پیشاندان:
27. سورة النمل
وَجَحَدُوا۟ بِهَا وَٱسْتَيْقَنَتْهَآ أَنفُسُهُمْ ظُلْمًۭا وَعُلُوًّۭا ۚ فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلْمُفْسِدِينَ14
تهفسیری ئاسان: جا ئەوانەی هەر ڕق ئەستوورییان کردو باوەڕیان پێی نەبوو، بە زۆرداری و خۆبەزلزانی، لە کاتێکدا لە ناخی دەروونیانەوە هەستیان دەکرد حەقیقەتەو ڕاستە، دە تەماشا بکە و سەرنج بدە بزانە سەرەنجامی تاوانباران و گوناهکاران چۆن بوو (چۆن تۆڵەمان لێ سەندن).
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا دَاوُۥدَ وَسُلَيْمَٰنَ عِلْمًۭا ۖ وَقَالَا ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى فَضَّلَنَا عَلَىٰ كَثِيرٍۢ مِّنْ عِبَادِهِ ٱلْمُؤْمِنِينَ15
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بێگومان ئێمە داود و سولەیمان زانیاری و زانستیمان بەخشی، هەردووکیان وتیان: سوپاس وستایش بۆ ئەو خوایەی کە زیادە ڕێزی ئێمەی داوە بەسەر زۆرێک لە بەندە ئیماندارەکانیدا.
وَوَرِثَ سُلَيْمَٰنُ دَاوُۥدَ ۖ وَقَالَ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ عُلِّمْنَا مَنطِقَ ٱلطَّيْرِ وَأُوتِينَا مِن كُلِّ شَىْءٍ ۖ إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ ٱلْفَضْلُ ٱلْمُبِينُ16
تهفسیری ئاسان: سولەیمان جێنشینی داودی باوکی بوو، ڕۆژێک وتی: ئەی خەڵکینە ئێمە فێری زمانی باڵندە کراوین و لە هەموو شتێکمان پێدراوە، بەڕاستی ئەمە هەر فەزڵ و ڕێزێکی ئاشکرایە (لەلایەن خواوە پێمان بەخشراوە).
وَحُشِرَ لِسُلَيْمَٰنَ جُنُودُهُۥ مِنَ ٱلْجِنِّ وَٱلْإِنسِ وَٱلطَّيْرِ فَهُمْ يُوزَعُونَ17
تهفسیری ئاسان: هەرچی سەربازو لەشکری سولەیمان هەبوو لە پەری و ئادەمیزاد و باڵندە کۆکرانەوە و نمایشیان کرد بە ڕیزو ڕێک و پێکی هەموویان بەسەرەتاو کۆتاییان یەکیان گرت.
حَتَّىٰٓ إِذَآ أَتَوْا۟ عَلَىٰ وَادِ ٱلنَّمْلِ قَالَتْ نَمْلَةٌۭ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّمْلُ ٱدْخُلُوا۟ مَسَٰكِنَكُمْ لَا يَحْطِمَنَّكُمْ سُلَيْمَٰنُ وَجُنُودُهُۥ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ18
تهفسیری ئاسان: هەتا گەیشتە دۆڵی مێروولە، مێروولە مێچکەیەک (هاواری کرد و) وتی: ئەهای مێروولەینە، بچنە ماڵ و کون و کەلەبەرەکانتانەوە نەوەکو سولەیمان و سەربازانی پێشێلتان بکەن، لەکاتێکدا هەستتان پێناکەن.
فَتَبَسَّمَ ضَاحِكًۭا مِّن قَوْلِهَا وَقَالَ رَبِّ أَوْزِعْنِىٓ أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ ٱلَّتِىٓ أَنْعَمْتَ عَلَىَّ وَعَلَىٰ وَٰلِدَىَّ وَأَنْ أَعْمَلَ صَٰلِحًۭا تَرْضَىٰهُ وَأَدْخِلْنِى بِرَحْمَتِكَ فِى عِبَادِكَ ٱلصَّٰلِحِينَ19
تهفسیری ئاسان: سولەیمان (کە گوێی لە هاواری مێروولەکە بوو) زەردەخەنە گرتی و پێکەنی بە هاوارو قسەکەی، بۆیە وتی: پەروەردگارا، یارمەتیم بدە دڵ و دەروون و ڕۆح وگیانم کۆبکەرەوە، تا سوپاسگوزاری نازو نیعمەتەکانت بم کە بەسەر من و دایک وباوکمدا ڕژاندووتە، هەروەها کۆمەکیم بکە تا کاروکردەوەی چاکە ئەنجام بدەم کە تۆ پێی ڕازیی بیت و بە ڕەحمەت و میهرەبانی خۆت بمخەرە ڕیزی بەندە چاکەکانتەوە.
وَتَفَقَّدَ ٱلطَّيْرَ فَقَالَ مَا لِىَ لَآ أَرَى ٱلْهُدْهُدَ أَمْ كَانَ مِنَ ٱلْغَآئِبِينَ20
تهفسیری ئاسان: (ئینجا سولەیمان) کەوتە بەسەر کردنەوە و پشکنینی دەستەو تاقمی باڵندەکان و وتی: ئەوە بۆچی من پەپوو نابینم؟ یاخود لێرە نیە و خۆی دزیوەتەوە و لە نادیارەکانە!!
لَأُعَذِّبَنَّهُۥ عَذَابًۭا شَدِيدًا أَوْ لَأَا۟ذْبَحَنَّهُۥٓ أَوْ لَيَأْتِيَنِّى بِسُلْطَٰنٍۢ مُّبِينٍۢ21
تهفسیری ئاسان: سوێند بێت ئەبێت سزایەکی زۆر سەختی بدەم یان سەری ببڕم، یان دەبێت بە بەڵگەیەکی ئاشکراوە بێت بۆ لام.
فَمَكَثَ غَيْرَ بَعِيدٍۢ فَقَالَ أَحَطتُ بِمَا لَمْ تُحِطْ بِهِۦ وَجِئْتُكَ مِن سَبَإٍۭ بِنَبَإٍۢ يَقِينٍ22
تهفسیری ئاسان: (سولەیمان) زۆر چاوەڕێی نەکرد (پەپوو پەیدابوو، یەکسەر هات و نیشتەوە و) وتی: ئەوەی من پێم زانیووە تۆ پێت نەزانیووە، من لە وڵاتی سەبەئەوە هەواڵێکی ڕاست و دروستم بۆ هێناویت!!