دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

27. سورة النمل

27:77جوزئی 20 · لاپەڕەی 384لێکچوو
وَإِنَّهُۥ لَهُدًۭى وَرَحْمَةٌۭ لِّلْمُؤْمِنِينَ77
ته‌فسیری ئاسان: هەروەها بەڕاستی ئەم قورئانە هۆی هیدایەت و ڕێنموویی و ڕەحمەت و میهرەبانیە بۆ ئیمانداران.
27:78جوزئی 20 · لاپەڕەی 384لێکچوو
إِنَّ رَبَّكَ يَقْضِى بَيْنَهُم بِحُكْمِهِۦ ۚ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْعَلِيمُ78
ته‌فسیری ئاسان: بە‎ڕاستی پەروەردگارت داوەریی دەکات لە زاتێکی باڵادەست و زانایە.
27:79جوزئی 20 · لاپەڕەی 384لێکچوو
فَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ ۖ إِنَّكَ عَلَى ٱلْحَقِّ ٱلْمُبِينِ79
ته‌فسیری ئاسان: (ئەی محمد ‎ (صلی اللە علیە وسلم)، ئەی ئیماندار) کەواتە تۆ پشت بەخوا ببەستە، بەڕاستی تۆ لەسەر حەق و ڕاستیەکی ئاشکرایت.
27:80جوزئی 20 · لاپەڕەی 384لێکچوو
إِنَّكَ لَا تُسْمِعُ ٱلْمَوْتَىٰ وَلَا تُسْمِعُ ٱلصُّمَّ ٱلدُّعَآءَ إِذَا وَلَّوْا۟ مُدْبِرِينَ80
ته‌فسیری ئاسان: بێگومان تۆ ناتوانیت ئەم بانگەوازە بخەیتە ناو دڵی دڵ مردوو و کەڕەواڵەکانەوە، بەتایبەت کاتێک ڕوو وەردەگێڕن و پشت هەڵدەکەن (بڕیاری داخستنی دڵ و گوێیان دەدەن).
27:81جوزئی 20 · لاپەڕەی 384لێکچوو
وَمَآ أَنتَ بِهَٰدِى ٱلْعُمْىِ عَن ضَلَٰلَتِهِمْ ۖ إِن تُسْمِعُ إِلَّا مَن يُؤْمِنُ بِـَٔايَٰتِنَا فَهُم مُّسْلِمُونَ81
ته‌فسیری ئاسان: هەورەها تۆ ناتوانیت هیدایەت و ڕێنموویی کوێر و نابیناکان بکەیت و لە تاریکی ڕزگاریان بکەیت ‎ (ئەوانەی دڵیان کوێرەو سەرنجی ڕاستیەکان نادەن)، تۆ تەنها دەتوانیت (ئەم ڕاستیانە) بدەیت بە گوێی ئەو کەسانەدا کە باوەڕیان بە نایەت و فەرمانەکانی ئێمەدەهێنن (لە قورئان و بوونەوەردا) چونکە ئەوانە هەمیشە ملکەچی فەرمانەکانی خوای گەورەن.
27:82جوزئی 20 · لاپەڕەی 384لێکچوو
۞ وَإِذَا وَقَعَ ٱلْقَوْلُ عَلَيْهِمْ أَخْرَجْنَا لَهُمْ دَآبَّةًۭ مِّنَ ٱلْأَرْضِ تُكَلِّمُهُمْ أَنَّ ٱلنَّاسَ كَانُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا لَا يُوقِنُونَ82
ته‌فسیری ئاسان: کاتێک بڕیاری بەرپابوونی (قیامەت درا، یاخود نزیک بۆوە)، زیندەوەرێک لە زەوی دەردەهێنین بۆیان کە قسەیان بۆ دەکات کە: بەڕاستی زۆربەی خەڵکی باوەڕیان بە ئایەت و فەرمانەکانی ئێمە نەبووە.
27:83جوزئی 20 · لاپەڕەی 384لێکچوو
وَيَوْمَ نَحْشُرُ مِن كُلِّ أُمَّةٍۢ فَوْجًۭا مِّمَّن يُكَذِّبُ بِـَٔايَٰتِنَا فَهُمْ يُوزَعُونَ83
ته‌فسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت لە هەر ئوممەتێک دەستەیەک کێش دەکەین و کۆیان دەکەینەوە، لەوانەی کە ئایەتەکانی ئێمەیان بەدرۆ دەزانن، ئینجا بەرودوا هەموویان کۆدەکردێنەوە.
