دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

25. سورة الفرقان

25:12جوزئی 18 · لاپەڕەی 361لێکچوو
إِذَا رَأَتْهُم مِّن مَّكَانٍۭ بَعِيدٍۢ سَمِعُوا۟ لَهَا تَغَيُّظًۭا وَزَفِيرًۭا12
ته‌فسیری ئاسان: کاتێک هەر لە دوورەوە ئەو ئاگرە بڵێسەدارە خوانەناسان دەبینێت، دەنگی خەشم و قین و هەناسەی داخ لە دڵی دەبیستن.
25:13جوزئی 18 · لاپەڕەی 361لێکچوو
وَإِذَآ أُلْقُوا۟ مِنْهَا مَكَانًۭا ضَيِّقًۭا مُّقَرَّنِينَ دَعَوْا۟ هُنَالِكَ ثُبُورًۭا13
ته‌فسیری ئاسان: هەرکاتێک ئەوانە بە کۆت و زنجیرەوە فڕێ دەدرێنە ناو شوێنێکی تەنگەبەرەوە لە دۆزەخدا، داوای مەرگ و تیاچوون دەکەن و مردن بە ئاوات دەخوازن لەوێ.
25:14جوزئی 18 · لاپەڕەی 361لێکچوو
لَّا تَدْعُوا۟ ٱلْيَوْمَ ثُبُورًۭا وَٰحِدًۭا وَٱدْعُوا۟ ثُبُورًۭا كَثِيرًۭا14
ته‌فسیری ئاسان: (ئەوسا پێییان دەوترێت) ئەمڕۆ داوای تەنها مردنێک مەکەن، بەڵکو داوای مردنی زۆر بێ شومار بکەن و ئاواتی بۆ بخوازن!!
25:15جوزئی 18 · لاپەڕەی 361لێکچوو
قُلْ أَذَٰلِكَ خَيْرٌ أَمْ جَنَّةُ ٱلْخُلْدِ ٱلَّتِى وُعِدَ ٱلْمُتَّقُونَ ۚ كَانَتْ لَهُمْ جَزَآءًۭ وَمَصِيرًۭا15
ته‌فسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: باشە، ئەو حاڵە چاکترە، یان بەهەشتی هەمیشە و بەردەوام کە بەڵێن دراوە بە خواناسان وپارێزکاران، هەر دەمێکیشە ئامادە کراوە بۆیان، کە پاداشتەو سەرئەنجام.
25:16جوزئی 18 · لاپەڕەی 361لێکچوو
لَّهُمْ فِيهَا مَا يَشَآءُونَ خَٰلِدِينَ ۚ كَانَ عَلَىٰ رَبِّكَ وَعْدًۭا مَّسْـُٔولًۭا16
ته‌فسیری ئاسان: لەوبەهەشتەدا هەرچی داوای بکەن بۆیان ئامادەیە هاوڕێ لەگەڵ ژیانی نەبڕاوەدا، ئەوەش بەڵێنێکە لەلایەن پەروەردگارتەوە و خۆی بەر پرسیار کردووە لێی.
25:17جوزئی 18 · لاپەڕەی 361لێکچوو
وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ فَيَقُولُ ءَأَنتُمْ أَضْلَلْتُمْ عِبَادِى هَٰٓؤُلَآءِ أَمْ هُمْ ضَلُّوا۟ ٱلسَّبِيلَ17
ته‌فسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت خوا بێ باوەڕان کۆدەکاتەوە و هەموو ئەو شتانەش کە لەجیاتی خوا دەیانپەرست، ئەوسا (خوا ڕوو بەپەرستراوەکان) دەفەرموێت: ئایا ئێوە ئەو بەندانەی منتان گومڕا کرد؟ یاخود خۆیان ڕێبازی ڕاستیان وێڵ کرد و گومڕا بوون؟.
25:18جوزئی 18 · لاپەڕەی 361لێکچوو
قَالُوا۟ سُبْحَٰنَكَ مَا كَانَ يَنۢبَغِى لَنَآ أَن نَّتَّخِذَ مِن دُونِكَ مِنْ أَوْلِيَآءَ وَلَٰكِن مَّتَّعْتَهُمْ وَءَابَآءَهُمْ حَتَّىٰ نَسُوا۟ ٱلذِّكْرَ وَكَانُوا۟ قَوْمًۢا بُورًۭا18
ته‌فسیری ئاسان: لە وەڵامدا دەڵێن: خوایە، پاکی و بێگەردی بۆ تۆیە، هەرگیز ڕەوا نیە ئێمە جگە لە تۆ کەسێک، یان شتێکی تر بپەرستین یان بیکەینە پشتیوان و یاوەری خۆمان، بەڵام تۆ نازو نیعمەتت بەو خەڵکە گومڕاییە و باوو باپیرانیان بەخشی بوو، ئیتر هەموو یاداوەری و یاد خستنەوەکانیان فەرامۆش کرد و بوونە قەومێکی بێ خێر و تیاچوو.
25:19جوزئی 18 · لاپەڕەی 361لێکچوو
فَقَدْ كَذَّبُوكُم بِمَا تَقُولُونَ فَمَا تَسْتَطِيعُونَ صَرْفًۭا وَلَا نَصْرًۭا ۚ وَمَن يَظْلِم مِّنكُمْ نُذِقْهُ عَذَابًۭا كَبِيرًۭا19
ته‌فسیری ئاسان: (ئەوسا بەسەر گەردانەکان دەوترێت) ئەوەتە پەرستراوەکان گوفتاری ئێوەیان بە درۆ خستەوە، ئیتر نە دەتوانن لە سزای خوایی خۆتان دەرباز بکەن، نە دەتوانن پشتیوانێک بە دەست بهێنن، جا هەر کەستان بیەوێت ستەمێک بکات، ئەوە ئێمە سزایەکی سەخت و گەورە وسامناکی پێ دەچێژین.
25:20جوزئی 18 · لاپەڕەی 361لێکچوو
وَمَآ أَرْسَلْنَا قَبْلَكَ مِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ إِلَّآ إِنَّهُمْ لَيَأْكُلُونَ ٱلطَّعَامَ وَيَمْشُونَ فِى ٱلْأَسْوَاقِ ۗ وَجَعَلْنَا بَعْضَكُمْ لِبَعْضٍۢ فِتْنَةً أَتَصْبِرُونَ ۗ وَكَانَ رَبُّكَ بَصِيرًۭا20
ته‌فسیری ئاسان: ئێمە پێش تۆ (ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم) هیچ کەسێکمان لە پێغەمبەران ڕەوانە نەکردووە کە خواردنیان نەخواردبێت، یان بە بازاڕدا نەگەڕابن، ئێمە هەندێک لە ئێومان کردۆتە هۆی تاقیکردنەوەی هەندێکی ترتان.. ئایا خۆدەگرن و خۆڕاگر دەبن، بێگومان پەروەردگاری تۆ هەمیشە و بەردەوام بینایە (بە هەڵسوکەوتی بەندەکانی).
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.