پیشاندان:
30. سورة الروم
وَلَئِنْ أَرْسَلْنَا رِيحًۭا فَرَأَوْهُ مُصْفَرًّۭا لَّظَلُّوا۟ مِنۢ بَعْدِهِۦ يَكْفُرُونَ51
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا خۆ ئەگەر ڕەشەبایەکی زەرەرمەند بنێرن و ببینن کشتوکاڵ و باخەکانیانی زەرد هەڵگەڕان، ئەوە ئەوانە ئیتر دەست دەکەن بە ناشوکری و لە دین وەردەگەڕێن.
فَإِنَّكَ لَا تُسْمِعُ ٱلْمَوْتَىٰ وَلَا تُسْمِعُ ٱلصُّمَّ ٱلدُّعَآءَ إِذَا وَلَّوْا۟ مُدْبِرِينَ52
تهفسیری ئاسان: جا بەڕاستی تۆ ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ناتوانیت دەنگی خۆت، واتە: بانگەوازەکەت، بە مردووەکان ڕابگەیەنیت، هەروەها ناتوانیت کەڕو گوێ گرانەکانی لێ تێبگەیەنیت (کافران وەک مردوو، وەک کەڕن)، کاتێک ڕوو وەردەگێڕن و پشت هەڵدەکەن و بایەخ بە بانگەوازەکەت نادەن.
وَمَآ أَنتَ بِهَٰدِ ٱلْعُمْىِ عَن ضَلَٰلَتِهِمْ ۖ إِن تُسْمِعُ إِلَّا مَن يُؤْمِنُ بِـَٔايَٰتِنَا فَهُم مُّسْلِمُونَ53
تهفسیری ئاسان: هەروەها ناتوانیت ڕێنموویی کوێرو نابینایان بکەیت (ئەوانەی دڵیان داخستووەو نایانەوێت تێبینی بکەن) تۆ ناتوانیت لە گومڕایی ڕزگاریان بکەیت، بەڵکو تۆ تەنها دەتوانیت ئایەتەکانی قورئانی ئێمە بدەی بەگوێی ئەو کەسانەدا باوەڕیان پێیەتی و هیچی تر، چونکە ئەوانە هەمیشە ملکەچی فەرمانی خوان.
۞ ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَكُم مِّن ضَعْفٍۢ ثُمَّ جَعَلَ مِنۢ بَعْدِ ضَعْفٍۢ قُوَّةًۭ ثُمَّ جَعَلَ مِنۢ بَعْدِ قُوَّةٍۢ ضَعْفًۭا وَشَيْبَةًۭ ۚ يَخْلُقُ مَا يَشَآءُ ۖ وَهُوَ ٱلْعَلِيمُ ٱلْقَدِيرُ54
تهفسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە ئێوەی بە لاوازی دروست کردووە (سەرەتا نوتفەیەکی لاواز، دوایی وەک دیل لە سکی دایکدا، پاشان هەر منداڵی لاوازیت تا دەگەیتە تەمەنی لاوی)، ئەوسا خوا هێزو دەسەڵاتێکت پێ دەبەخشێت، دوای هێزو توانایی دووبارە نۆرەی لاوازی و پیری دێت، بێگومان ئەو خوایە هەرچی بوێت دروستی دەکات (ئەم هێزو بێ هێزیە بەشێکە لە ویستی ئەو زاتە)، ئەو پەروەردگارە زاناو بە توانایە.
وَيَوْمَ تَقُومُ ٱلسَّاعَةُ يُقْسِمُ ٱلْمُجْرِمُونَ مَا لَبِثُوا۟ غَيْرَ سَاعَةٍۢ ۚ كَذَٰلِكَ كَانُوا۟ يُؤْفَكُونَ55
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژەی کە قیامەت بەرپا دەبێت تاوانباران سوێند دەخۆن (کە: لە جیهانی بەرزەخدا، یان لە ژیانی دنیادا) تەنها کاژێرێک ماونەتەوە، ئا ئەوانە کاتی خۆی لە ڕاستی لادەدران.
وَقَالَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ وَٱلْإِيمَٰنَ لَقَدْ لَبِثْتُمْ فِى كِتَٰبِ ٱللَّهِ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْبَعْثِ ۖ فَهَٰذَا يَوْمُ ٱلْبَعْثِ وَلَٰكِنَّكُمْ كُنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ56
تهفسیری ئاسان: (لە ڕۆژی قیامەتدا کە تاوانباران سەریان لێشێواوەو سوێندی درۆ دەخۆن) ئەوانەی زانیاری و ئیمانیان پێبەخشرابوو دەڵێن: سوێند بەخوا بێگومان ئێوە بەڕادەی ئەوەی خوا بڕیاری لەسەر بووە ماونەتەوە (لە دنیاداو لە جیهانی بەرزەخیشدا) تا ڕۆژی زیندووبوونەوە، جا ئەمە ڕۆژی زیندووبوونەوەکەیە، بەڵام ئێوە بەم ڕاستیەتان نەدەزانی و بڕواتان پێی نەبوو.
فَيَوْمَئِذٍۢ لَّا يَنفَعُ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مَعْذِرَتُهُمْ وَلَا هُمْ يُسْتَعْتَبُونَ57
تهفسیری ئاسان: جا لەو ڕۆژەدا تکاو پاڕانەوەو بڕو بیانووی ئەوانەی ستەمیان کردووە، هیچ سوودێکی نیە بۆیان، بەهیچ شێوەیەک خوا لێیان ڕازی نابێت و ئەوانەش داوای لابردنی ڕق و قینی خوایان لێ ناکرێت، بەهۆی تۆبەوە خۆیان ڕزگار بکەن.
وَلَقَدْ ضَرَبْنَا لِلنَّاسِ فِى هَٰذَا ٱلْقُرْءَانِ مِن كُلِّ مَثَلٍۢ ۚ وَلَئِن جِئْتَهُم بِـَٔايَةٍۢ لَّيَقُولَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا مُبْطِلُونَ58
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە لەم قورئانەدا لە هەموو بابەتێک نموونەمان بۆ خەڵکی هێناوەتەوە، کەچی هەر ئایەتێکیشیان بۆ بهێنیت و بەسەریاندا بخوێنیتەوە، ئەوە بێگومان ئەوانەی کە بێ باوەڕن دەڵێن: ئێوە تەنها پێشێلکەری حەقن و هیچی تر نین!!
كَذَٰلِكَ يَطْبَعُ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِ ٱلَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ59
تهفسیری ئاسان: ئا بەو شێوەیە خوا مۆر دەنێت بەسەر دڵی ئەوانەدا کە نازانن و بەشوێن حەق و ڕاستیدا ناگەڕێن، (شوێن ڕاستی و حەقیقەت ناکەون).
فَٱصْبِرْ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّۭ ۖ وَلَا يَسْتَخِفَّنَّكَ ٱلَّذِينَ لَا يُوقِنُونَ60
تهفسیری ئاسان: جا (ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم، ئەی ئیماندار) دان بەخۆدا بگرەو ئارام بگرە، چونکە بێگومان وەعدو بەڵێنی خوا حەق و ڕاستە و هەر دێتەدی، ئەوانەش کە باوەڕیان نیە بێ ئارامت نەکەن و ساردت نەکەنەوە.