دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

31. سورة لقمان

31:12جوزئی 21 · لاپەڕەی 412لێکچوو
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا لُقْمَٰنَ ٱلْحِكْمَةَ أَنِ ٱشْكُرْ لِلَّهِ ۚ وَمَن يَشْكُرْ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَنِىٌّ حَمِيدٌۭ12
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بە خوا بە ڕاستی ئێمە حیکمەت و دانایمان بە ‎_‎‎لوقمان_ بەخشی، بەم شێوەیە (پێمان وت) شوکرانە بژێرو سوپاسگوزاریەکەی هەر بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، ئەوەش سوپاسی خوای نەکرد، ئەوە بێگومان خوا بێ نیازەو سوپاسکراوە (پێویستی بەسوپاسی کەس نیە).
31:13جوزئی 21 · لاپەڕەی 412لێکچوو
وَإِذْ قَالَ لُقْمَٰنُ لِٱبْنِهِۦ وَهُوَ يَعِظُهُۥ يَٰبُنَىَّ لَا تُشْرِكْ بِٱللَّهِ ۖ إِنَّ ٱلشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌۭ13
ته‌فسیری ئاسان: جا لوقمان بە کوڕەکەی خۆی وت لە کاتێکدا کە ئامۆژگاری دەکرد: کوڕە شیرینەکەم; نەکەیت شتێک یان کەسێک بە هاوتاو هاوبەشی خوا بڕیار بدەیت، چونکە بەڕاستی هاوتاو هاوبەش بڕیاردان ستەمێکی زۆر گەورە و ناڕەوایە.
31:14جوزئی 21 · لاپەڕەی 412لێکچوو
وَوَصَّيْنَا ٱلْإِنسَٰنَ بِوَٰلِدَيْهِ حَمَلَتْهُ أُمُّهُۥ وَهْنًا عَلَىٰ وَهْنٍۢ وَفِصَٰلُهُۥ فِى عَامَيْنِ أَنِ ٱشْكُرْ لِى وَلِوَٰلِدَيْكَ إِلَىَّ ٱلْمَصِيرُ14
ته‌فسیری ئاسان: (لێرەدا خوا ئامۆژگاریەکان لە دەمی لوقمان دەفەرموێت): ئێمە فەرمانمانداوە بە ئادەمیزاد بە چاک ڕەفتاری لەگەڵ دایک و باوکیدا، دایکی بە ئێش و ئازارو لاوازی و بێتاقەتیەکی زۆرەوە، (بە پێستی سکی نۆ مانگ) هەڵی گرتووە، بڕینەوەشی لە دوای دوو ساڵە، فەرمانمان پێدا کە ئەی ئینسان سوپاسگوزاری منیش و دایک و باوکیشت بە، دڵنیابن کە گەڕانەوەتان هەر بۆ لای منە.
31:15جوزئی 21 · لاپەڕەی 412لێکچوو
وَإِن جَٰهَدَاكَ عَلَىٰٓ أَن تُشْرِكَ بِى مَا لَيْسَ لَكَ بِهِۦ عِلْمٌۭ فَلَا تُطِعْهُمَا ۖ وَصَاحِبْهُمَا فِى ٱلدُّنْيَا مَعْرُوفًۭا ۖ وَٱتَّبِعْ سَبِيلَ مَنْ أَنَابَ إِلَىَّ ۚ ثُمَّ إِلَىَّ مَرْجِعُكُمْ فَأُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ15
ته‌فسیری ئاسان: ئەگەر دایک و باوکت کۆششیان لەگەڵتا کرد، تا بەبێ هیچ بەڵگە و زانیاریەک هاوەک بۆ من قسەیان مەکە، لە دنیاشدا هاوڕێ و هاوەڵ و خزمەتگوزارێکی چاک بە بۆیان لە هەموو بارو دۆخێکدا، شوێنی ڕێبازی ئەوانە بکەوە کە بۆلای من گەڕاونەتەوە، لەوەوداو گەڕانەوەتان هەر بۆ لای منە، جا هەواڵتان دەدەمێ بەو کارو کردەوانەی کە دەتانکرد.
31:16جوزئی 21 · لاپەڕەی 412لێکچوو
يَٰبُنَىَّ إِنَّهَآ إِن تَكُ مِثْقَالَ حَبَّةٍۢ مِّنْ خَرْدَلٍۢ فَتَكُن فِى صَخْرَةٍ أَوْ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ أَوْ فِى ٱلْأَرْضِ يَأْتِ بِهَا ٱللَّهُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَطِيفٌ خَبِيرٌۭ16
ته‌فسیری ئاسان: پاشان لەسەر زاری لوقمان دەفەرموێت: ئەی کوڕی ئازیزم: بەڕاستی ئەگەر گوناهێک بە قەدەر تۆوی خەرتەلەیەک (کە زۆر وردە) هەبێت و لەناو بەردێکدا لە ئاسمانەکان یان لەو زەویدا حەشاردرا بێت، (لای خوا شاراوە نیە) و دەیهێنێتە مەیدان، چونکە بەڕاستی خوا هیچ شتێکی لێ شاراوە نیە و زۆریش ئاگایە.
31:17جوزئی 21 · لاپەڕەی 412لێکچوو
يَٰبُنَىَّ أَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ وَأْمُرْ بِٱلْمَعْرُوفِ وَٱنْهَ عَنِ ٱلْمُنكَرِ وَٱصْبِرْ عَلَىٰ مَآ أَصَابَكَ ۖ إِنَّ ذَٰلِكَ مِنْ عَزْمِ ٱلْأُمُورِ17
ته‌فسیری ئاسان: کوڕی شیرینم نوێژەکانت بە چاکی ئەنجام بدە، فەرمان بە چاکە بدە، قەدەغە لە گوناهو خراپە بکە، بە ئارامبە لە بەرامبەر ئەو ناخۆشیانەی کە تووشت دەبێت، بەڕاستی ئەوانەی کە باسکران هەندێکن لەوانەی هەر دەبێت بکرێن.
31:18جوزئی 21 · لاپەڕەی 412لێکچوو
وَلَا تُصَعِّرْ خَدَّكَ لِلنَّاسِ وَلَا تَمْشِ فِى ٱلْأَرْضِ مَرَحًا ۖ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍۢ فَخُورٍۢ18
ته‌فسیری ئاسان: هەورەها ڕووت وەرمەگێڕە لە خەڵکی و (لووت بەرز مەبە و بەچاوی سووک سەیریان مەکە)، بەسەر زەویدا بەناز و فیزەوە مەڕۆ، بەڕاستی خوا ئەو کەسانەی خۆش ناوێت کە خۆهەڵکێش و فەخر فرۆش و فیزاوین.
31:19جوزئی 21 · لاپەڕەی 412لێکچوو
وَٱقْصِدْ فِى مَشْيِكَ وَٱغْضُضْ مِن صَوْتِكَ ۚ إِنَّ أَنكَرَ ٱلْأَصْوَٰتِ لَصَوْتُ ٱلْحَمِيرِ19
ته‌فسیری ئاسان: هەوڵ بدە لە ڕۆیشتنتدا مام ناوەندیانە بڕۆ، بەرەو ئامانجێکی چاک هەنگا و بنێ، بەدەنگی هێواش و لەبار گفتوگۆ بکە و بدوێ، چونکە بەڕاستی بێزارترین و ناخۆشترینی دەنگەکان دەنگی گوێ درێژەکانە.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.