دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

28. سورة القصص

28:22جوزئی 20 · لاپەڕەی 388لێکچوو
وَلَمَّا تَوَجَّهَ تِلْقَآءَ مَدْيَنَ قَالَ عَسَىٰ رَبِّىٓ أَن يَهْدِيَنِى سَوَآءَ ٱلسَّبِيلِ22
ته‌فسیری ئاسان: کاتێک ڕووی کردە شاری مەدیەن (دووبارە ڕووی کردە پەروەردگاری و) وتی: ئومێدەوارم کە پەروەردگارم ڕێنموویم بکات بۆ شوێن و جێگەیەکی ڕاست و دروست (دوور لە کێشە و ناخۆشی).
28:23جوزئی 20 · لاپەڕەی 388لێکچوو
وَلَمَّا وَرَدَ مَآءَ مَدْيَنَ وَجَدَ عَلَيْهِ أُمَّةًۭ مِّنَ ٱلنَّاسِ يَسْقُونَ وَوَجَدَ مِن دُونِهِمُ ٱمْرَأَتَيْنِ تَذُودَانِ ۖ قَالَ مَا خَطْبُكُمَا ۖ قَالَتَا لَا نَسْقِى حَتَّىٰ يُصْدِرَ ٱلرِّعَآءُ ۖ وَأَبُونَا شَيْخٌۭ كَبِيرٌۭ23
ته‌فسیری ئاسان: کاتێک گەیشتە ئاوەکەی مەدیەن خەڵکێکی بینی ماڵاتەکانیان ئاودەدا، لەولاشەوە دوو ئافرەتی بینی کە بەخۆیان و مەڕەکانیانەوە دوورە پەرێز وەستا بوون، بۆیەلێیان چووە پێشەوە و پرسی و وتی: ئەوە ئێوە بۆچی لێرە وەستاون؟ کێشەتان چیە وادوورەپەرێزن؟ ئافرەتەکان وتیان: ئێمە ناتوانین ماڵاتەکەمان ئاوبدەین، هەتا شوانەکان نەرۆن و چۆڵی نەکەن، باوکیشمان پیرەمێردێکی بەساڵا چووە.
28:24جوزئی 20 · لاپەڕەی 388لێکچوو
فَسَقَىٰ لَهُمَا ثُمَّ تَوَلَّىٰٓ إِلَى ٱلظِّلِّ فَقَالَ رَبِّ إِنِّى لِمَآ أَنزَلْتَ إِلَىَّ مِنْ خَيْرٍۢ فَقِيرٌۭ24
ته‌فسیری ئاسان: موسا مەردانە، شوانەکانی بڕدا و ماڵاتەکەیانی ئاودا و بەڕێی کردن، دوایی پشتی تێکردن و چووە ژێر سێبەرەکە و نزای کردو وتی: پەروەردگارا بەڕاستی تۆ خێرو بێری زۆرت بەسەردا ڕژاندووم، بەڵام هێشتا هەژارم و ئاتاجی بەخششی زیاترم.
28:25جوزئی 20 · لاپەڕەی 388لێکچوو
فَجَآءَتْهُ إِحْدَىٰهُمَا تَمْشِى عَلَى ٱسْتِحْيَآءٍۢ قَالَتْ إِنَّ أَبِى يَدْعُوكَ لِيَجْزِيَكَ أَجْرَ مَا سَقَيْتَ لَنَا ۚ فَلَمَّا جَآءَهُۥ وَقَصَّ عَلَيْهِ ٱلْقَصَصَ قَالَ لَا تَخَفْ ۖ نَجَوْتَ مِنَ ٱلْقَوْمِ ٱلظَّٰلِمِينَ25
ته‌فسیری ئاسان: دوای تاوێک یەکێک لە کچەکا‌ن هات بۆ لای مو‌سا زۆر بەشەرم و حەیاوە دەرۆیشت بە ڕێگەدا، کە گەیشتە لای پێی وت: باوکم بانگت دەکات و حەز دەکات پاداشتی ئەو چاکەو ئاودانی ماڵاتە کە بۆ ئێمەت ئەنجامدا، بداتەوە...، کاتێک موسا گەیشتە لای باوکیان، دوای حەوانەوە هەموو بەسەرهاتەکەی خۆی بۆ گێرایەوە باوکی کچەکان وتی: مەترسە، تۆ ئیتر ڕزگارت بوو لە دەست قەومی ستەمکار.
28:26جوزئی 20 · لاپەڕەی 388لێکچوو
قَالَتْ إِحْدَىٰهُمَا يَٰٓأَبَتِ ٱسْتَـْٔجِرْهُ ۖ إِنَّ خَيْرَ مَنِ ٱسْتَـْٔجَرْتَ ٱلْقَوِىُّ ٱلْأَمِينُ26
ته‌فسیری ئاسان: یەکێک لە کچەکان وتی: بابە بۆ بە کرێی ناگریت، چونکە بەڕاستی چاکترین کەسێک کە تۆ بیگریت بە کرێ، ئەم پیاوە بەهێزو ئەمین و دەسپاک و دەروون پاکەیە.
28:27جوزئی 20 · لاپەڕەی 388لێکچوو
قَالَ إِنِّىٓ أُرِيدُ أَنْ أُنكِحَكَ إِحْدَى ٱبْنَتَىَّ هَٰتَيْنِ عَلَىٰٓ أَن تَأْجُرَنِى ثَمَٰنِىَ حِجَجٍۢ ۖ فَإِنْ أَتْمَمْتَ عَشْرًۭا فَمِنْ عِندِكَ ۖ وَمَآ أُرِيدُ أَنْ أَشُقَّ عَلَيْكَ ۚ سَتَجِدُنِىٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ27
ته‌فسیری ئاسان: باوکیان پێشنیارەکەی پێ باش بوو بۆیە وتی: من پێم چاکە بتکەم بە کوڕی خۆم، بە زاوای خۆم، یەکێک لەم دوو کچەت لێ مارە بکەم بەمەرجی ئەوەی هەشت ساڵ لای من کار بکەیت، خۆ ئەگەر دە ساڵیشت بردە سەر ئەوەچاکەی خۆتە، منیش نامەوێت بێزارت بکەم و زۆرت بۆ بهێنم، دەمبینیت ئەگەر خوا بیەوێت لە چاکان دەبم؟
28:28جوزئی 20 · لاپەڕەی 388لێکچوو
قَالَ ذَٰلِكَ بَيْنِى وَبَيْنَكَ ۖ أَيَّمَا ٱلْأَجَلَيْنِ قَضَيْتُ فَلَا عُدْوَٰنَ عَلَىَّ ۖ وَٱللَّهُ عَلَىٰ مَا نَقُولُ وَكِيلٌۭ28
ته‌فسیری ئاسان: موسا پێشنیارەکەی لا پەسەند بوو بۆیە وتی: ئەم پەیمانە لە نێوان من و تۆدایە، من پێی ڕازیم، بەڵام هەرکام لەو ماوانەم بۆ تەواوکرا با ستەمم لێ نەکرێت و ئازادبم، خوای گەورەش شایەت و ئاگایە بەوەی کە دەیڵێین و بڕیاری لەسەر دەدەین.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.