دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

2. سورة البقرة

2:231جوزئی 2 · لاپەڕەی 37لێکچوو
وَإِذَا طَلَّقْتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَبَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَأَمْسِكُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ أَوْ سَرِّحُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍۢ ۚ وَلَا تُمْسِكُوهُنَّ ضِرَارًۭا لِّتَعْتَدُوا۟ ۚ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ فَقَدْ ظَلَمَ نَفْسَهُۥ ۚ وَلَا تَتَّخِذُوٓا۟ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ هُزُوًۭا ۚ وَٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَمَآ أَنزَلَ عَلَيْكُم مِّنَ ٱلْكِتَٰبِ وَٱلْحِكْمَةِ يَعِظُكُم بِهِۦ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۭ231
ته‌فسیری ئاسان: کاتێک ژنانی هاوسەرتان تەڵاقداو ئەوانیش گەیشتنە کۆتایی (عیددەیان) ئەوسا یان بیانهێڵنەوە لای خۆتان بەچاکە و ڕێزەوە، یان دەست بەرداریان ببن بە چاکە و ڕێزەوە، مەیان هێڵنەوە بە ئێش و ئازارەوە بۆ ئەوەی دەست درێژی و ستەمیان لێبکەن، هەرکەس ئەوە بکات ئەوە ستەمی لە خۆی کردووە، نەکەن ئایەت و ڕێنمووییەکانی خوا بەگاڵتە بگرن، یادی نازو نیعمەتی خوا بکەنەوە لەسەرتان، هەروەها یادی ئەو شتانە بکەنەوە کە لە قورئاندا بۆتان ڕەوانە کراوە کە پڕە لە دانایی، لەکاتێکدا ئامۆژگاریتان دەکات بەوانە و هەوڵ بدەن خواناس و ئاین پەروەر بن و چاک بزانن کە: بەڕاستی، خوا بە هەموو شتێک زانایە.
2:232جوزئی 2 · لاپەڕەی 37لێکچوو
وَإِذَا طَلَّقْتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَبَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَلَا تَعْضُلُوهُنَّ أَن يَنكِحْنَ أَزْوَٰجَهُنَّ إِذَا تَرَٰضَوْا۟ بَيْنَهُم بِٱلْمَعْرُوفِ ۗ ذَٰلِكَ يُوعَظُ بِهِۦ مَن كَانَ مِنكُمْ يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ ۗ ذَٰلِكُمْ أَزْكَىٰ لَكُمْ وَأَطْهَرُ ۗ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ232
ته‌فسیری ئاسان: هەروەها ئەگەر ژنانتان تەڵاقداو گەیشتنە کۆتایی عادەی مانگانەیان، ئێوە (ئەی کەسوکاری ژن) مەبنە کۆسپ لە ڕێگەیاندا ئەگەر ویستیان شوو بکەنەوە بە هاوسەرەکانیان، (یاخود ویستیان شوویەکی تر بکەن)، کاتێک ئەوان لە نێوان خۆیاندا ڕەزامەندییان نواند بە شێوەیەکی جوان، ئەم (فەرمان و ڕێنمووییانە) ئامۆژگاری ئەو کەسانەی پێ دەکرێت لە ئێوە کە باوەڕی بە خواو ڕۆژی قیامەت هەبێت، ئەو جۆرە ڕەفتار و کردەوانەتان جوانترو پەسەندترو خاوێنترە، خوای پەروەردگاریش چاک دەزانێرت (چی خێرە بۆتان) و ئێوە نایزانن و دەرکی ناکەن.
2:233جوزئی 2 · لاپەڕەی 37لێکچوو
۞ وَٱلْوَٰلِدَٰتُ يُرْضِعْنَ أَوْلَٰدَهُنَّ حَوْلَيْنِ كَامِلَيْنِ ۖ لِمَنْ أَرَادَ أَن يُتِمَّ ٱلرَّضَاعَةَ ۚ وَعَلَى ٱلْمَوْلُودِ لَهُۥ رِزْقُهُنَّ وَكِسْوَتُهُنَّ بِٱلْمَعْرُوفِ ۚ لَا تُكَلَّفُ نَفْسٌ إِلَّا وُسْعَهَا ۚ لَا تُضَآرَّ وَٰلِدَةٌۢ بِوَلَدِهَا وَلَا مَوْلُودٌۭ لَّهُۥ بِوَلَدِهِۦ ۚ وَعَلَى ٱلْوَارِثِ مِثْلُ ذَٰلِكَ ۗ فَإِنْ أَرَادَا فِصَالًا عَن تَرَاضٍۢ مِّنْهُمَا وَتَشَاوُرٍۢ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا ۗ وَإِنْ أَرَدتُّمْ أَن تَسْتَرْضِعُوٓا۟ أَوْلَٰدَكُمْ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِذَا سَلَّمْتُم مَّآ ءَاتَيْتُم بِٱلْمَعْرُوفِ ۗ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌۭ233
ته‌فسیری ئاسان: دایکان (تەڵاقدراو بن یان نەء) دوو ساڵی تەواو با شیر بە منداڵەکانیان بدەن بۆ هەر کەس کە دەیەوێت شیری تەواو بدات و پێویستە لەسەر ئەو کەسەی خاوەنی منداڵەکەیە (واتە باوکی یان بەخێوکەری) ڕزق و ڕۆزی و پۆشاک بە شێوەیەکی جوان و پەسەندی ئایین ئامادە بکات، ئەرک لەسەر هیچ کەس دانانرێت جگە لە توانای خۆی، نابێت هیچ دایکێک زیانی پێ بگەیەنرێت بەهۆی منداڵەکەیەوە، هەروەها باوکیشی نابێت زیانی پێ بگەیەنرێت بەهۆیمنداڵەکەیەوە و لەسەر میراتگری منداڵەکەشە وێنەی ئەو مافانەی کە باسکران، خۆ ئەگەر دایک و باوک هەر کاتێک بە ڕەزامەندی و پرس و ڕای هەردوولایان ویستیان منداڵەکەیان لە شیر ببڕنەوە، ئەوە قەیناکات و هیچ گوناهیان لەسەر نی یە لەو بارەیەوە، خۆ ئەگەر ویستتان دایەن بۆ شیر پێدانی منداڵەکانتان بگرن، ئەوەش قەیناکات و هیچ گوناهتان لەسەر نی یە، بەمەرجێک ماف و کرێیان بەجوانی و شایستە پێ بدەن، لە خوا بترسن و پارێزکاربن و چاک بزانن بەڕاستی خوا زۆر بینایە بەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.