دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

29. سورة العنكبوت

29:15جوزئی 20 · لاپەڕەی 398لێکچوو
فَأَنجَيْنَٰهُ وَأَصْحَٰبَ ٱلسَّفِينَةِ وَجَعَلْنَٰهَآ ءَايَةًۭ لِّلْعَٰلَمِينَ15
ته‌فسیری ئاسان: ئەو کاتە ئیتر ئەومان ڕزگارکرد هاوڕێ لەگەڵ هەموو سەرنشینەکانی کەشتیەکەدا و ئەو ڕووداو و کەشتیەمان کردە بەڵگە و نیشانە بۆ هەموو لایەک و هەموو نەوەکان.
29:16جوزئی 20 · لاپەڕەی 398لێکچوو
وَإِبْرَٰهِيمَ إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ وَٱتَّقُوهُ ۖ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌۭ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ16
ته‌فسیری ئاسان: باسی ئیبراهیمیش بکە کە کاتی خۆی بە قەوم و هۆزی خۆی وت: تەنها خوا بپەرستن و هەر لەو بترسن، ئەو بیروباوەڕە چاک و پەسەند و خێردارترە بۆتان، ئەگەر بزانن و تێبگەن.
29:17جوزئی 20 · لاپەڕەی 398لێکچوو
إِنَّمَا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَوْثَٰنًۭا وَتَخْلُقُونَ إِفْكًا ۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ تَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ لَا يَمْلِكُونَ لَكُمْ رِزْقًۭا فَٱبْتَغُوا۟ عِندَ ٱللَّهِ ٱلرِّزْقَ وَٱعْبُدُوهُ وَٱشْكُرُوا۟ لَهُۥٓ ۖ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ17
ته‌فسیری ئاسان: بەڕاستی ئەو شتانەی کە لەجیاتی خوا دەیانپەستن تەنها بت و پەیکەرن، ئێوە بوختان و شتی نابەجێ دروست دەکەن، بێگومان ئەو شتانەی کە لەجیاتی خوا دەیانپەرستن خاوەنی هیچ ڕزق و ڕۆزیەک نین بۆ ئێوە، کەواتە هەر داوای ڕزق و ڕۆزی لە خوا بکەن، هەر ئەویش بپەرستن، هەر سوپاسگوزاری ئەو بن، بۆ لای ئەویش دەبرێنەوە.
29:18جوزئی 20 · لاپەڕەی 398لێکچوو
وَإِن تُكَذِّبُوا۟ فَقَدْ كَذَّبَ أُمَمٌۭ مِّن قَبْلِكُمْ ۖ وَمَا عَلَى ٱلرَّسُولِ إِلَّا ٱلْبَلَٰغُ ٱلْمُبِينُ18
ته‌فسیری ئاسان: خۆ ئەگەر ئێوە ئەم پەیامە بەدرۆ دەزانن (وەنەبێت یەکەم هۆزو گەل بن کە لەبەرامبەری پەیامی خواوە هەڵوێستتان ئاوا ناڕەوا بێت) ئەوە بەڕاستی گەلانێکی پێش ئێوەش پەیامی خوایان بەدرۆ دەزانی، پێعەمبەریش تەنها گەیاندن و ڕوونکردنەوەی ئاشکرا ئەرکی سەرشانێتی و هیچی تر.
29:19جوزئی 20 · لاپەڕەی 398لێکچوو
أَوَلَمْ يَرَوْا۟ كَيْفَ يُبْدِئُ ٱللَّهُ ٱلْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥٓ ۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٌۭ19
ته‌فسیری ئاسان: ئایا ئەوە سەرنجیان نەداوە چۆن خوا لە سەرەتاوە دروستکراوان بەدی دەهێنێت و پاشان دووبارەی دەکاتەوە، بێگومان ئەو شتانە بۆ خوا زۆر سادە و ئاسانە.
29:20جوزئی 20 · لاپەڕەی 398لێکچوو
قُلْ سِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَٱنظُرُوا۟ كَيْفَ بَدَأَ ٱلْخَلْقَ ۚ ثُمَّ ٱللَّهُ يُنشِئُ ٱلنَّشْأَةَ ٱلْءَاخِرَةَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ20
ته‌فسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر(ص) پێیان بڵێ: با بگەرێن بە زەویدا، تەماشا بکەن و سەرنج بدەن چۆن ئەو زاتە دروستکراوانی بەدیهێناوە، لەوەودواش هەر خوا سەر لەنوێ بەرپایان دەکاتەوە ( بە شێوەو شێوازێکی تر ئاسمانەکان و زەوی و ئێمەش دەهێنێتەوە کایە) بەڕاستی خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
29:21جوزئی 20 · لاپەڕەی 398لێکچوو
يُعَذِّبُ مَن يَشَآءُ وَيَرْحَمُ مَن يَشَآءُ ۖ وَإِلَيْهِ تُقْلَبُونَ21
ته‌فسیری ئاسان: هەندێک جار، سزای ئەو کەسانە دەدات کە خوا بیەوێت و شایستەی سزان و سۆزو میهرەبانی خۆیشی دەنوێنێت بۆ ئەوانەی کە دەیوێت و باوەڕدارن، سەرئەنجامیش هەر بۆ لای ئەو زاتە دەبرێنەوە.
29:22جوزئی 20 · لاپەڕەی 398لێکچوو
وَمَآ أَنتُم بِمُعْجِزِينَ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا فِى ٱلسَّمَآءِ ۖ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِن وَلِىٍّۢ وَلَا نَصِيرٍۢ22
ته‌فسیری ئاسان: (ئەی گرۆی ئادەمیزاد) ئێوە ناتوانن خوا دەسەوسان بکەن، نە لە زەویدا نە لە ئاسماندا، کەسیش نیەجگە لە خوا پشتیوانتان بێت و فریاتان بکەوێت (ئەگەر ڕێگەی چەوت و نادروست بگرن).
29:23جوزئی 20 · لاپەڕەی 398لێکچوو
وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَلِقَآئِهِۦٓ أُو۟لَٰٓئِكَ يَئِسُوا۟ مِن رَّحْمَتِى وَأُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ23
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانەی کە بڕوایان نیە بەئایەت و فەرمانەکانی خواو بەدیدار ئامادەبوونی بەردەم بارەگاکەی (بۆ لێپر سینەوە) ئا ئەوانە (خوا دەفەرموێت) لە میهرەبانی من نائومێدن و ئەوانە سزای زۆر بەئێش بۆیان ئامادەیە.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.