پیشاندان:
29. سورة العنكبوت
وَقَٰرُونَ وَفِرْعَوْنَ وَهَٰمَٰنَ ۖ وَلَقَدْ جَآءَهُم مُّوسَىٰ بِٱلْبَيِّنَٰتِ فَٱسْتَكْبَرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا كَانُوا۟ سَٰبِقِينَ39
تهفسیری ئاسان: قاروون و فیرعەون و هامانیشمان لە ناوبرد، سوێند بە خوا بێگومان موسا بەڵگەی زۆری بۆ هێنان، کەچی خۆیان زۆر بەگەورە دانا لە زەویدا، سەرئەنجام نەیان توانی لە سزاو تۆڵەی خوا خۆیان ڕزگار بکەن.
فَكُلًّا أَخَذْنَا بِذَنۢبِهِۦ ۖ فَمِنْهُم مَّنْ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِ حَاصِبًۭا وَمِنْهُم مَّنْ أَخَذَتْهُ ٱلصَّيْحَةُ وَمِنْهُم مَّنْ خَسَفْنَا بِهِ ٱلْأَرْضَ وَمِنْهُم مَّنْ أَغْرَقْنَا ۚ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيَظْلِمَهُمْ وَلَٰكِن كَانُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ40
تهفسیری ئاسان: ئێمە هەر یەکێک یان هەر دەستەیەک لە وانەمان بە سزای تاوانی خۆی گەیاند، جا هەیان بوو بەرد بارانمان کرد، هەیان بوو دەنگ و سەدای بە هێز لەناوی برد، هەیان بوو بە ناخی زەویدا بردمانە خوارەوە، هەشیان بوو نوقمی دەریامان کرد، جا وە نەبێت خوا ستەمی لێ کردبن، بەڵک و خۆیان ستەمیان لە خۆیان دە کرد.
مَثَلُ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَوْلِيَآءَ كَمَثَلِ ٱلْعَنكَبُوتِ ٱتَّخَذَتْ بَيْتًۭا ۖ وَإِنَّ أَوْهَنَ ٱلْبُيُوتِ لَبَيْتُ ٱلْعَنكَبُوتِ ۖ لَوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ41
تهفسیری ئاسان: نمونەی ئەوانەی جگە لە خوای گەورە، کەسانێکی تر دەکەنە پشتیوانی خۆیان، وەک نمونەی جاڵجاڵۆکەیەک وایە کە ماڵێکی بۆخۆی سازکردبێت بەڕاستی لاوازترینی هەموو ماڵەکان، ماڵی جاڵجاڵۆکەیە ئەگەر سەرنجیان بدایە و تێبگەیشتنایە ( چونکە ماڵی جاڵجاڵۆکە نە بناغە و نە دیواری هەیە، نە سەرو دەرگا و پەنجەرە، نە دەتوانێت بەرگەی با و باران و ڕوداوەکان بگرێت مێیەکەش نێرەکە لە ناو دەبات دوای جووت بوون، پاشان بێچوەکانیش دایکیان لە ناو دەبەن )!!!
إِنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا يَدْعُونَ مِن دُونِهِۦ مِن شَىْءٍۢ ۚ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ42
تهفسیری ئاسان: بێگومان خوا خۆی چاکدەزانێت ئەوەی ئەو خەڵکە هاناو هاواری بۆ دەبەن لە جیاتی ئەو، چەندە بێ دەسەڵاتن، چونکە هەر خۆی خواوەن دەسەڵاتە و زۆریش دانایە ( لەو بوارەی کە بۆ تاقیکردنەوەی خەڵکی ڕەخساندویەتی ).
وَتِلْكَ ٱلْأَمْثَٰلُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ ۖ وَمَا يَعْقِلُهَآ إِلَّا ٱلْعَٰلِمُونَ43
تهفسیری ئاسان: ئا ئەم نمونانە ئێمە دەیهێنینەوە بۆ خەڵکی، تەنها زانا و شارەزاکان تێی دەگەن و تێ دەفکرن.
خَلَقَ ٱللَّهُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِٱلْحَقِّ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةًۭ لِّلْمُؤْمِنِينَ44
تهفسیری ئاسان: ئاشکرایە خوا ئاسمانەکان و زەوی بە ڕێک و پێکترین شێوە دروست کردووە، بەڕاستی ئا لەو کارەدا بەڵگە و نیشانەی تەواو هەیە بۆ ئیمانداران.
ٱتْلُ مَآ أُوحِىَ إِلَيْكَ مِنَ ٱلْكِتَٰبِ وَأَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ ۖ إِنَّ ٱلصَّلَوٰةَ تَنْهَىٰ عَنِ ٱلْفَحْشَآءِ وَٱلْمُنكَرِ ۗ وَلَذِكْرُ ٱللَّهِ أَكْبَرُ ۗ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ مَا تَصْنَعُونَ45
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر ( ص ) ئەوەی بۆت ڕەوانە دەکرێت لە قورئان بیخوێنەرەوە و نوێژیش بەچاکی ئەنجام بدە، چونکە بەڕاستی نوێژ بەرهەڵستی لە گوناهو تاوان و نادروستی دەکات، بێگومان یادی خوا لە هەموو شت گەورەتر و بەنرخترە ( کە دەبێت لە کاتی نوێژ و کاتی تریشدا بیر و هۆشی ئیماندار، دابگرێت ) و خوا خۆی زانایە بە هەموو ئەو کار و کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.