دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

2. سورة البقرة

2:246جوزئی 2 · لاپەڕەی 40لێکچوو
أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلْمَلَإِ مِنۢ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ مِنۢ بَعْدِ مُوسَىٰٓ إِذْ قَالُوا۟ لِنَبِىٍّۢ لَّهُمُ ٱبْعَثْ لَنَا مَلِكًۭا نُّقَٰتِلْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ۖ قَالَ هَلْ عَسَيْتُمْ إِن كُتِبَ عَلَيْكُمُ ٱلْقِتَالُ أَلَّا تُقَٰتِلُوا۟ ۖ قَالُوا۟ وَمَا لَنَآ أَلَّا نُقَٰتِلَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَقَدْ أُخْرِجْنَا مِن دِيَٰرِنَا وَأَبْنَآئِنَا ۖ فَلَمَّا كُتِبَ عَلَيْهِمُ ٱلْقِتَالُ تَوَلَّوْا۟ إِلَّا قَلِيلًۭا مِّنْهُمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِٱلظَّٰلِمِينَ246
ته‌فسیری ئاسان: ئایا نەتبیستووە و نەتڕوانیوەتە بەسەرهاتی دەستەیەک لە گەورە پیاوانی نەوەی ئیسرائیل لە دوای موسا لەکاتێکدا بە پێغەمبەرەکەی خۆیانیان وت: پاشایەک، سەرکردەیەکمان بۆ دیاری بکە و بینێرە تا لە پێناوی خوادا بجەنگین، پێغەمبەرەکە وتی: باشە؛ ئەی ئەگەر جەنگتان لەسەر بڕیاردراو خەریک بوو یەخەتان بگرێت و پەشیمان بوونەوە و نەجەنگان؟ (لە وەڵامدا) وتیان: چیمانە کە لە پێناوی خوادا نەجەنگین، لە کاتێکیشدا ئەوەتە دەربەدەرکراوین و لە ماڵ و منداڵ و وڵاتمان بووین، کەچی کاتێک جەنگیان لەسەر بڕیاردا، تەنها کەمێکیان نەبێت ئەوانی تر هەموویان پشتیان هەڵکردو پەشیمان بوونەوە، خوایش زاناو بەئاگایە بە ستەمکاران.
2:247جوزئی 2 · لاپەڕەی 40لێکچوو
وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ ٱللَّهَ قَدْ بَعَثَ لَكُمْ طَالُوتَ مَلِكًۭا ۚ قَالُوٓا۟ أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُ ٱلْمُلْكُ عَلَيْنَا وَنَحْنُ أَحَقُّ بِٱلْمُلْكِ مِنْهُ وَلَمْ يُؤْتَ سَعَةًۭ مِّنَ ٱلْمَالِ ۚ قَالَ إِنَّ ٱللَّهَ ٱصْطَفَىٰهُ عَلَيْكُمْ وَزَادَهُۥ بَسْطَةًۭ فِى ٱلْعِلْمِ وَٱلْجِسْمِ ۖ وَٱللَّهُ يُؤْتِى مُلْكَهُۥ مَن يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌۭ247
ته‌فسیری ئاسان: ئینجا پێغەمبەرەکەیان (بەوانەی کە ئامادەی جەنگ بوون) وتی: ئەوە ئیتر خوا بە ڕاستی بڕیاری داوەو طالوطی ڕەوانە کردووە کە پاشا و سەرکردەتان بێت، کەچی (هەندێکیان) وتیان: چۆن ئەو ببێتە سەرکردە بەسەرمانەو، ئێمە شایستەترین بە سەرکردەیی لەو، ئەو ماڵ و سامانێکی زۆری نیە! (جوولەکە هەمیشە ماڵ و سامان دەکەنە پێوەر لە هەموو شتێکدا)، (پێغەمبەرەکە لە وەڵامیاندا) وتی: بەڕاستی خوا (طالوط)ی هەڵبژاردووە و پەسەندی کردووە بەسەرتانداو زانست و زانیاری زۆرو لاشەیەکی بەهێزو گەورەشی داوەتێ، خوای گەورەش پاشایەتی دەبەخشێت بە هەر کەس کە بیەوێت و (شایستە بێت) و خوا فراوانگیرو زانایە.
2:248جوزئی 2 · لاپەڕەی 40لێکچوو
وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ ءَايَةَ مُلْكِهِۦٓ أَن يَأْتِيَكُمُ ٱلتَّابُوتُ فِيهِ سَكِينَةٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ وَبَقِيَّةٌۭ مِّمَّا تَرَكَ ءَالُ مُوسَىٰ وَءَالُ هَٰرُونَ تَحْمِلُهُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةًۭ لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ248
ته‌فسیری ئاسان: ئەوسا پێغەمبەرەکەیان پێی وتن: بەڕاستی نیشانەی پاشایەتی طالوط ئەوەیە: سندووقەکەتان بۆ دێتەوەو، ئاسوودەیی و ئارامی تێدایە لە لایەن پەروەردگارتانەوەیە، هەروەها هەندێک پاشماوەی بەنرخ و کەلپوری تێدایە لەوەی کە بنەماڵەی موسا و بنەماڵەی هاروون بەجێیان هێشتووەو لەکاتێکدا کە فریشتە هەڵیدەگرن و دەیهێننەوە بۆتان، بەڕاستی هەر لەوەدا بەڵگەو نیشانەی تەواو هەیە بۆتان ئەگەر باوەڕدارن.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.