پیشاندان:
26. سورة الشعراء
قَالَ فَعَلْتُهَآ إِذًۭا وَأَنَا۠ مِنَ ٱلضَّآلِّينَ20
تهفسیری ئاسان: موسا وتی: ئەو کاتە ئەوەمکرد، لە نەزانەکان بووم، (نەمدەزانی بەوە دەمرێت)...
فَفَرَرْتُ مِنكُمْ لَمَّا خِفْتُكُمْ فَوَهَبَ لِى رَبِّى حُكْمًۭا وَجَعَلَنِى مِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ21
تهفسیری ئاسان: ئینجا ئەوە بوو لە دەست ئێوە هەڵاتم کاتێک ترسام (لەسەر کوشتنی هەڵە بمکوژنەوە)، ئیتر پەروەردگارم دانایی پێبەخشیووم و کردوومی بە یەکێک لە پێغەمبەران.
وَتِلْكَ نِعْمَةٌۭ تَمُنُّهَا عَلَىَّ أَنْ عَبَّدتَّ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ22
تهفسیری ئاسان: جا ئەوە نازو نیعمەتە منەتم بەسەردا دەکەیت کە تۆ نەوەی ئیسرائیلت کردۆتە بەندەی خۆت و زەلیلت کردوون؟ (چونکە بەهۆی ستەمی تۆوە من لە ماڵی ئێوەدا بەخێوکرام).
قَالَ فِرْعَوْنُ وَمَا رَبُّ ٱلْعَٰلَمِينَ23
تهفسیری ئاسان: ئینجا فیرعەوون وتی: باشە، پەروەردگاری جیهانەکان چییە و کێیە؟...
قَالَ رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَآ ۖ إِن كُنتُم مُّوقِنِينَ24
تهفسیری ئاسان: موسا وتی: ئەو پەروەردگارە، بەدیهێنەری هەموو ئاسمانەکان و زەویەو هەرچیش وا لە نێوانیاندایە ئەگەر ئێوە بڕوا دەکەن و دڵنیا دەبن.
قَالَ لِمَنْ حَوْلَهُۥٓ أَلَا تَسْتَمِعُونَ25
تهفسیری ئاسان: (فیرعەون بە لە خۆبایی بوونێکەوە) بەوانەی دەوروبەری وت: ئەوە گوێ ناگرن چی دەڵێت.
قَالَ رَبُّكُمْ وَرَبُّ ءَابَآئِكُمُ ٱلْأَوَّلِينَ26
تهفسیری ئاسان: (موسا ڕووی کردە خەڵکەکە) وتی: پەروەردگاری من پەروەردگاری ئێوەش و پەروەردگاری باو باپیرانی دێرینیشتانە.
قَالَ إِنَّ رَسُولَكُمُ ٱلَّذِىٓ أُرْسِلَ إِلَيْكُمْ لَمَجْنُونٌۭ27
تهفسیری ئاسان: فیرعەون (بە گاڵتە پێکردنەوە) وتی: بە ڕاستی (وا دیارە) ئەو پێغەمبەرەی بۆ ئێوە ڕەوانە کراوە شێتە!!
قَالَ رَبُّ ٱلْمَشْرِقِ وَٱلْمَغْرِبِ وَمَا بَيْنَهُمَآ ۖ إِن كُنتُمْ تَعْقِلُونَ28
تهفسیری ئاسان: موسا وتی: پەروەردگاری خۆرهەڵات و خۆرئاواو هەموو ئەو شتانەشە کەوا لە نێوانیاندایە ئەگەر عەقڵ و بیروهۆشتان بخەنە کار!!
قَالَ لَئِنِ ٱتَّخَذْتَ إِلَٰهًا غَيْرِى لَأَجْعَلَنَّكَ مِنَ ٱلْمَسْجُونِينَ29
تهفسیری ئاسان: فیرعەون سوێندی خوارد و وتی: ئەگەر جگە لە من کەسێکی تر بکەیتە خوای خۆت و فەرمانبەرداری بیت، دەتخەمە ڕیزی بەندکراوەکانەوە و زیندانیت دەکەم...
قَالَ أَوَلَوْ جِئْتُكَ بِشَىْءٍۢ مُّبِينٍۢ30
تهفسیری ئاسان: موسا وتی: باشە، ئەگەر بەڵگە و شتێکی ئاشکرات پیشان بدەم (لەسەر ڕاستگۆیی خۆم هەر بەندم دەکەیت)...
قَالَ فَأْتِ بِهِۦٓ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ31
تهفسیری ئاسان: فیرعەون وتی: ئادەی بزانم چیت پێ دەکرێت ئەنجامی بدە ئەگەر ڕاست دەکەیت!!...
فَأَلْقَىٰ عَصَاهُ فَإِذَا هِىَ ثُعْبَانٌۭ مُّبِينٌۭ32
تهفسیری ئاسان: ئەویش گۆچانەکەی فڕێدا، دەستبەجێ بوو بە هەژدیهایەکی گەورەی ئاشکرا (فیرعەون و دار و دەستەی تۆقان)!!...
وَنَزَعَ يَدَهُۥ فَإِذَا هِىَ بَيْضَآءُ لِلنَّٰظِرِينَ33
تهفسیری ئاسان: دەستیشی (خستە بن باڵی) و دەریهێنا خێرا بوو بە (کافوری) سپی و دەدرەوشایەوە لە بەر چاوی تەماشاکاران!!...
قَالَ لِلْمَلَإِ حَوْلَهُۥٓ إِنَّ هَٰذَا لَسَٰحِرٌ عَلِيمٌۭ34
تهفسیری ئاسان: فیرعەون (هیچی بۆ نەمایەوە) بە دانیشتوانی دەوروبەری خۆی وت: ئەم (فرستادەیە) جاودووگەرێکی زاناو شارەزایە!!...
يُرِيدُ أَن يُخْرِجَكُم مِّنْ أَرْضِكُم بِسِحْرِهِۦ فَمَاذَا تَأْمُرُونَ35
تهفسیری ئاسان: دەیەوێت لەسەر زەوی خۆتان دەرتان بکات بە هۆی جادوەکەیەوە، فەرمانتان بە چییە؟ (چی بکەین باشە تا سنورێکی بۆ دابنێین).
قَالُوٓا۟ أَرْجِهْ وَأَخَاهُ وَٱبْعَثْ فِى ٱلْمَدَآئِنِ حَٰشِرِينَ36
تهفسیری ئاسان: دارو دەستەی فیرعەون وتیان: مۆڵەتێک بدە بە موساو براکەی، فەرمانیش بنێرە بۆ کاربەدەستانی هەموو شارەکان تا خەڵکی کۆبکەنەوە و لە پیلانەکە ئاگاداریاین بکەین!!...
يَأْتُوكَ بِكُلِّ سَحَّارٍ عَلِيمٍۢ37
تهفسیری ئاسان: بۆ ئەوەی فەرمانبەران هەرچی جادووگەری شارەزا هەیە بۆت بهێنن...
فَجُمِعَ ٱلسَّحَرَةُ لِمِيقَٰتِ يَوْمٍۢ مَّعْلُومٍۢ38
تهفسیری ئاسان: سەرەنجام جادوگەران لە ڕۆژێکی دیاریکراو و کاتێکی دیاریکراودا کۆکرانەوە...
وَقِيلَ لِلنَّاسِ هَلْ أَنتُم مُّجْتَمِعُونَ39
تهفسیری ئاسان: پاشان بە خەڵکی وترا: ئایا (بۆ دیتنی ئەم دیمەن و شانۆیە) کۆنابنەوە؟!...