دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

2. سورة البقرة

2:249جوزئی 2 · لاپەڕەی 41لێکچوو
فَلَمَّا فَصَلَ طَالُوتُ بِٱلْجُنُودِ قَالَ إِنَّ ٱللَّهَ مُبْتَلِيكُم بِنَهَرٍۢ فَمَن شَرِبَ مِنْهُ فَلَيْسَ مِنِّى وَمَن لَّمْ يَطْعَمْهُ فَإِنَّهُۥ مِنِّىٓ إِلَّا مَنِ ٱغْتَرَفَ غُرْفَةًۢ بِيَدِهِۦ ۚ فَشَرِبُوا۟ مِنْهُ إِلَّا قَلِيلًۭا مِّنْهُمْ ۚ فَلَمَّا جَاوَزَهُۥ هُوَ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ قَالُوا۟ لَا طَاقَةَ لَنَا ٱلْيَوْمَ بِجَالُوتَ وَجُنُودِهِۦ ۚ قَالَ ٱلَّذِينَ يَظُنُّونَ أَنَّهُم مُّلَٰقُوا۟ ٱللَّهِ كَم مِّن فِئَةٍۢ قَلِيلَةٍ غَلَبَتْ فِئَةًۭ كَثِيرَةًۢ بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ مَعَ ٱلصَّٰبِرِينَ249
ته‌فسیری ئاسان: ئینجا لەکاتێکدا طالوط سەربازانی جیاکردەوەو پێی وتن (وا ئێمە دەڕۆین)، بێگومان خوا (لە ڕێ گوزەرماندا) تاقیتان دەکاتەوە بە ڕووبارێک (دوای ماندوو بوون و تینوویەتی)، جا ئەوەی لێی بخواتەوە (ئەوە سەربازی) من نیە و (بگەڕێتەوە) و ئەوەی ئەیچێژێت یان تەنها لوێچێک بەدەستی خۆی بخواتەوە ئەوە بەڕاستی سەربازی منە و (دەپەڕێتەوەو دەڕۆین، جا لەگەڵ ئەو ڕوون کردنەوەیەشدا) زۆربەیان (لە ئاوی ڕووبارەکەیان) خواردەوە، کەمێکیان نەبێت، جا کاتێک لێی پەڕینەوە خۆی و ئەوانەی باوەڕیان هێنابوو لەگەڵیدا (هەندێکیان) وتیان: ئەمڕۆ (زەحمەتە بەم ژمارە کەمەوە) دەرەقەتی جالوط و سەربازانی بێین، (بەڵام) ئەوانەی دڵنیا بوون بە خزمەتی پەروەردگاریان دەگەن وتیان: (مەترسن) چونکە چەندەها جار دەستەی کەم، زاڵ بوون بەسەر دەستەی زۆردا بەفەرمانی خواو خوا یارو یاوەری خۆگرو ئارامگرانە.
2:250جوزئی 2 · لاپەڕەی 41لێکچوو
وَلَمَّا بَرَزُوا۟ لِجَالُوتَ وَجُنُودِهِۦ قَالُوا۟ رَبَّنَآ أَفْرِغْ عَلَيْنَا صَبْرًۭا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وَٱنصُرْنَا عَلَى ٱلْقَوْمِ ٱلْكَٰفِرِينَ250
ته‌فسیری ئاسان: کاتێک لە بەرامبەر جالوط و سەربازانیەوە وەستان (نزایان کردو) وتیان: پەروەردگارا خۆگری و ئارامگریمان پێ ببەخشە، (دڵ و دەروون و) پێکانمان دامەزراو بکە و سەرمان بخە بەسەر قەوم و هۆزی بێباوەڕاندا.
2:251جوزئی 2 · لاپەڕەی 41لێکچوو
فَهَزَمُوهُم بِإِذْنِ ٱللَّهِ وَقَتَلَ دَاوُۥدُ جَالُوتَ وَءَاتَىٰهُ ٱللَّهُ ٱلْمُلْكَ وَٱلْحِكْمَةَ وَعَلَّمَهُۥ مِمَّا يَشَآءُ ۗ وَلَوْلَا دَفْعُ ٱللَّهِ ٱلنَّاسَ بَعْضَهُم بِبَعْضٍۢ لَّفَسَدَتِ ٱلْأَرْضُ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ ذُو فَضْلٍ عَلَى ٱلْعَٰلَمِينَ251
ته‌فسیری ئاسان: ئەوسا ئیتر بە فەرمانی خوا لەشکری جالوطیان بەزاند و داود (کە یەکێک بوو لە سەربازانی طالوط) جالوطی کوشت، لەوەودوا خوای گەورە پاشایەتی و دانایی پێبەخشی و هەرچی ویستی بوو فێری کرد، خۆ ئەگەر خوا هەندێک لە خەڵکانی بە هەندێکی تری لەناو نەبات، هەر هەموو سەر زەوی پڕ دەبێت لە تاوان و خراپە، بەڵام خوا فەزڵ و ڕێزی زۆرە بۆ هەموو گرۆی ئادامیزاد (بەشێوەیەکی گشتی).
2:252جوزئی 2 · لاپەڕەی 41لێکچوو
تِلْكَ ءَايَٰتُ ٱللَّهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِٱلْحَقِّ ۚ وَإِنَّكَ لَمِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ252
ته‌فسیری ئاسان: ئا ئەوانەی کە باسکران ئایات و بەڵگەو موعجیزەی خوای گەورەن بەڕاستی و دروستی بەسەر تۆدا دەیخوێنینەوە و بەڕاستی تۆ (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) یەکێکیت لە پێغەمبەرانی خاوەن پەیام.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.