پیشاندان:
2. سورة البقرة
وَٱلَّذِينَ يُتَوَفَّوْنَ مِنكُمْ وَيَذَرُونَ أَزْوَٰجًۭا يَتَرَبَّصْنَ بِأَنفُسِهِنَّ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍۢ وَعَشْرًۭا ۖ فَإِذَا بَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا فَعَلْنَ فِىٓ أَنفُسِهِنَّ بِٱلْمَعْرُوفِ ۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌۭ234
تهفسیری ئاسان: ئەو پیاوانەتان کە دەمرن و هاوسەران بەجێ دەهێڵن، پێویستە ئەو هاوسەرانە چوارمانگ و دە شەو خۆیان بگرن و چاوەڕێ بکەن (شوو نەکەنەوە)، جا کە گەیشتنە کۆتایی ماوەی عیددەکەیان، ئەوە ئیتر هیچ گوناهتان لەسەر نی یە ئەی کەس و کاری ژن کە ڕێ بدەن ئەو ئافرەتانە بچنەوە دۆخی جارانیان لەوەی کە شەرع حەڵاڵی کردووە بۆیان پێش عیددە، خوای پەروەردگاریش زۆر ئاگادارە بەو کارو کردەوانەی ئەنجامی دەدەن.
وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا عَرَّضْتُم بِهِۦ مِنْ خِطْبَةِ ٱلنِّسَآءِ أَوْ أَكْنَنتُمْ فِىٓ أَنفُسِكُمْ ۚ عَلِمَ ٱللَّهُ أَنَّكُمْ سَتَذْكُرُونَهُنَّ وَلَٰكِن لَّا تُوَاعِدُوهُنَّ سِرًّا إِلَّآ أَن تَقُولُوا۟ قَوْلًۭا مَّعْرُوفًۭا ۚ وَلَا تَعْزِمُوا۟ عُقْدَةَ ٱلنِّكَاحِ حَتَّىٰ يَبْلُغَ ٱلْكِتَٰبُ أَجَلَهُۥ ۚ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِىٓ أَنفُسِكُمْ فَٱحْذَرُوهُ ۚ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ حَلِيمٌۭ235
تهفسیری ئاسان: هیچ گوناهێکیشتان لەسەر نی یە لەوەی بە ناڕاستەوخۆ خوازبێنی ژنانی مێرد مردوو بکەن (کە هێشتا ماوەی دیاریکراویان تەواو نەبووە و دروست نیە شوو بکەنەوە)، یاخود لە دڵی خۆتاندا بڕیاری خوازبێنیتان دابێت، خوای گەورە بەڕاستی زانیویەتی کە ئێوە لەمەودوا ناویان دەبەن و باسیان دەکەن، بەڵام نەکەن بە نهێنی بەڵێنیان لێ واربگرن، مەگەر بەشێوازی گوفتارێکی چاک و دروست و باو نەبێت، نەکەن بڕیاری تەواوی مارەبڕینیان بدەن هەتا ماوەی دیاری کراو تەواو نەبێت و چاکیش بزانن بەڕاستی خوا دەزانێت بەوەی کە لە دڵ و دەروونتاندایە، کەواتە خۆتان بپارێزن (لە قەدەغە کراوەکانی خوا)، دڵنیابن و چاک بزانن کە خوا زۆر لێخۆشبوو و خۆڕاگرو لەسەرخۆیە.
لَّا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِن طَلَّقْتُمُ ٱلنِّسَآءَ مَا لَمْ تَمَسُّوهُنَّ أَوْ تَفْرِضُوا۟ لَهُنَّ فَرِيضَةًۭ ۚ وَمَتِّعُوهُنَّ عَلَى ٱلْمُوسِعِ قَدَرُهُۥ وَعَلَى ٱلْمُقْتِرِ قَدَرُهُۥ مَتَٰعًۢا بِٱلْمَعْرُوفِ ۖ حَقًّا عَلَى ٱلْمُحْسِنِينَ236
تهفسیری ئاسان: هیچ گوناهتان لەسەرنی یە ئەگەر ژنانێک تەڵاق بدەن کە هێشتا نەچووبنە لایان، یاخود مارەیتان بۆ دیاری نەکرد بوون، پێویستە لەسەرتان هەندێک سامانیان بدەنێ، جا ئەوەی دەوڵەمەندەو زۆری هەیە و ئەوەی کە هەژارو کەم دەستە (هەرکەس) بەپێی توانای خۆی، ئەم دیاری و یارمەتییانە بەشێوەیەک بێت کە باوو پەسەندی شەرع بێت، ئەمەش ئەرکێکی پێویستە لەسەر چاکەکاران.
وَإِن طَلَّقْتُمُوهُنَّ مِن قَبْلِ أَن تَمَسُّوهُنَّ وَقَدْ فَرَضْتُمْ لَهُنَّ فَرِيضَةًۭ فَنِصْفُ مَا فَرَضْتُمْ إِلَّآ أَن يَعْفُونَ أَوْ يَعْفُوَا۟ ٱلَّذِى بِيَدِهِۦ عُقْدَةُ ٱلنِّكَاحِ ۚ وَأَن تَعْفُوٓا۟ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَىٰ ۚ وَلَا تَنسَوُا۟ ٱلْفَضْلَ بَيْنَكُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ237
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر ژنانتان تەڵاقدا پێش ئەوەی بچنە لایان، لە هەمان کاتیشدا مارەییتان بۆ دیاری کردبوون، ئەوە دەبێت نیوەی مارەییە دیاری کراوەکەیان بدەنێ، مەگەر خۆیان نەیانەوێت و چاوپۆشی لێبکەن، یان ئەو کەسە چاوپۆشی بکات کە مارە بڕینەکەی بەدەستە، چاوپۆشی و لێبووردنتان لە مافی خۆتان لە پارێزکاریەوە نزیکترەو چاکەو پیاوەتی نێوان یەکتر فەرامۆش مەکەن، بەڕاستی خوا بینایە بەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.