دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

2. سورة البقرة

2:225جوزئی 2 · لاپەڕەی 36لێکچوو
لَّا يُؤَاخِذُكُمُ ٱللَّهُ بِٱللَّغْوِ فِىٓ أَيْمَٰنِكُمْ وَلَٰكِن يُؤَاخِذُكُم بِمَا كَسَبَتْ قُلُوبُكُمْ ۗ وَٱللَّهُ غَفُورٌ حَلِيمٌۭ225
ته‌فسیری ئاسان: خوای گەورە ئەو سوێندانەتان لێناگرێت کە لە دەمتان دەردەچێت و لەسەری ڕاهاتوون، بەڵکو لەسەرئەوە لێتان دەگرێت و موحاسەبەتان دەکات کە نیەتی دڵتانی لەسەرە و خوا لێخۆشبووە (لە گوناهەکەتان) و ئارامگرو خۆڕاگرە (زوو تۆڵە لە یاخی و سوێند خۆران ناسێنێت).
2:226جوزئی 2 · لاپەڕەی 36لێکچوو
لِّلَّذِينَ يُؤْلُونَ مِن نِّسَآئِهِمْ تَرَبُّصُ أَرْبَعَةِ أَشْهُرٍۢ ۖ فَإِن فَآءُو فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ226
ته‌فسیری ئاسان: بۆ ئەوانەی کە سوێند دەخۆن نزیکی هاوسەریان نەکەون، بۆیان هەیە تا چوار مانگ چاوەروانی بکەن (دەبێت لەو ماوەیەدا بڕیاری یەکجاری بدەن)، خۆ ئەگەر ئاشت بوونەوە و ڕێککەوتن، ئەوە خوا لێخۆشبوو و میهرەبانە.
2:227جوزئی 2 · لاپەڕەی 36لێکچوو
وَإِنْ عَزَمُوا۟ ٱلطَّلَٰقَ فَإِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ227
ته‌فسیری ئاسان: خۆ ئەگەر سوور بوون لەسەر تەڵاق دانیان، ئەوە بەڕاستی خوا بیسەری (بڕیاریانە)و زانایە (بە نیەتیان).
2:228جوزئی 2 · لاپەڕەی 36لێکچوو
وَٱلْمُطَلَّقَٰتُ يَتَرَبَّصْنَ بِأَنفُسِهِنَّ ثَلَٰثَةَ قُرُوٓءٍۢ ۚ وَلَا يَحِلُّ لَهُنَّ أَن يَكْتُمْنَ مَا خَلَقَ ٱللَّهُ فِىٓ أَرْحَامِهِنَّ إِن كُنَّ يُؤْمِنَّ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ ۚ وَبُعُولَتُهُنَّ أَحَقُّ بِرَدِّهِنَّ فِى ذَٰلِكَ إِنْ أَرَادُوٓا۟ إِصْلَٰحًۭا ۚ وَلَهُنَّ مِثْلُ ٱلَّذِى عَلَيْهِنَّ بِٱلْمَعْرُوفِ ۚ وَلِلرِّجَالِ عَلَيْهِنَّ دَرَجَةٌۭ ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ228
ته‌فسیری ئاسان: ژنانی تەڵاقدراو، دەبێت تا سێ جار عادەتی مانگانە چاوەڕێ بکەن و (شوونەکەنەوە) و حەڵاڵ نیە بۆیان ئەوەی خوا لە منداڵدانیاندا دروستی کردووە (منداڵ یان حەیز) بیشارنەوە، ئەگەر باوەڕیان بە خواو بەرۆژی دوایی دامەزراوە، (لەو ماوەیەدا) هاوسەرەکانیان شایستەن بەگێڕانەوەیان لە ماوەی چاوەروانی و عیدەدا، ئەگەر ویستیان چاکسازی لە ژیانی خۆیاندا بکەن (ئەمەش بۆ تەڵاقی ڕەجعی یە)، ژنان مافیان هەیە بەسەر پیاوانەوە بەوێنەی ئەو مافانەی کە بۆ پیاوانە لەسەر ژنان بەگوێرەی باو و نەریتێک کە پەسەندە لە ئیسلامدا و پیاوان بەسەر ئافرەتانەوە یەک پلەیان هەیە (ئەویش دەسەڵاتی گێڕانەوەی ژنەکانیانە لەکاتی تەڵاقی ڕەجعیدا)و خوا باڵادەست و دانایە (باڵادەستە بەسەر هەموواندا و دانایە لە دابەشکردنی ماف و ئەرکەکاندا).