27:84جوزئی 20 · لاپەڕەی 384لێکچوو
حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءُو قَالَ أَكَذَّبْتُم بِـَٔايَٰتِى وَلَمْ تُحِيطُوا۟ بِهَا عِلْمًا أَمَّاذَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ84
ته‌فسیری ئاسان: هەتا ئەو کاتەی دێنە پێشەوە بۆ لێپرسینەوە، خوا دەفەرموێت: ئایا ئەوە ئێوە بڕواتان بە ئایەتەکانی من نەهێنا لە کاتێکدا ئێوە هێچ زانستی و زانیاریەکتان دەربارەی نەبوو؟ یاخود ئێوە خەریکی چی بوون؟ چیتان دەکرد بە ئایەتەکانی ئێمە؟
27:85جوزئی 20 · لاپەڕەی 384لێکچوو
وَوَقَعَ ٱلْقَوْلُ عَلَيْهِم بِمَا ظَلَمُوا۟ فَهُمْ لَا يَنطِقُونَ85
ته‌فسیری ئاسان: سەرئەنجام بڕیارو فەرمانی خوا درچوو دژیان بەهۆی ئەوستەمەی کردیان، جا قسەیان بۆ ناکرێت و ورتەیان لێنایەت.
27:86جوزئی 20 · لاپەڕەی 384لێکچوو
أَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّا جَعَلْنَا ٱلَّيْلَ لِيَسْكُنُوا۟ فِيهِ وَٱلنَّهَارَ مُبْصِرًا ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ86
ته‌فسیری ئاسان: ئایا ئەو خەڵکە نەیانبینیوە کە بەڕاستی ئێمە شەومان تاریک کردووە، تا تیایدا بحەسێنەوە، ڕۆژیشمان ڕووناک کردۆتەوە، تا هەموو شت ببینن، بەڕاستی ئا لەو دیاردانەدا بەڵگە و نیشانەی زۆر هەیە بۆ کەسانێک ئیمان و باوەر بهێنن.
27:87جوزئی 20 · لاپەڕەی 384لێکچوو
وَيَوْمَ يُنفَخُ فِى ٱلصُّورِ فَفَزِعَ مَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَن فِى ٱلْأَرْضِ إِلَّا مَن شَآءَ ٱللَّهُ ۚ وَكُلٌّ أَتَوْهُ دَٰخِرِينَ87
ته‌فسیری ئاسان: یادی ڕۆژێک بکە فوو دەکرێت بە _صور_ دا، هەرکەس لە ئاسمانەکان و هەرکەس لە زەویدا هەیە، ترس و بیمێکی زۆر دایدەگرێت، جگە لەوانەی کە ویستی خوا وایە ترس و بیمیان، هەمووانیش دێن بەملکەچێ و ناچاریی.
27:88جوزئی 20 · لاپەڕەی 384لێکچوو
وَتَرَى ٱلْجِبَالَ تَحْسَبُهَا جَامِدَةًۭ وَهِىَ تَمُرُّ مَرَّ ٱلسَّحَابِ ۚ صُنْعَ ٱللَّهِ ٱلَّذِىٓ أَتْقَنَ كُلَّ شَىْءٍ ۚ إِنَّهُۥ خَبِيرٌۢ بِمَا تَفْعَلُونَ88
ته‌فسیری ئاسان: تۆ کێوەکان دەبینیت وا دەزانیت کە وەستاون و بێ جووڵەن، لە کاتێکدا کە ئەوانیش وەکو هەور لە جووڵەدان (چونکە زەوی بەخێرایی هەزار کێلۆمەتر لە سەعارتێکدا بە دەوری خۆیدا دەسوڕێتەوە، هەروەها لەسەرەتای بەرپابوونی قیامەتدا کێوەکان وەکو خوری شی کراوە دەبرێن بە ئاسماندا و چاڵ و چۆڵی زەویان پێ پڕدەکرێتەوە)، ئەمەیە دەستکردی ئەوخوایەی کە هەموو شتێکی بەوپەری ڕێکوپێکی دروستکردووە، بەڕاستی ئەوزاتە زۆر ئاگایە بەو کاروکردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.