دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

31. سورة لقمان

31:20جوزئی 21 · لاپەڕەی 413لێکچوو
أَلَمْ تَرَوْا۟ أَنَّ ٱللَّهَ سَخَّرَ لَكُم مَّا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ وَأَسْبَغَ عَلَيْكُمْ نِعَمَهُۥ ظَٰهِرَةًۭ وَبَاطِنَةًۭ ۗ وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُجَٰدِلُ فِى ٱللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍۢ وَلَا هُدًۭى وَلَا كِتَٰبٍۢ مُّنِيرٍۢ20
ته‌فسیری ئاسان: ئایا سەرنجتان نەداوە کە بەڕاستی هەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە هەر هەمووی خوا بۆ خزمەتی ئێوەی دروست کردووە و ملکەچی کردووە، هەروەها بەفراوانی نازو نیعمەتی ئاشکراو پەنهانی بەسەردا ڕژاندون، (لەگەڵ ئەوەشدا) هەندێک لە خەڵکی موجادەلە و گفتوگۆی نابەجێ دەربارەی خوا وبەرنامەکەی دەکەن، بێ هیچ بەڵگەیەکی زانستی و ڕێنموویەکی پێغەمبەران و کتێببێکی ڕوونکەرەوەی خوایی.
31:21جوزئی 21 · لاپەڕەی 413لێکچوو
وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱتَّبِعُوا۟ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ قَالُوا۟ بَلْ نَتَّبِعُ مَا وَجَدْنَا عَلَيْهِ ءَابَآءَنَآ ۚ أَوَلَوْ كَانَ ٱلشَّيْطَٰنُ يَدْعُوهُمْ إِلَىٰ عَذَابِ ٱلسَّعِيرِ21
ته‌فسیری ئاسان: کاتێکیش پێیان بوترێت شوێنی ئەو بەرنامەیە بکەون کە خوا ناردویەتی، ئەوە هەر شوێنی ئەو شتانە دەکەوین کە باو و باپیران و مامۆستایانمان پەیڕەوییان لی کردووە، ئایا ئەگەر شەیتانیش بانگی کردبن بۆ سزای داگیرساوی دۆزەخ، هەر پەیڕەوی دەکەن؟!
31:22جوزئی 21 · لاپەڕەی 413لێکچوو
۞ وَمَن يُسْلِمْ وَجْهَهُۥٓ إِلَى ٱللَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌۭ فَقَدِ ٱسْتَمْسَكَ بِٱلْعُرْوَةِ ٱلْوُثْقَىٰ ۗ وَإِلَى ٱللَّهِ عَٰقِبَةُ ٱلْأُمُورِ22
ته‌فسیری ئاسان: ئەو کەسەی ڕوو بکاتە پەروەردگاری و کارەکانی هەمووی بگێڕێتەوە بۆ لای ئەو، لە کاتێکدا ئادەمیزادێکی چاکەخوازە، ئەوە بەڕاستی مانای وایە کە دەستی بە بە هێزترین کارێکیش هەر بۆ لای خوا دەگەڕێتەوە.
31:23جوزئی 21 · لاپەڕەی 413لێکچوو
وَمَن كَفَرَ فَلَا يَحْزُنكَ كُفْرُهُۥٓ ۚ إِلَيْنَا مَرْجِعُهُمْ فَنُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ23
ته‌فسیری ئاسان: ئەوەش کافر بووە، ئەوە کافربوونەکەی، خەفەتبارت نەکات، گەڕانەوەیان هەر بۆ لای ئێمەیە، جا ئاگاداریان دەکەینەوە بەوەی کە کردوویانە، بێگومان خوا ئاگادارە بە هەموو ئەو شتانەی کە لە سینەو دڵ و دەروونەکاندا حەشاردراون.
31:24جوزئی 21 · لاپەڕەی 413لێکچوو
نُمَتِّعُهُمْ قَلِيلًۭا ثُمَّ نَضْطَرُّهُمْ إِلَىٰ عَذَابٍ غَلِيظٍۢ24
ته‌فسیری ئاسان: کەمێک ماوەیان دەدەین، تا تاوێک ڕابوێرن، پاشان ناچاریان دەکین کە بچنە ناو سزای توندو سەختەوە.
31:25جوزئی 21 · لاپەڕەی 413لێکچوو
وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُ ۚ قُلِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ25
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بە خوا ئەگەر پرسیار لە خوانەناسان بکەیت: کێ ئاسمانەکان و زەوی دروست کردووە، ئەوە بە دڵنیاییەوە دەڵێن: (اللە)، دروستی کردوون، تۆش ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ خوا (لەسەر وتنی ڕاستی)، نەخێر وانییە، ئەو وەڵامە لە قەناعەتەوە هەڵنەقوڵاوە، بەڵکو زۆربەیان نازانن (لە خۆیانەوە قسە دەکەن).
31:26جوزئی 21 · لاپەڕەی 413لێکچوو
لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْغَنِىُّ ٱلْحَمِيدُ26
ته‌فسیری ئاسان: هەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە، هەر خوا خاوەنیانە، بەڕاستی هەر ئەو خوایە خۆی بێ نیازە و سوپاسگوزاریی هەر شایستەی ئەوە (ئەگەر خەڵکی بەوەفا و بە ئەمەک بن).
31:27جوزئی 21 · لاپەڕەی 413لێکچوو
وَلَوْ أَنَّمَا فِى ٱلْأَرْضِ مِن شَجَرَةٍ أَقْلَٰمٌۭ وَٱلْبَحْرُ يَمُدُّهُۥ مِنۢ بَعْدِهِۦ سَبْعَةُ أَبْحُرٍۢ مَّا نَفِدَتْ كَلِمَٰتُ ٱللَّهِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ27
ته‌فسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بەڕاستی هەرچی درەخت هەیە لە زەویدا ببنە پێنووس، دەریاش چەندەیە ببێتە حەوت ئەوەندە و (ببێتە مرەکەف و زانستی ونهێنی دروستکاوەکانی خوا بنووسنەوە)، ئەوە هێشتا زانست و زانیاری و فەرمانەکانی خوا هەر تەواو نابێت، بەڕاستی خوای گەورە بەدەسەڵاتە و دانایە.
31:28جوزئی 21 · لاپەڕەی 413لێکچوو
مَّا خَلْقُكُمْ وَلَا بَعْثُكُمْ إِلَّا كَنَفْسٍۢ وَٰحِدَةٍ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌۢ بَصِيرٌ28
ته‌فسیری ئاسان: دروستکردن و بە دیهێنانی هەمووتان و زیندو کردنەوەتان، تەنها وەک دروستکردن و زیندووکردنەوەی تاکەکەسێک وایە، بەڕاستی خوا بیسەرە و بینایە.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.