دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

25. سورة الفرقان

25:3جوزئی 18 · لاپەڕەی 360لێکچوو
وَٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةًۭ لَّا يَخْلُقُونَ شَيْـًۭٔا وَهُمْ يُخْلَقُونَ وَلَا يَمْلِكُونَ لِأَنفُسِهِمْ ضَرًّۭا وَلَا نَفْعًۭا وَلَا يَمْلِكُونَ مَوْتًۭا وَلَا حَيَوٰةًۭ وَلَا نُشُورًۭا3
ته‌فسیری ئاسان: کەچی هاوەڵگەران لە جیاتی ئەو زاتە شتانێکی تریان کردووە بە خوای خۆیان کە هیچ دروست ناکەن و هیچیان پی بەدی ناهێنرێت، بەڵکو خۆیان دروست دەکرێن، (تەنانەت) ناتوانن سودێک یان زەرەرێک بە خۆیان بگەیەنن، هەروەها نە مردنیان بە دەستە، نە ژیان، نە زیندوو کردنەوە.
25:4جوزئی 18 · لاپەڕەی 360لێکچوو
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِنْ هَٰذَآ إِلَّآ إِفْكٌ ٱفْتَرَىٰهُ وَأَعَانَهُۥ عَلَيْهِ قَوْمٌ ءَاخَرُونَ ۖ فَقَدْ جَآءُو ظُلْمًۭا وَزُورًۭا4
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانەی بێ باوەڕ بوون وتویانە: ئەم قورئانە درۆیەک نەبێت کە (محمد صلی اللە علیە وسلم) خۆی هەڵیبەستووە، شتێکی تر نی‌یە، کەسانی تریش یارمەتیانداوە، بە ڕاستی ئەوانە (بەو گوفتارەیان) ستەم و بوختانێکی گەورە دەکەن و قسەیەکی ناڕەوایان کردووە.
25:5جوزئی 18 · لاپەڕەی 360لێکچوو
وَقَالُوٓا۟ أَسَٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ ٱكْتَتَبَهَا فَهِىَ تُمْلَىٰ عَلَيْهِ بُكْرَةًۭ وَأَصِيلًۭا5
ته‌فسیری ئاسان: هەروەها وتویانە: ئەم قورئانە داستانی پێشینەکانەو داوای نوسینەوەیانی کردووە، بەیانیان و ئێواران بەسەریدا دەیخویننەوە!!
25:6جوزئی 18 · لاپەڕەی 360لێکچوو
قُلْ أَنزَلَهُ ٱلَّذِى يَعْلَمُ ٱلسِّرَّ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا6
ته‌فسیری ئاسان: تۆ ئەی (محمد صلی اللە علیە وسلم) بڵێ: ئەو زاتەی ئەم قورئانەی دابەزاندووە بە هەموو نهێنیەک دەزانێت لە ئاسمانەکان و زەویدا، هەر ئەویش هەمیشەو بەردەوام لێخۆشبوو میهرەبانە.
25:7جوزئی 18 · لاپەڕەی 360لێکچوو
وَقَالُوا۟ مَالِ هَٰذَا ٱلرَّسُولِ يَأْكُلُ ٱلطَّعَامَ وَيَمْشِى فِى ٱلْأَسْوَاقِ ۙ لَوْلَآ أُنزِلَ إِلَيْهِ مَلَكٌۭ فَيَكُونَ مَعَهُۥ نَذِيرًا7
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانەی بێ باوەڕن دەڵێن: ئەم پێغەمبەرە چییەتی، خواردن دەخوات و بەبازاڕدا دەڕوات و دەگەڕێت، دەبوایە فریشتەیەک بۆ لای دابەزییایە!! تائەویش لەگەڵیدا خەڵکی بێداربکاتەوەو (لەسەرەنجامی سەرپێچی) بیانترسێنێت!!.
25:8جوزئی 18 · لاپەڕەی 360لێکچوو
أَوْ يُلْقَىٰٓ إِلَيْهِ كَنزٌ أَوْ تَكُونُ لَهُۥ جَنَّةٌۭ يَأْكُلُ مِنْهَا ۚ وَقَالَ ٱلظَّٰلِمُونَ إِن تَتَّبِعُونَ إِلَّا رَجُلًۭا مَّسْحُورًا8
ته‌فسیری ئاسان: یاخود گەنجینەیەکی لە ئاسمانەوە بۆ فڕێ بدرایە، یاخود باخ و باخات و بێستانێکی تایبهتی ببوایە و لێی بخواردایە، بەڵکو ستەمکاران دەڵێن بە ئیمانداران: ئێوە تەنها شوێن پیاوێکی جادوو لێکراو نەبێت، شوێن کەسی تر نەکەوتوون؟!
25:9جوزئی 18 · لاپەڕەی 360لێکچوو
ٱنظُرْ كَيْفَ ضَرَبُوا۟ لَكَ ٱلْأَمْثَٰلَ فَضَلُّوا۟ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ سَبِيلًۭا9
ته‌فسیری ئاسان: تەماشاکە و سەرنج بدە (لەو نەفامانە) چۆن نموونە و بیانووت بۆ هێنایتەوە، ئەوانە گومڕا بوون و ڕێگەیەک نادۆزنەوە بۆ سەرزەنشت کردنت، یاخود بۆ ڕزگاری و ئاسوودەیی دنیاو قیامەت.
25:10جوزئی 18 · لاپەڕەی 360لێکچوو
تَبَارَكَ ٱلَّذِىٓ إِن شَآءَ جَعَلَ لَكَ خَيْرًۭا مِّن ذَٰلِكَ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ وَيَجْعَل لَّكَ قُصُورًۢا10
ته‌فسیری ئاسان: (لەحاڵەتێکدا) ئەو زاتە مەزن وپیرۆزە، زاتێکە کە ئەگەر بیەوێت زۆر لەوەی کە خوانەناسان باسی دەکەن چاکترت پێ دەبەخشێت.. باخ وباخاتی (جوان و ڕازاوەت هەرلە دنیادا بۆ دەڕەخسێنێت) کە چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیدا دەڕوات، هەروەها کۆشک و تەلاری بەرزو بڵندت پێ دەبەخشێت.
25:11جوزئی 18 · لاپەڕەی 360لێکچوو
بَلْ كَذَّبُوا۟ بِٱلسَّاعَةِ ۖ وَأَعْتَدْنَا لِمَن كَذَّبَ بِٱلسَّاعَةِ سَعِيرًا11
ته‌فسیری ئاسان: نەخێر، (ڕەخنەکانیان بەجێ نی‌یە)، ئەگینا ئەوان بڕوایان هەر بەقیامەت نیە، ئێمەش ئاگری بڵێسەدارمان بۆ ئەو کەسانە ئامادەکردووە کە بڕوایان بە قیامەت نیە.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.