پیشاندان:
27. سورة النمل
۞ فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوْمِهِۦٓ إِلَّآ أَن قَالُوٓا۟ أَخْرِجُوٓا۟ ءَالَ لُوطٍۢ مِّن قَرْيَتِكُمْ ۖ إِنَّهُمْ أُنَاسٌۭ يَتَطَهَّرُونَ56
تهفسیری ئاسان: کەچی وەڵامی قەومەکەی هیچ نەبوو تەنها ئەوە نەبێت کە وتیان: (لوط) و شوێنکەوتووانی لە شارەکەتان دەربکەن، چونکە بەڕاستی ئەوانە کەسانێکن خۆیان بە پاک ڕادەگرن!!
فَأَنجَيْنَٰهُ وَأَهْلَهُۥٓ إِلَّا ٱمْرَأَتَهُۥ قَدَّرْنَٰهَا مِنَ ٱلْغَٰبِرِينَ57
تهفسیری ئاسان: سەرەنجام ئێمە (لوط) و خاوو خێزانیمان ڕزگارکرد جگە لە ژنەکەی کە بڕیارمان دابوو لە تیاچووان بێت (چونکە هەڵوێستی چاک نەبوو، باوەری بە مێردی پێغەمبەری نەبوو).
وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهِم مَّطَرًۭا ۖ فَسَآءَ مَطَرُ ٱلْمُنذَرِينَ58
تهفسیری ئاسان: (لە بەرەبەیاندا) بەردبارانمان کردن، ئای کە بەردبارانی بێدارکراوەکان سەخت و دژوارە!
قُلِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ وَسَلَٰمٌ عَلَىٰ عِبَادِهِ ٱلَّذِينَ ٱصْطَفَىٰٓ ۗ ءَآللَّهُ خَيْرٌ أَمَّا يُشْرِكُونَ59
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ئەی ئیماندار) بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ خوای میهرەبان، سڵاو لەسەر ئەو بەندانەش کە هەڵی بژاردووە، ئایا ئەو خوا میهرەبانە چاکترە (کە بپەرسترێت و پەیڕەوی بەرنامەکەی بکرێت) یان ئەوانەی ئەوان دەیکەنە شەریک و هاوەڵ بۆی؟
أَمَّنْ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَأَنزَلَ لَكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَأَنۢبَتْنَا بِهِۦ حَدَآئِقَ ذَاتَ بَهْجَةٍۢ مَّا كَانَ لَكُمْ أَن تُنۢبِتُوا۟ شَجَرَهَآ ۗ أَءِلَٰهٌۭ مَّعَ ٱللَّهِ ۚ بَلْ هُمْ قَوْمٌۭ يَعْدِلُونَ60
تهفسیری ئاسان: (ئایا شەریک و هاوەڵ چاکترە بپەرسترێت) یان ئەو زاتەی کە ئاسمانەکان و زەوی دروست کردووە و لە ئاسمانەوە بارانی باراندووە، جا باخ و بێستانی جوان و ڕازاوەمان پێ بەرهەم هێناوە، ئێوە نەتاندەتوانی درەختەکانی بڕوێنن، چ جای بەرو بوومەکەی، ئایا ڕەوایە، کە خوایەکی تر لەگەڵ خوای پەروەردگاردا هەبێت؟! نەخێر، لەگەڵ ئەو هەموو بەڵگانەدا زۆربەی ئەو خەڵکە لە ڕێبازی ڕاست لادەدەن و شوێنی چەوتی و ناردوستی دەکەون.
أَمَّن جَعَلَ ٱلْأَرْضَ قَرَارًۭا وَجَعَلَ خِلَٰلَهَآ أَنْهَٰرًۭا وَجَعَلَ لَهَا رَوَٰسِىَ وَجَعَلَ بَيْنَ ٱلْبَحْرَيْنِ حَاجِزًا ۗ أَءِلَٰهٌۭ مَّعَ ٱللَّهِ ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ61
تهفسیری ئاسان: (ئایا تەنها ئەو زاتە نیە) کە زەوی دامەزراندووە و لە ناویدا جۆگە و ڕووباری ڕەخساندووە، هەروەها زنجیرە چیای تیادا چەسپاندووە، لە نێوان دوو دەریاکەشدا بەربەستی بەرپاکردووە (کە ئاوی شیرین و سوێر تێکەڵ نابن) ئایا ڕەوایە خوایەکی تر لەگەڵ خوا پەروەردگاردا هەبێت؟! نەخێر وا نییە، لەگەڵ ئەو هەموو بەڵگانەدا زۆربەی ئەو خەڵکە (ئەم ڕاستیانە) نازانن و تێناگەن.
أَمَّن يُجِيبُ ٱلْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ وَيَكْشِفُ ٱلسُّوٓءَ وَيَجْعَلُكُمْ خُلَفَآءَ ٱلْأَرْضِ ۗ أَءِلَٰهٌۭ مَّعَ ٱللَّهِ ۚ قَلِيلًۭا مَّا تَذَكَّرُونَ62
تهفسیری ئاسان: ئایا کێیە جگە لە زاتی پەروەردگار کە بێت بە هانا و هاواری لێقەوماو و بێ دەرەتان و بێ داڵدەوە، کاتێک نزا دەکات و لێی دەپارێتەوە، ئەوسا بەڵاو ناخۆشیەکان لادەبات و دەتانکاتە نیشتەجێ و جێنشین لە زەویدا، ئایا ڕەوایە لەگەڵ ئەو زاتەدا خوای تر هەبێت؟! کەمێک یاداوەری وەربگرن و تێفکرن و بیربکەنەوە.
أَمَّن يَهْدِيكُمْ فِى ظُلُمَٰتِ ٱلْبَرِّ وَٱلْبَحْرِ وَمَن يُرْسِلُ ٱلرِّيَٰحَ بُشْرًۢا بَيْنَ يَدَىْ رَحْمَتِهِۦٓ ۗ أَءِلَٰهٌۭ مَّعَ ٱللَّهِ ۚ تَعَٰلَى ٱللَّهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ63
تهفسیری ئاسان: ئایا کێ لە تاریکستانی سەر وشکانی و دەریا ڕێنمووییتان دەکات تا ون نەبن؟! کێ بای شەماڵ (هەڵگری هەڵمی ئاو) دەنێرێت وەک مژدەیەک پێش گەیشتنی بارانی ڕەحمەت؟، ئایا ڕەوایە لەگەڵ خوادا خوای تر هەبێت، بەرزی و بڵندی و مەزنی بۆ خوای گەورە لەبەرامبەر ئەو شتانەوە کە نەفامان دەیکەنە هاوەڵ و شەریک بۆ ئەو زاتە.