتَّىٰٓ إِذَا فَتَحْنَا عَلَيْهِم بَابًۭا ذَا عَذَابٍۢ شَدِيدٍ إِذَا هُمْ فِيهِ مُبْلِسُونَ77
تهفسیری ئاسان: هەتا ئەو کاتەی کە دەروازەی سزایەکی سەختیان لێ دەکەینەوە، ئیتر دەستبەجێ لەناویدا سەرگەردان و سەر لێشێواو نائومێد دەبن.
وَهُوَ ٱلَّذِىٓ أَنشَأَ لَكُمُ ٱلسَّمْعَ وَٱلْأَبْصَٰرَ وَٱلْأَفْـِٔدَةَ ۚ قَلِيلًۭا مَّا تَشْكُرُونَ78
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتەیە کە (دەزگای) بیستن و بینین و لێکدانەوەی پێ بەخشیوون، کەچی زۆر کەمتان سوپاسگوزارن.
وَهُوَ ٱلَّذِى ذَرَأَكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ وَإِلَيْهِ تُحْشَرُونَ79
تهفسیری ئاسان: ئەو زاتەیە لە زەویدا بەرپای کردوون و بڵاوی کردوونەتەوە، سەرەنجام (لە ڕۆژی قیامەتدا) هەر بۆ لای ئەویش کۆ دەکرێنەوە.
وَهُوَ ٱلَّذِى يُحْىِۦ وَيُمِيتُ وَلَهُ ٱخْتِلَٰفُ ٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ80
تهفسیری ئاسان: ئەو زاتەشە کە ژیان دەبەخشێت و مردن پێش دەهێنێت، گۆڕینی شەوو ڕۆژیش هەر بەدەست ئەوە (لە ڕووی تاریکی و ڕووناکی، کورتی و درێژی و... هتد)، جا ئایا ئێوە عەقڵ بەکار ناهێنن؟ ژیریتان ناخەنەکار؟
بَلْ قَالُوا۟ مِثْلَ مَا قَالَ ٱلْأَوَّلُونَ81
تهفسیری ئاسان: لەگەڵ ئەو هەموو بەڵگانەدا ئەوانە هەر وەکو خەڵکی پێشین قسە کۆنەکان دەڵێنەوەو..
قَالُوٓا۟ أَءِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًۭا وَعِظَٰمًا أَءِنَّا لَمَبْعُوثُونَ82
تهفسیری ئاسان: دەڵێن: باشە، ئەگەر مردین و بووینە خاک و خۆڵ و ئێسک ئایا ئێمە دووبارە زیندوو دەکرێینەوە؟!
لَقَدْ وُعِدْنَا نَحْنُ وَءَابَآؤُنَا هَٰذَا مِن قَبْلُ إِنْ هَٰذَآ إِلَّآ أَسَٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ83
تهفسیری ئاسان: بە ڕاستی ئێمە و باوو باپیرانمان لەم جۆرە بەڵێنانەمان پێشتر پێدرابوو، ئەم قسەو بەڵێنانە داستانی پێشینەکانە!!
قُل لِّمَنِ ٱلْأَرْضُ وَمَن فِيهَآ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ84
تهفسیری ئاسان: تۆش پێیان بڵێ: باشە زەوی و ئەو کەسانەی کە لەسەری دەژین کێ خاوەنیانە، ئەگەر زیرەک و هۆشیارن؟ ئەگەر شت دەزانن؟!
سَيَقُولُونَ لِلَّهِ ۚ قُلْ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ85
تهفسیری ئاسان: سەرئەنجام هەر دان بە ڕاستیدا دەنێن و دەڵێن: هەرخوا، خاوەنیانە، هەر پەروەردگار بەدیهێنەریانە. ئەوسا پێیان بڵێ: جا ئەوە بۆچی یاداوەری وەرناگرن؟
قُلْ مَن رَّبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ ٱلسَّبْعِ وَرَبُّ ٱلْعَرْشِ ٱلْعَظِيمِ86
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ؛ ئەی کێ پەروەردگاری حەوت ئاسمانەکەیەو کێ پەروەردگاری عەرش و تەختی فەرمانڕەوایی گەورەو فراوانە؟ (ئاسمانەکان و زەوی لە بەرامبەر عەرشی پەروەردگاردا، وەکو ئەڵقەیەکی پەنجە وایە لە پاڵ چیایەکی گەورەدا).
سَيَقُولُونَ لِلَّهِ ۚ قُلْ أَفَلَا تَتَّقُونَ87
تهفسیری ئاسان: سەرەنجام دەڵێن: هەر خوا پەروەردگاریانە، ئەوسا بڵێ: باشە ئاخر ئێوە لێی ناترسن؟ خۆتان ناپارێزن لە خەشم و قینی؟ (ئاخر ئێوە لە کێ یاخی دەبن؟)
قُلْ مَنۢ بِيَدِهِۦ مَلَكُوتُ كُلِّ شَىْءٍۢ وَهُوَ يُجِيرُ وَلَا يُجَارُ عَلَيْهِ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ88
تهفسیری ئاسان: (هەروەها پێیان) بڵێ: کێ جڵەوی هەموو شتێکی بەدەستە، لە کاتێکدا هەر ئەو پەنا بەخشەو کەس ناتوانێت لە سزای ئەو زاتە، کەس پەنا بدات، ئەگەر ئێوە بزانن و شارەزابن.
سَيَقُولُونَ لِلَّهِ ۚ قُلْ فَأَنَّىٰ تُسْحَرُونَ89
تهفسیری ئاسان: (سەرەنجام بۆ ئەمەش) دەڵێن: هەموو ئەوانە بە دەست خوایە، تۆش بڵێ: کەواتە چۆن جادووتان لێ دەکرێت؟ کە ئەمە دەزانن.