پیشاندان:
30. سورة الروم
وَأَمَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَكَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا وَلِقَآئِ ٱلْءَاخِرَةِ فَأُو۟لَٰٓئِكَ فِى ٱلْعَذَابِ مُحْضَرُونَ16
تهفسیری ئاسان: ئەوانە بێ بڕوا بوون، کاتی خۆی بەڵگە و نیشانەکانی ئێمەیان بەدرۆ دەزانی و بروایان بەگەیشتنی قیامەت و زیندوو بوونەوە نەبوو، ئەوانە ئامادەن لەناو سزایەکی سەخت و دۆزەخێکی پڕ ئەشکەنجەو ئازاردا.
فَسُبْحَٰنَ ٱللَّهِ حِينَ تُمْسُونَ وَحِينَ تُصْبِحُونَ17
تهفسیری ئاسان: کەواتە پاکی و بێگەردی و ستایش بۆ خوا، کاتێک کە ئێوارەو بەیانی دەکەنەوە.
وَلَهُ ٱلْحَمْدُ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَعَشِيًّۭا وَحِينَ تُظْهِرُونَ18
تهفسیری ئاسان: شوکرو سوپاسگوزاری هەر شایستەی زاتی خوایە لە ئاسمانەکان و زەویدا، لەکاتی عیشاو تاریکیدا، هەروەها کاتێک کە نیوەڕۆ دەکەنەوە.
يُخْرِجُ ٱلْحَىَّ مِنَ ٱلْمَيِّتِ وَيُخْرِجُ ٱلْمَيِّتَ مِنَ ٱلْحَىِّ وَيُحْىِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ۚ وَكَذَٰلِكَ تُخْرَجُونَ19
تهفسیری ئاسان: ئەو خوایە زیندوو لە مردوو دەردەهێنێت (لە ماددە بێ گیانەکان زیندەواران دروست دەکات)، مردوویش لە زیندو دەردەهێنێت (ژیان و مردن بەردەوامە و تێهەڵکێشی یەکن)، زەوی دوای مردنی زیندو دەکاتەوە (زەوی لە وەرزی پایزو زستاندا جۆرە مردنێکی بەسەردا دێت، لە وەرزی بەهارو هاویندا جۆرە زیندوو بوونەوەیەکی تێدا ئاشکرایە)، جا هەر ئا بەو شێوەیە ئێوەش لە گۆڕەکان دەردەهێنرێنەوە. (لەوە دەچێت وەکو زۆربەی زانایان دەفەرموون: زیندوو بوونەوەی دووەم جار وێنەی ڕوەک لەم خاکە سەردەربهێنین).
وَمِنْ ءَايَٰتِهِۦٓ أَنْ خَلَقَكُم مِّن تُرَابٍۢ ثُمَّ إِذَآ أَنتُم بَشَرٌۭ تَنتَشِرُونَ20
تهفسیری ئاسان: لە نیشانەو بەڵگەکانی خوا ئەوەیە ئێوەی لە خاک دروست کردووە، لەوەودوا دوای بڕینی چەند قۆناغێک کوتوپڕ بوونەتە مرۆڤێک و بڵاو دەبنەوە بە زەویدا.
وَمِنْ ءَايَٰتِهِۦٓ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَٰجًۭا لِّتَسْكُنُوٓا۟ إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُم مَّوَدَّةًۭ وَرَحْمَةً ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَتَفَكَّرُونَ21
تهفسیری ئاسان: یەکێک لە نیشانەو بەڵگەکانی تری ئەوەیە: کە هەر لە خۆتان هاوسەری بۆ دروست کردوون بۆ ئەوەی ئارام بگرن لەلایداو لە نێوانتاندا خۆشەویستی و سۆزو میهرەبانی فەراهەم هێناوە، بەڕاستی ئا لەو دیاردانەدا نیشانەو بەڵگە هەیە بۆ کەسانێک بیردەکەنەوەو تێدەفکرن.
وَمِنْ ءَايَٰتِهِۦ خَلْقُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَٱخْتِلَٰفُ أَلْسِنَتِكُمْ وَأَلْوَٰنِكُمْ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّلْعَٰلِمِينَ22
تهفسیری ئاسان: (یەکێکی تر) لە نیشانەو بەڵگەکانی، دروستکردنی ئاسمانەکان و زەویە (کە زاناکانی ئەستێرەناسی لە ئاستیدا سەرسام و سەرگەردانن) و جیاوازی زمان و ڕەنگتانە (دەنگی هیچ کەس لە کەسی تر ناکات، سەرەڕای سەدەها جۆر زمان، کە جۆری قسەکردن و داڕشتنی هەر گەلێک تایبەتمەندی خۆی هەیە، جگە لە هەزاران شێواز کە لەو زمانە سەرەکیانە دەبێتەوە)، بەڕاستی ئا لەو دیاردەیەشدا بەڵگەو نیشانەی زۆر هەیە بۆ زانایان و شارەزایان.
وَمِنْ ءَايَٰتِهِۦ مَنَامُكُم بِٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ وَٱبْتِغَآؤُكُم مِّن فَضْلِهِۦٓ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَسْمَعُونَ23
تهفسیری ئاسان: یەکێکی تر لە نیشانەو بەڵگەکانی خەوتنتانە لە شەوو ڕۆژدا (ئەڵبەتە خەو دیاردەیەکی سەرنج ڕاکێشەو جێگەی ورد بوونەوەو تێڕامانە)، لە کاتی بێداریشدا هەوڵ و کۆششتانە بۆ بەهرە وەرگرتن لە بەخششەکانی خوا، جا بەڕاستی ئا لەو دیاردەیەشدا بەڵگەو نیشانەی زۆر هەن بۆ کەسانێک کە دەبیستن و تێدەگەن.
وَمِنْ ءَايَٰتِهِۦ يُرِيكُمُ ٱلْبَرْقَ خَوْفًۭا وَطَمَعًۭا وَيُنَزِّلُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَيُحْىِۦ بِهِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَآ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَعْقِلُونَ24
تهفسیری ئاسان: هەروەها لە بەڵگەو نیشانەکانی تری ئەوەیە کە هەورە بروسکەتان نیشان دەدات کە ترسی لێ دەکرێت و ئومێد بەخشیشە (ترس لە دەنگ و ڕوناکی بەهێزی، ترس لەوەی ببێتە مایەی تەرزەو لافاو، هەروەها بەئومێدی فەرو بەرەکەت) و لە ئاسمانەوە باران دەبارێنێت، زەوی پێ زیندوو دەکاتەوە دوای ئەوەی کە مردبوو (ڕوەک و کژو گیاکان وشک بوون) بەڕاستی ئا لەو دیاردەیەشدا بەڵگەو نیشانەی زۆر هەن بۆ کەسانێک ژیریان بخەنە کار.