پیشاندان:
29. سورة العنكبوت
وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِٱلْعَذَابِ ۚ وَلَوْلَآ أَجَلٌۭ مُّسَمًّۭى لَّجَآءَهُمُ ٱلْعَذَابُ وَلَيَأْتِيَنَّهُم بَغْتَةًۭ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ53
تهفسیری ئاسان: بێ باوەڕان پەلەت لێ دەکەن و داوای هاتنی سزات لێ دەکەن،، خۆ ئەگەر کاتی تایبەتیمان دیاری نەکردایە بۆ پێشهاتنی، یەکسەر سزایان بۆ دەهات، بێگومان ئەو سزاو تۆڵەیە، لە ناکاو یەخەیان پێدەگرێت و لەکاتێکدا ئەوان هەست بە نزیک بوونەوەشی ناکەن.
يَسْتَعْجِلُونَكَ بِٱلْعَذَابِ وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمُحِيطَةٌۢ بِٱلْكَٰفِرِينَ54
تهفسیری ئاسان: بێ باوەڕان پەلەت لێ دەکەن و داوای هاتنی سزات لێدەکەن، بێگومانیش دۆزەخ دەوری کافرانی داوەو هەرگیز لە سزای دەرباز نابن...
يَوْمَ يَغْشَىٰهُمُ ٱلْعَذَابُ مِن فَوْقِهِمْ وَمِن تَحْتِ أَرْجُلِهِمْ وَيَقُولُ ذُوقُوا۟ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ55
تهفسیری ئاسان: لەڕۆژێکدا کە سزا دایاندەگرێت لە سەرویانەوە، لە ژێر پێیانەوە خوای گەورە پێیان دەفەرموێت: بچێژن سەرئەنجامی ئەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامتان دەدا.
يَٰعِبَادِىَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِنَّ أَرْضِى وَٰسِعَةٌۭ فَإِيَّٰىَ فَٱعْبُدُونِ56
تهفسیری ئاسان: (پەروەردگار بەئیماندارانی بەگیرهاتوو لەناو کافراندا ڕادەگەیەنێت): ئەی بەندەکانم زەوی من فراوانە، موڵکی من بەربڵاوە (کۆچ بکەن، خۆتان ڕزگار بکەن)، تەنها هەر من بپەرستن.
كُلُّ نَفْسٍۢ ذَآئِقَةُ ٱلْمَوْتِ ۖ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ57
تهفسیری ئاسان: (لەوانەئە ترسی مەرگ لە ئارادا هەبێت بۆیە ترسیان دەڕەوێنێەوە و دەفەرموێت): هەموو کەس دەبێت مردن بچێژێت (کەی، لە کوێ، بەچی، خوا نەبێت کەس نازانێت) لەوەودوا تەنها بۆ لای دەبرێنەوە.
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَنُبَوِّئَنَّهُم مِّنَ ٱلْجَنَّةِ غُرَفًۭا تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا ۚ نِعْمَ أَجْرُ ٱلْعَٰمِلِينَ58
تهفسیری ئاسان: جا ئەوانەی کە ئیمان و باوەڕیان هێناوە و کارو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، سوێند بە خوا ئەوانە لە بەهەشتدا لە چەندەها کۆشک و تەلارو ژووری بەرزدا دادەبەزێنین، کە چەندەها ڕووبارو تاڤگە بەژێر درەختەکانیدا و بە بەردەم کۆشک و تەلارەکانیدا دەڕوات، (ئەو بەختەوەرانە) ژیانی نەبڕاوە لەو (شوێنە خۆشانەدا) دەبەنە سەر، ئای چەند جوانە پاداشتی ئیشکەران بۆ خوا...
ٱلَّذِينَ صَبَرُوا۟ وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ59
تهفسیری ئاسان: ئەوانەن خۆگربوون لەبەردەم ئەشکەنجە و ئازاری بێ باوەڕاندا و هەر پشت بە پەروەردگاریان دەبەستن...
وَكَأَيِّن مِّن دَآبَّةٍۢ لَّا تَحْمِلُ رِزْقَهَا ٱللَّهُ يَرْزُقُهَا وَإِيَّاكُمْ ۚ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ60
تهفسیری ئاسان: (هەروەها خوای گەورە دەیەوێت لە گیروگرفتی ڕزق و ڕۆزیش دڵنیایان بکات؛ بۆیە دەفەرموێت): زۆر زیندەوەر هەیە ڕزق و ڕۆزی خۆیان نەداوە بەکۆڵی خۆیاندا (کەچی خوا پەکیان ناخات و لە برساندا نامرن)، چونکە خوا ڕزقی ئەوانیش و ئێوەش دەدات، بێگومان ئەوزاتە بیسەر (بە قسە و گوفتارتان) و زانایە (بەخەیاڵی دڵ و دەروونتان).
وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَسَخَّرَ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُ ۖ فَأَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ61
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا ئەگەر پرسیار لە بێ باوەڕان بکەیت: کێ ئاسمانەکان و زەوی دروست کردووە، ڕۆژو مانگی ڕام کردووە، بەدڵنیایی و بێ دوودڵی دەڵێن: (اللە) دروستی کردوون، جا چۆن لادەدرێن لە یەکتاپەرستی و فریو دەخۆن؟!
ٱللَّهُ يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ وَيَقْدِرُ لَهُۥٓ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۭ62
تهفسیری ئاسان: هەر خوایە ڕزق و ڕۆزی دەبەخشێت بە هەر کام بیەوێت لە بەندەکانی، یان دەیگرێتەوە و کەمی دەکاتەوە (بۆ تاقی کردنەوە)، بەڕاستی خوا خۆی بەهەموو شتێک زاناو ئاگایە (دەزانێت چ حاڵەتێک چاک و لەبارە بۆ هەر بەندەیەک).
وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّن نَّزَّلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَأَحْيَا بِهِ ٱلْأَرْضَ مِنۢ بَعْدِ مَوْتِهَا لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُ ۚ قُلِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ63
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر لێیان بپرسیت: کێ ئاو لە ئاسمانەوە دەبارێنێت، جا زەوی پێ دەبوژێنێتەوە، دوای ئەوەی خامۆش و مردوو بوو، ئەوە بەدڵنیاییەوە دەڵێن.. (اللە) (تۆ ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلام)، ئەی ئیماندار) بڵێ: سوپاس بۆ خوا، کە ئاوا، دان بە دەسەڵاتیدا دەنێن، نەخێر بەڕاستیا نیە، بەڵکو هێشتا زۆربەیان بێ بیرو هۆشن و ژیریان ناخەنەکار.