پیشاندان:
27. سورة النمل
إِنِّى وَجَدتُّ ٱمْرَأَةًۭ تَمْلِكُهُمْ وَأُوتِيَتْ مِن كُلِّ شَىْءٍۢ وَلَهَا عَرْشٌ عَظِيمٌۭ23
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی من بۆم دەرکەوت ئافرەتێک فەرمانڕەواییان دەکات و لە هەموو جۆرە دەسەڵات و نازو نیعمەتێکی پێبەخشراوە، تەختێکی پاشایەتی گەورەشی هەیە، بینیم خۆی و قەومەکەی سوژدە بۆ خۆر دەبەن لە جیاتی خوا، شەیتان کارو کردەوەی چەوتیانی بۆ ڕازاندوونەتەوە، بەو هۆیەوە ڕێبازی ڕاست و دروستی لێگرتوون، بۆیە ئەوان ڕێنمووی وەرناگرن.
وَجَدتُّهَا وَقَوْمَهَا يَسْجُدُونَ لِلشَّمْسِ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَزَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيْطَٰنُ أَعْمَٰلَهُمْ فَصَدَّهُمْ عَنِ ٱلسَّبِيلِ فَهُمْ لَا يَهْتَدُونَ24
تهفسیری ئاسان: بینیم کە خۆی قەومەکەی سوجەدەیان دەبرد بۆ ڕۆژ لە جیاتی خوا، وە (شەیتان) کاروکردەوەکانیانی شیرین و جوان کردبوو لە بەرچاویان هەر بۆیە بە هۆی ئەوە لە ڕێگا لایان داوەو هیدایەتیان وەرنەگرتووە.
أَلَّا يَسْجُدُوا۟ لِلَّهِ ٱلَّذِى يُخْرِجُ ٱلْخَبْءَ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَيَعْلَمُ مَا تُخْفُونَ وَمَا تُعْلِنُونَ25
تهفسیری ئاسان: (شەیتان ڕێی لێگرتن) بۆ ئەوەی سوژدە نەبەن بۆ ئەو خوایەی کە نهێنی دەردەکێشێت لە ئاسمانەکان و زەویداو دەزانێت ئێوە چی دەشارنەوە و چیش ئاشکرا دەکەن...
ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ رَبُّ ٱلْعَرْشِ ٱلْعَظِيمِ ۩26
تهفسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە کە جگە لەو خوایەکی تر نیە، خاوەنی تەختی مەزن وگەورەیە.
۞ قَالَ سَنَنظُرُ أَصَدَقْتَ أَمْ كُنتَ مِنَ ٱلْكَٰذِبِينَ27
تهفسیری ئاسان: سولەیمان وتی بە پەپوو: ئێمە لەمەودوا لەو گوفتارەی تۆ دەکۆلینەوە، تابزانین ڕاست دەکەیت یان لە ڕیزی درۆزنانیت.
ٱذْهَب بِّكِتَٰبِى هَٰذَا فَأَلْقِهْ إِلَيْهِمْ ثُمَّ تَوَلَّ عَنْهُمْ فَٱنظُرْ مَاذَا يَرْجِعُونَ28
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا سولەیمان نامەیەکی نووسی و دای بە پەپوو فەرمانی پێدا کە): بڕۆ ئەم نامەیە ببە و (لە شوێنێکی بەرچاودا) بۆیان فڕێ بدە و پاشان (لە پەنایەکدا) خۆت حەشار بدە و بزانە دەڵێن چی و ج باس و خواسێک دەکەن.
قَالَتْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلْمَلَؤُا۟ إِنِّىٓ أُلْقِىَ إِلَىَّ كِتَٰبٌۭ كَرِيمٌ29
تهفسیری ئاسان: (شاژن هات ونامەی بینی و خوێندیەوە، پاشان وەزیران و ئەنجومەنەکەی خۆی کۆکردەوە و) وتی: ئەی ڕێزداران، بەڕاستی من نامەیەکی پیرۆزو بەڕێزم بۆ دانراوە.
إِنَّهُۥ مِن سُلَيْمَٰنَ وَإِنَّهُۥ بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ30
تهفسیری ئاسان: نامەکە لە سولەیمانەوە و بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبانەوە (دەست پێ دەکات و دەڵێت):
أَلَّا تَعْلُوا۟ عَلَىَّ وَأْتُونِى مُسْلِمِينَ31
تهفسیری ئاسان: خۆتان بەگەورە مەزانن و لێم یاخی مەبن و وەرن موسوڵمان ببن (واز لە خۆر پەرستی بهێنن و بەدیهێنەری خۆر و مانگ و ئەستێرەو زەوی و... هتد بپەرستن).
قَالَتْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلْمَلَؤُا۟ أَفْتُونِى فِىٓ أَمْرِى مَا كُنتُ قَاطِعَةً أَمْرًا حَتَّىٰ تَشْهَدُونِ32
تهفسیری ئاسان: ئینجا بەڵقیس بە ئامادە بووانی وت: ئەی ڕێزداران ڕاتان چیە، چی بکەم باشە، خۆ من هیچ بڕیارێکم نەداوە هەتا ئێوە لێی ئاگادار نەبوو بن و ڕاتان لەسەری نەدابێت.
قَالُوا۟ نَحْنُ أُو۟لُوا۟ قُوَّةٍۢ وَأُو۟لُوا۟ بَأْسٍۢ شَدِيدٍۢ وَٱلْأَمْرُ إِلَيْكِ فَٱنظُرِى مَاذَا تَأْمُرِينَ33
تهفسیری ئاسان: ئەنجومەنەکەی وتیان: خۆت دەزانیت کە ئێمە خاوەنی هێزو تواناو دەسەڵاتی توندو تیژین، فەرمانیش فەرمانی تۆیە، بیر بکەرەوە و تێفکرە چ فەرمانێک دەدەیت (ئێمە ئامادەین).
قَالَتْ إِنَّ ٱلْمُلُوكَ إِذَا دَخَلُوا۟ قَرْيَةً أَفْسَدُوهَا وَجَعَلُوٓا۟ أَعِزَّةَ أَهْلِهَآ أَذِلَّةًۭ ۖ وَكَذَٰلِكَ يَفْعَلُونَ34
تهفسیری ئاسان: بەڵقیس وتی: بەڕاستی لەشکری پاشاکان کاتێک چووبنە شارو دێهاتەکانەوە، وێران وکاولیان کردووە و تۆوی خراپەیان چاندووە، کەسانی خاوەن دەسەڵات و پیاوی ناوداری ئەو شوێنەیان زەلیل و ڕیسوا کردووە و هەمیشە ئەوە پیشەیانە و بەو جۆرە دەکەن و هەرواش دەبن (بێگومان من حەز لە کارەساتی وا ناکەم)...
وَإِنِّى مُرْسِلَةٌ إِلَيْهِم بِهَدِيَّةٍۢ فَنَاظِرَةٌۢ بِمَ يَرْجِعُ ٱلْمُرْسَلُونَ35
تهفسیری ئاسان: بێگومان لەبەرئەوە من بڕیارمداوە کە: دیاریەکیان بۆ بنێرم، جا چاوەڕێ دەکەم بزانم نوێنەرەکان چ هەواڵێکم بۆ دەهێننەوە و (هەڵوێستی سولەیمان جۆن دەبێت).