2:229جوزئی 2 · لاپەڕەی 36لێکچوو
ٱلطَّلَٰقُ مَرَّتَانِ ۖ فَإِمْسَاكٌۢ بِمَعْرُوفٍ أَوْ تَسْرِيحٌۢ بِإِحْسَٰنٍۢ ۗ وَلَا يَحِلُّ لَكُمْ أَن تَأْخُذُوا۟ مِمَّآ ءَاتَيْتُمُوهُنَّ شَيْـًٔا إِلَّآ أَن يَخَافَآ أَلَّا يُقِيمَا حُدُودَ ٱللَّهِ ۖ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا يُقِيمَا حُدُودَ ٱللَّهِ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا فِيمَا ٱفْتَدَتْ بِهِۦ ۗ تِلْكَ حُدُودُ ٱللَّهِ فَلَا تَعْتَدُوهَا ۚ وَمَن يَتَعَدَّ حُدُودَ ٱللَّهِ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ229
ته‌فسیری ئاسان: تەڵاقێک (کە پیاو بتوانێت هاوسەرەکەی تێدا بگێڕێتەوە) دووجارە، دووکەڕەتە (پیاو بۆی هەیە تەڵاقی هاوسەرەکەی بدات و چاکترین شێوازی ئەوەیە کە لە سوننەتی پێغەمبەردا (صلی اللە علیە وسلم) ڕوون کراوەتەوە)، لەوەودوا واتە بۆ سێهەم جار ئیتر ئەگەر دەیەوێت ژیانی هاوسەریی بباتە سەر (نابێت تەڵاق بێت بەدەمیداو ئەگەر هات) دەبێت بەچاکی و بەڕێک و پێکی دەست بەرداری ببێت و بۆتان حەڵاڵ نیە هیچ شتێکیان لێ بسێننەوە لە مارەیی و ئەو شتانەی پێتان بەخشیوون، مەگەر بترسن لەوەی کە نەتوانن سنوورەکانی خوا چاودێری بکەن و (ستەم لە یەک بکەن)، خۆ ئەگەر (ئەی قازییەکان، ئەی خێرخوازان) ترسان لەوەی کە ژن ومێردەکە سنووری خوا ڕاناگرن و (خۆیان گوناهبار دەکەن) ئەوە ئێوە هیچ گوناهبار نابن کاتێک کە دڵنیان ئافرەتەکە دەیەوێت (بە هەندێک سامان، یان دەست هەڵگرتن لە هەندێک مارەیی) خۆی ڕزگار بکات، دڵنیابن ئەو شتانەی کە باسکران سنوورەکانی خوای پەروەردگارن، لێی مەترازێن و سنوورشکێنی مەکەن، ئەوەی دەستدرێژی بکاتە سەر سنوورەکانی خوا، ئا ئەو جۆرە کەسانە ستەمکارن.
2:230جوزئی 2 · لاپەڕەی 36لێکچوو
فَإِن طَلَّقَهَا فَلَا تَحِلُّ لَهُۥ مِنۢ بَعْدُ حَتَّىٰ تَنكِحَ زَوْجًا غَيْرَهُۥ ۗ فَإِن طَلَّقَهَا فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَآ أَن يَتَرَاجَعَآ إِن ظَنَّآ أَن يُقِيمَا حُدُودَ ٱللَّهِ ۗ وَتِلْكَ حُدُودُ ٱللَّهِ يُبَيِّنُهَا لِقَوْمٍۢ يَعْلَمُونَ230
ته‌فسیری ئاسان: خۆ ئەگەر (بۆ جاری سێهەم، پیاو ژنەکەی خۆی) تەڵاقدا، ئەوە ئیتر جارێکی تر بۆی حەڵاڵ نابێت مەگەر دوای ئەوەی شوویەکی تر بکات و (هاوسەری دووهەمی بەشێوەیەکی ئاسایی تەڵاقی بدات، یان بمرێت)، ئەوە بۆیان هەیە بگەڕێنەوە بۆ لای یەکترو (ژیانی ژن و مێردایەتی دەست پێبکەنەوە)، ئەگەر گومان و ڕایان وابوو دەتوانن سنوورەکانی خوا ڕاگرن و (ژیانێکی ئاسودەیی ببەنە سەر)، جا ئەوەی کە باسکرا سنوورەکانی خوای گەورەن، ڕوونیان دەکاتەوە بۆ گەلێک کە بزانن و تێبگەن.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.