دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

24. سورة النور

24:44جوزئی 18 · لاپەڕەی 356لێکچوو
يُقَلِّبُ ٱللَّهُ ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَعِبْرَةًۭ لِّأُو۟لِى ٱلْأَبْصَٰرِ44
ته‌فسیری ئاسان: خوای گەورە ئاڵو گۆڕ بەشەوو ڕۆژ دەکات، بە ڕاستی ئا لەو شتانەدا پەندو ئامۆژگاری هەیە بۆ خاوەن دیدو ڕۆشنبیرەکان.
24:45جوزئی 18 · لاپەڕەی 356لێکچوو
وَٱللَّهُ خَلَقَ كُلَّ دَآبَّةٍۢ مِّن مَّآءٍۢ ۖ فَمِنْهُم مَّن يَمْشِى عَلَىٰ بَطْنِهِۦ وَمِنْهُم مَّن يَمْشِى عَلَىٰ رِجْلَيْنِ وَمِنْهُم مَّن يَمْشِى عَلَىٰٓ أَرْبَعٍۢ ۚ يَخْلُقُ ٱللَّهُ مَا يَشَآءُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ45
ته‌فسیری ئاسان: هەروەها خوا هەموو زیندەوەرێکی لە ئاوێکی تایبەت دروست کردووە، جا هەیانە لەسەر سکی دەڕوات، هەیشە لەسەردوو قاچ دەڕوات، هەیشە لەسەر چوار پێ دەڕوات، خوا هەرچی بوێت دروستی دەکات، بە ڕاستی خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
24:46جوزئی 18 · لاپەڕەی 356لێکچوو
لَّقَدْ أَنزَلْنَآ ءَايَٰتٍۢ مُّبَيِّنَٰتٍۢ ۚ وَٱللَّهُ يَهْدِى مَن يَشَآءُ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ46
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بە خوا بێگومان ئێمە چەندەها بەڵگەی ڕوون و ئاشکرامان دابەزاندووەو خوا هیدایەتی هەر کەسێک کە ویستی لەسەر بێت و خۆیشی بیەوێت دەدات بۆ ڕێگەو ڕێبازی ڕاست و دروست.
24:47جوزئی 18 · لاپەڕەی 356لێکچوو
وَيَقُولُونَ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَبِٱلرَّسُولِ وَأَطَعْنَا ثُمَّ يَتَوَلَّىٰ فَرِيقٌۭ مِّنْهُم مِّنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ ۚ وَمَآ أُو۟لَٰٓئِكَ بِٱلْمُؤْمِنِينَ47
ته‌فسیری ئاسان: (دووڕووەکان) تەنها بە زمان دەڵێن: ئێمەش باوەڕمان هێناوە بە خواو بە پێغەمبەرو فەرمانبەرداریشین، کەچی لەوەودوا دەستەیەکیان ڕوو وەردەگێڕن و درۆ دەکەن، ئا ئەوانە ئیماندارنین.
24:48جوزئی 18 · لاپەڕەی 356لێکچوو
وَإِذَا دُعُوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ إِذَا فَرِيقٌۭ مِّنْهُم مُّعْرِضُونَ48
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانە کاتێک بانگ دەکرێن بۆ لای بەرنامەی خواو پێغەمبەرەکەی تا فەرمانڕەوا بێت لە نێوانیاندا، خێرا دەستەیەکیان پشت هەڵدەکەن و ناڕەزایی دەردەبڕن.
24:49جوزئی 18 · لاپەڕەی 356لێکچوو
وَإِن يَكُن لَّهُمُ ٱلْحَقُّ يَأْتُوٓا۟ إِلَيْهِ مُذْعِنِينَ49
ته‌فسیری ئاسان: خۆ ئەگەر شەرع حەقەکە بەوان بدات ئەوە بە ملکەچی و فەرمانبەردارییەوە دێن بۆ لای.
24:50جوزئی 18 · لاپەڕەی 356لێکچوو
أَفِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌ أَمِ ٱرْتَابُوٓا۟ أَمْ يَخَافُونَ أَن يَحِيفَ ٱللَّهُ عَلَيْهِمْ وَرَسُولُهُۥ ۚ بَلْ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ50
ته‌فسیری ئاسان: ئایا ئەوانە لە دڵەکانیاندا نەخۆشی کوفرو خوا نەناسی هەیە؟ یاخود گومانیان هەیە؟ (لە دادپەروەریی پێغەمبەرو قورئان)، یاخود دەترسن لەوەی کە خوا و پێغەمبەری ستەمیان لێ بکات؟! نەخێر وانی یە، ئا ئەوانە هەر خۆیان ستەمکارن (چاویان بە حەقدا هەڵنایەت).
24:51جوزئی 18 · لاپەڕەی 356لێکچوو
إِنَّمَا كَانَ قَوْلَ ٱلْمُؤْمِنِينَ إِذَا دُعُوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ أَن يَقُولُوا۟ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۚ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ51
ته‌فسیری ئاسان: بەڵام گوفتاری ئیمانداران کاتێک بانگ دەکرێن بۆ لای خواو پێغەمبەرەکەی تا فەرمانڕەوایی بکات لە نێوانیاندا تەنها ئەوەیە کە دەڵێن: بیستمان و گوێڕایەڵین بۆ هەموو فەرمانێکی شەرع، هەر ئا ئەوانەشن سەر فرازو سەرکەوتوو.
24:52جوزئی 18 · لاپەڕەی 356لێکچوو
وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَيَخْشَ ٱللَّهَ وَيَتَّقْهِ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْفَآئِزُونَ52
ته‌فسیری ئاسان: جا ئەوەی فەرمانبەرداری خواو پێغەمبەرەکەی بکات و لە خوا بترسێت و لەسەر پێچی و نافەرمانی خۆی بپارێزێت، جا ئا ئەوانە سەرفرازو بە ئاوات گەیشتوون.
24:53جوزئی 18 · لاپەڕەی 356لێکچوو
۞ وَأَقْسَمُوا۟ بِٱللَّهِ جَهْدَ أَيْمَٰنِهِمْ لَئِنْ أَمَرْتَهُمْ لَيَخْرُجُنَّ ۖ قُل لَّا تُقْسِمُوا۟ ۖ طَاعَةٌۭ مَّعْرُوفَةٌ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ خَبِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ53
ته‌فسیری ئاسان: دوو ڕوەکان سوێندی گەورە بە خوا دەخۆن، ئەگەر فەرمانیان پێ بدەیت کە دەرچن بۆ خەبات و جیهاد، دەردەچن و ئامادەن، پێیان بڵێ: سوێند مەخۆن ملکەچی ئێوە زانراوو دیارە؟! (هەموو کات کردارو گوفتاریان جیایە)، بە ڕاستی خوا ئاگایە بەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.