دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

24. سورة النور

24:59جوزئی 18 · لاپەڕەی 358لێکچوو
وَإِذَا بَلَغَ ٱلْأَطْفَٰلُ مِنكُمُ ٱلْحُلُمَ فَلْيَسْتَـْٔذِنُوا۟ كَمَا ٱسْتَـْٔذَنَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمْ ءَايَٰتِهِۦ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ59
ته‌فسیری ئاسان: هەر کاتێک منداڵەکانتان باڵغ بوون، با ئەوانیش مۆڵەت بخوازن، وەکو چۆن کەسانی پێش ئەمان مۆڵەتیان خواستووە (لە کاتی هاتووچۆ کردنی ژووری دایک و باوکدا)، ئا بەو شێوەیە خوا ئایەتەکانی خۆیتان بۆ ڕوون دەکاتەوە و خوا زاناو دانایە (بە بەرژەوەندیەکانتان).
24:60جوزئی 18 · لاپەڕەی 358لێکچوو
وَٱلْقَوَٰعِدُ مِنَ ٱلنِّسَآءِ ٱلَّٰتِى لَا يَرْجُونَ نِكَاحًۭا فَلَيْسَ عَلَيْهِنَّ جُنَاحٌ أَن يَضَعْنَ ثِيَابَهُنَّ غَيْرَ مُتَبَرِّجَٰتٍۭ بِزِينَةٍۢ ۖ وَأَن يَسْتَعْفِفْنَ خَيْرٌۭ لَّهُنَّ ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ60
ته‌فسیری ئاسان: ئەو ئافرەتە پیرو پەککەوتانەی کە بە تەمای شوو کردن نین، قەیناکات ئەگەر هەندێک لە پۆشاکیان دابنێن، لە کاتێکدا جوانی خۆیان دەرنەخەن، خۆ ئەگەر پۆشتە بن ئەوە چاکترە بۆیان، خوایش بیسەرو زانایە (بە نیەت و خەتەرەو خەیاڵی دڵەکان).
24:61جوزئی 18 · لاپەڕەی 358لێکچوو
لَّيْسَ عَلَى ٱلْأَعْمَىٰ حَرَجٌۭ وَلَا عَلَى ٱلْأَعْرَجِ حَرَجٌۭ وَلَا عَلَى ٱلْمَرِيضِ حَرَجٌۭ وَلَا عَلَىٰٓ أَنفُسِكُمْ أَن تَأْكُلُوا۟ مِنۢ بُيُوتِكُمْ أَوْ بُيُوتِ ءَابَآئِكُمْ أَوْ بُيُوتِ أُمَّهَٰتِكُمْ أَوْ بُيُوتِ إِخْوَٰنِكُمْ أَوْ بُيُوتِ أَخَوَٰتِكُمْ أَوْ بُيُوتِ أَعْمَٰمِكُمْ أَوْ بُيُوتِ عَمَّٰتِكُمْ أَوْ بُيُوتِ أَخْوَٰلِكُمْ أَوْ بُيُوتِ خَٰلَٰتِكُمْ أَوْ مَا مَلَكْتُم مَّفَاتِحَهُۥٓ أَوْ صَدِيقِكُمْ ۚ لَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَن تَأْكُلُوا۟ جَمِيعًا أَوْ أَشْتَاتًۭا ۚ فَإِذَا دَخَلْتُم بُيُوتًۭا فَسَلِّمُوا۟ عَلَىٰٓ أَنفُسِكُمْ تَحِيَّةًۭ مِّنْ عِندِ ٱللَّهِ مُبَٰرَكَةًۭ طَيِّبَةًۭ ۚ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلْءَايَٰتِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ61
ته‌فسیری ئاسان: کوێرو نابینا گوناهو گلەییان لەسەر نییە، هەروەها شەل، نەخۆش، هەروەها خۆیشتان، کە خواردن بخۆن لە ماڵی خۆتان یان ماڵی باوکتان یان ماڵی دایکتان، یان ماڵی براکانتان یان ماڵی خوشکەکانتان، یان ماڵی مامەکانتان یان ماڵی پوورەکانتان (خوشکانی باوک)، یان لە ماڵی خاڵەکانتان یان لە ماڵی پوورەکانتان (خوشکانی دایک)، یان ئەو ماڵەی کە کلیلی لای ئێوەیە، یان ماڵی هاوەڵتان، هیچ گوناهتان ناگات کە بە کۆمەڵ (لەسەر یەک سفرە) نان بخۆن یاخود جیا بە جیا، هەر کاتێک چوونە هەر ماڵێک، سەلام لە خۆتان بکەن و سەلام لە یەکتر بکەن، سەلامێک لە لایەن خوای گەورەوە، کە پڕە لە بەرەکەت و فەڕو جوانی و پاکی، ئا بەو شێوەیە خوا ئایەتەکانی خۆیتان بۆ ڕوون دەکاتەوە بۆ ئەوەی بیرو هۆش بکەنەوەو لێکی بدەنەوە (کە چ پەروەردگارێکی دڵسۆزو غەمخوارمان هەیە، چۆن دەیەوێت ژیانمان بە شێوەیەک ڕێک بخات کە بە خۆشی و شادی پێکەوە بژین، دوور لە گرفت و کێشەی دەروونی و ڕەوشتی و کۆمەڵەیەتی).
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.