پیشاندان:
24. سورة النور
رِجَالٌۭ لَّا تُلْهِيهِمْ تِجَٰرَةٌۭ وَلَا بَيْعٌ عَن ذِكْرِ ٱللَّهِ وَإِقَامِ ٱلصَّلَوٰةِ وَإِيتَآءِ ٱلزَّكَوٰةِ ۙ يَخَافُونَ يَوْمًۭا تَتَقَلَّبُ فِيهِ ٱلْقُلُوبُ وَٱلْأَبْصَٰرُ37
تهفسیری ئاسان: پیاوانێک ستایشی خوا دەکەن و لەو مزگەوتانەدا کە بازرگانی و کڕین و فرۆشتن سەر گەرمیان ناکات و غافڵ نابن لە یادی خواو ئەنجامدانی نوێژەکان و بەخشینی زەکات و لە ڕۆژێک دەترسن کە دڵان و چاوان تیایدا ئاوەژوو دەبن (لە ترس و هەیبەتی ئەو ڕۆژە).
لِيَجْزِيَهُمُ ٱللَّهُ أَحْسَنَ مَا عَمِلُوا۟ وَيَزِيدَهُم مِّن فَضْلِهِۦ ۗ وَٱللَّهُ يَرْزُقُ مَن يَشَآءُ بِغَيْرِ حِسَابٍۢ38
تهفسیری ئاسان: بە ئومێدی ئەوەن خوا بە چاکترین شێوە پاداشتیان بداتەوەو لە فەزڵ و بەخششی خۆی بەهرەوەریان بکات، بە ڕاستی خوا ڕزق و ڕۆزی بێ سنوور دەبەخشێت بەهەر کەس کە بیەوێت و شایستە بێت.
وَٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَعْمَٰلُهُمْ كَسَرَابٍۭ بِقِيعَةٍۢ يَحْسَبُهُ ٱلظَّمْـَٔانُ مَآءً حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَهُۥ لَمْ يَجِدْهُ شَيْـًۭٔا وَوَجَدَ ٱللَّهَ عِندَهُۥ فَوَفَّىٰهُ حِسَابَهُۥ ۗ وَٱللَّهُ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ39
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە ڕێبازی کوفریان گرتۆتە بەر کردەوەکانیان وەک تراویلکەو سەرابێک وایە لە بیابانێکدا بریسکە بداتەوە کەسێکی تینوو وا بزانێت ئاوە (بەتاڵوکە بۆی بچێت)، هەتا کاتێک گەیشتە لای دەبینێت هیچ نیە، ئەوسا (کاتێک بەخۆی دەزانێت ژیانی کۆتایەو قیامەت بەرپا بووە) خوایش ئامادەیە لەلایدا بە گوێرەی کردەوەی موحاسەبەی دەکات و لێی دەپرسێتەوە، خوایش بە خێرایی لێ پرسینەوە ئەنجام دەدات.
أَوْ كَظُلُمَٰتٍۢ فِى بَحْرٍۢ لُّجِّىٍّۢ يَغْشَىٰهُ مَوْجٌۭ مِّن فَوْقِهِۦ مَوْجٌۭ مِّن فَوْقِهِۦ سَحَابٌۭ ۚ ظُلُمَٰتٌۢ بَعْضُهَا فَوْقَ بَعْضٍ إِذَآ أَخْرَجَ يَدَهُۥ لَمْ يَكَدْ يَرَىٰهَا ۗ وَمَن لَّمْ يَجْعَلِ ٱللَّهُ لَهُۥ نُورًۭا فَمَا لَهُۥ مِن نُّورٍ40
تهفسیری ئاسان: یاخود (کردەوەیان) وەک چەندەها تاریکایی وایە کە لەناو دەریایەکی قوڵدا شەپۆل لەسەر شەپۆل بدات بەسەریدا، لە سەروشیەوە هەورێکی تاریک دایگرتبێت، تاریکاییەکان چین چین لەسەریەک نیشتبن، کاتێک کە دەستی دەربهێنێت خەریکە دەستی خۆی نەبینێت (لەبەر تاریکی) بێگومان ئەوەی خوا نووری پێ نەبەخشێت، هەرگیز نووری دەست ناکەوێت.
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يُسَبِّحُ لَهُۥ مَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَٱلطَّيْرُ صَٰٓفَّٰتٍۢ ۖ كُلٌّۭ قَدْ عَلِمَ صَلَاتَهُۥ وَتَسْبِيحَهُۥ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِمَا يَفْعَلُونَ41
تهفسیری ئاسان: ئایا نەتبینیووە کە بە ڕاستی هەرچی و هەرکەس لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە، تەسبیحات و ستایشی خوا دەکەن، هەروەها باڵندەکانیش لە کاتێکدا پۆل پۆل (بە ئاسماندا دەفڕن) هەر هەموویان ستایش و پەرستش و تەسبیحاتی خۆیان زانیووە، خوایش هەمیشە زانایە بەوەی کە دەیکەن.
وَلِلَّهِ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ وَإِلَى ٱللَّهِ ٱلْمَصِيرُ42
تهفسیری ئاسان: هەموو ئاسمانەکان و زەوی هەر خوا خاوەنیانە، سەرەنجام گەڕانەوەی هەمووان هەر بۆ لای خوایە
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يُزْجِى سَحَابًۭا ثُمَّ يُؤَلِّفُ بَيْنَهُۥ ثُمَّ يَجْعَلُهُۥ رُكَامًۭا فَتَرَى ٱلْوَدْقَ يَخْرُجُ مِنْ خِلَٰلِهِۦ وَيُنَزِّلُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مِن جِبَالٍۢ فِيهَا مِنۢ بَرَدٍۢ فَيُصِيبُ بِهِۦ مَن يَشَآءُ وَيَصْرِفُهُۥ عَن مَّن يَشَآءُ ۖ يَكَادُ سَنَا بَرْقِهِۦ يَذْهَبُ بِٱلْأَبْصَٰرِ43
تهفسیری ئاسان: ئایا نابینیت کە بێگومان خوا بە ئارامی و شێنەیی هەورەکان بە ئاسماندا دەبات دوایی پەیوەستیان دەکات بەیەکەوە، ئەوسا کەڵەکەیان دەکات لەسەر یەک، ئینجا دەبینیت لە توێی ئەو هەورانەوە کە وەکو کێو وان باران و تەرزە دەبارێنێت (کاتێک کە بەفرۆکە سەروو هەورەکان دەکەوین بە چاکی بۆمان دەردەکەوێت، کە هەورەکان وەک چیا چوون بە ئاسمانداو دۆڵ و شیو لە نێوانیاندا هەیە)، جا لە سوودی ئەو بارانە بە هەر کەس خوا بیەوێت، خێرو بەرەکەت دەبەخشێت، هەر کەسیش کە بیەوێت لێی دوور دەخاتەوە، (هەورە بروسکەکان ئەوەندە بەهێزن) خەریکە بریسکەکەیان بینایی چاوان بەرێت.