پیشاندان:
2. سورة البقرة
حَٰفِظُوا۟ عَلَى ٱلصَّلَوَٰتِ وَٱلصَّلَوٰةِ ٱلْوُسْطَىٰ وَقُومُوا۟ لِلَّهِ قَٰنِتِينَ238
تهفسیری ئاسان: کەمتەرخەمی مەکەن و پارێزگاری لە ئەنجامدانی نوێژەکاندا بکەن بەتایبەتی نوێژی ناوەند (کە نوێژی عەسرە) هەمیشەو بەردەوامیش هەستن بە ئەنجامدانی فەرمانەکان بۆ خوا بەگەردن کەچیەوە.
فَإِنْ خِفْتُمْ فَرِجَالًا أَوْ رُكْبَانًۭا ۖ فَإِذَآ أَمِنتُمْ فَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ كَمَا عَلَّمَكُم مَّا لَمْ تَكُونُوا۟ تَعْلَمُونَ239
تهفسیری ئاسان: ئینجا ئەگەر ترسان (کە نوێژەکەتان وەکو پێویست ئەنجام نەدەن بەهۆی جەنگ یان مەترسیەکەوە) دەتوانن بەدەم ڕۆیشتنەوە یان بە سواری ئەنجامی بدەن، هەرکاتێک ئەمین بوونەوە و هەستتان بە هێمنی کرد، ئینجا یادی خوا بکەن و (نوێژەکانتان بەچاکی ئەنجام بدەن) بەو شێوەیەی کە فێری کردوون پێشتر نەتاندەزانی.
وَٱلَّذِينَ يُتَوَفَّوْنَ مِنكُمْ وَيَذَرُونَ أَزْوَٰجًۭا وَصِيَّةًۭ لِّأَزْوَٰجِهِم مَّتَٰعًا إِلَى ٱلْحَوْلِ غَيْرَ إِخْرَاجٍۢ ۚ فَإِنْ خَرَجْنَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِى مَا فَعَلْنَ فِىٓ أَنفُسِهِنَّ مِن مَّعْرُوفٍۢ ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ240
تهفسیری ئاسان: ئەو پیاوانەتان کە دەمرن و هاوسەران بەجێ دەهێڵن، (دەبێت بەفەرمانی خوا) وەسیەت بکەن بۆ هاوسەرانیان کە تا ساڵێک لە ماڵی هاوسەریاندا ڕێزیان لێبگیرێت و بەخێو بکرێن و دەرنەکرێن، خۆ ئەگەر بەویستی خۆیان دەرچوون ئەوە ئیتر هیچ گوناهتان لەسەرنی یە ئەی کەس و کاری ژن کە ڕێ بدەن ئەو ئافرەتانە بچنەوە دۆخی جارانیان لەوەی کە شەرع حەڵاڵی کردووە بۆیان پێش عیددە، دڵنیاش بن کە خوا باڵادەستە (ئەگەر ستەمیان لێبکەن)و دانایە (لە ڕێنموویی و دانانی سنوورەکانیدا).
وَلِلْمُطَلَّقَٰتِ مَتَٰعٌۢ بِٱلْمَعْرُوفِ ۖ حَقًّا عَلَى ٱلْمُتَّقِينَ241
تهفسیری ئاسان: بۆ ژنانی تەڵاقدراو بڕێک سامان و پارە پێویستە لەسەر پیاوانی لە خواترس و پارێزکار.
كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمْ ءَايَٰتِهِۦ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ242
تهفسیری ئاسان: ئا بەو شێوەیە خوا فەرمانەکانی خۆیتان بۆ ڕوون دەکاتەوە (دەربارەی مافی ژنان) بۆ ئەوەی ژیربن و بیرو هۆشتان بخەنەکار.
۞ أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ خَرَجُوا۟ مِن دِيَٰرِهِمْ وَهُمْ أُلُوفٌ حَذَرَ ٱلْمَوْتِ فَقَالَ لَهُمُ ٱللَّهُ مُوتُوا۟ ثُمَّ أَحْيَٰهُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى ٱلنَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ243
تهفسیری ئاسان: ئایا نەتبیستووە و نەتڕوانیوەتە ئەوانەی لە ترسی مردن لە ماڵ و شوێنەواریان دەرچوون، لەکاتێکدا کە هەزارەها کەسیش بوون، (ترسان لە بەرەنگار بوونەوەی دوژمن)، خوایش فەرمووی پێیان: بمرن! (دوای ئەوەی مردن) پاشان زیندووی کردنەوە (تا بزانن ڕاکردن و خۆشاردنەوە لە جیهادو بەرەنگار بوونەوەی دوژمن مانای ڕزگار بوون لە مردن نیە)، بەڕاستی خوا خاوەنی چاکەو بەخشش و فەزڵی زۆرە بەسەر خەڵکییەوە (چاوپۆشی لە کەم تەرخەمییان دەکات و مۆڵەتیان دەدات)، هەرچەندە زۆربەی خەڵکی سوپاسی خوا ناکەن و سپڵەن.
وَقَٰتِلُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ244
تهفسیری ئاسان: کەواتە ئیتر مەترسن و) لە ڕێگەی خوادا بجەنگن، چاک بزانن و دڵنیابن بەڕاستی خوا بیسەرو زانایە (بە هەموو گفتوگۆو هەوڵ و کۆشش و چالاکی و جیهادو خەباتتان).
مَّن ذَا ٱلَّذِى يُقْرِضُ ٱللَّهَ قَرْضًا حَسَنًۭا فَيُضَٰعِفَهُۥ لَهُۥٓ أَضْعَافًۭا كَثِيرَةًۭ ۚ وَٱللَّهُ يَقْبِضُ وَيَبْصُۜطُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ245
تهفسیری ئاسان: کێیە ئەو کەسە قەرز دەدات بەخوای پەروەردگار بە قەرزێکی چاک (بەخشراوەکە لە ماڵی حەڵاڵ و بێ منەت و نازدار بێت)، خوایش بەو هۆیەوە بۆی چەند بەرامبەر دەکات و پاداشتی بێ سنووری پێ دەبەخشێت، (بەڕاستی خوایەکی بەڕێزو دلۆڤانمان هەیە، جێگەی سەرسوڕمان و سەرنجە ئەو شێوازەی کە هانی ئیماندارانی پێ دەدات، بۆ بەخشین بە یەکترو بۆ بەخشین بۆ ڕزگاری گرۆی ئادەمیزاد)، خوایش ڕزق و ڕۆزیی و دەرامەت دەگرێتەوە و فراوانی دەکات (بە حیکمەت و ویستی خۆی) هەر بۆ لای ئەو زاتەش دەگەڕێنەوە.