دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

32. سورة السجدة

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
32:1جوزئی 21 · لاپەڕەی 415لێکچوو
الٓمٓ1
ته‌فسیری ئاسان: سەرنجی سەرەتای سوورەتی (البقرة) بدە.
32:2جوزئی 21 · لاپەڕەی 415لێکچوو
تَنزِيلُ ٱلْكِتَٰبِ لَا رَيْبَ فِيهِ مِن رَّبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ2
ته‌فسیری ئاسان: دابەزاندنی ئەم قورئانە لەلایەن پەروەردگاری جیهانیانەوە هیچ گومانی تێدانیە.
32:3جوزئی 21 · لاپەڕەی 415لێکچوو
أَمْ يَقُولُونَ ٱفْتَرَىٰهُ ۚ بَلْ هُوَ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ لِتُنذِرَ قَوْمًۭا مَّآ أَتَىٰهُم مِّن نَّذِيرٍۢ مِّن قَبْلِكَ لَعَلَّهُمْ يَهْتَدُونَ3
ته‌فسیری ئاسان: ئایا خوانەناسان دەڵێن: (محمد صلی اللە علیە وسلم) ئەم قورئانەی هەڵبەستووە؟ نەخێر وانی یە، بەڵکو قورئان حەق و ڕاستە و لەلایەن پروەردگارتەوە نێردراوە، بۆ ئەوەی قەوم و هۆزێک بێدار بکەیتەوە کە پێش تۆ بێدارخەرەوەیەکیان بۆ نەهاتووە، تاڕێگەی هیدایەت و ئیمان بگرنەبەر.
32:4جوزئی 21 · لاپەڕەی 415لێکچوو
ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِى سِتَّةِ أَيَّامٍۢ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ ۖ مَا لَكُم مِّن دُونِهِۦ مِن وَلِىٍّۢ وَلَا شَفِيعٍ ۚ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ4
ته‌فسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە کە ئاسمانەکان و زەوی و هەرچی لە نێوانیاندا هەیە لە شەش ڕۆژدا دروستی کردووە (مەرج نیە دڕێژی ئەو ڕۆژانە بەقەدەر دڕێژی شەو و ڕۆژی زەوی بێت کە بە بیست و چوار سەعات جارێک بەدەوری خۆیدا دەسوڕێتەوە، چونکە هەندێک ڕۆژ هەروەک قورئان خۆی ئاماژەی بۆ دەکات هەزار ساڵە، هەندێکی تری پەنجا هەزار ساڵە)، پاشان خوا لەسەر تەختی فەرمانڕەواییەوە سەرپەرشتی کارو فرمانی دروستکراوانی دەکات و ئەوەی ئەو عیلمی پێی هەیە و دەیزانێت و دەیەوێت، هەر ئەوە پێش دێت، (سەرنجی ئایەتی _2_الرعد بدە)، خەڵکینە جگە لەو خوایەکەس نیە پشتیوانیتان لێ بکات یان تکا کارتان بێت، ئایە یاداوەری وەردەگرن و تێدەگەن.
32:5جوزئی 21 · لاپەڕەی 415لێکچوو
يُدَبِّرُ ٱلْأَمْرَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ إِلَى ٱلْأَرْضِ ثُمَّ يَعْرُجُ إِلَيْهِ فِى يَوْمٍۢ كَانَ مِقْدَارُهُۥٓ أَلْفَ سَنَةٍۢ مِّمَّا تَعُدُّونَ5
ته‌فسیری ئاسان: ئەو خوایە لە ژوور ئاسمانەوە کاروباری زەوی ڕێک دەخات و سەرپەرشتی دەکات، لەوەودوا ڕووداوەکان و بەسەرهاتەکان و کارو کردەوەی بەندەکان دەگەرێتەوە بۆ لای، لە ڕۆژێکدا کە بەرامبەر هەزار ساڵە بەو حسابەی ئێوە کە دەیکەن.
32:6جوزئی 21 · لاپەڕەی 415لێکچوو
ذَٰلِكَ عَٰلِمُ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ ٱلْعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ6
ته‌فسیری ئاسان: ئا ئەو خوایە زانایە بە نهێنی و ئاشکراکان، لە هەمان کاتدا خاوەن دەسەڵات و میهرەبانیشە.
32:7جوزئی 21 · لاپەڕەی 415لێکچوو
ٱلَّذِىٓ أَحْسَنَ كُلَّ شَىْءٍ خَلَقَهُۥ ۖ وَبَدَأَ خَلْقَ ٱلْإِنسَٰنِ مِن طِينٍۢ7
ته‌فسیری ئاسان: ئەو خوایە زاتێکە هەموو شتێکی بەچاکی و ڕێکوپێکی بەدیهێناوە، لەسەرەتاوە ئادەمیزادی لە قوڕ دروست کردووە.
32:8جوزئی 21 · لاپەڕەی 415لێکچوو
ثُمَّ جَعَلَ نَسْلَهُۥ مِن سُلَٰلَةٍۢ مِّن مَّآءٍۢ مَّهِينٍۢ8
ته‌فسیری ئاسان: پاشان زنجیرەی نەوەکانی لە ئاوێکی سادە و بێنرخ بەدیهێناوە.
32:9جوزئی 21 · لاپەڕەی 415لێکچوو
ثُمَّ سَوَّىٰهُ وَنَفَخَ فِيهِ مِن رُّوحِهِۦ ۖ وَجَعَلَ لَكُمُ ٱلسَّمْعَ وَٱلْأَبْصَٰرَ وَٱلْأَفْـِٔدَةَ ۚ قَلِيلًۭا مَّا تَشْكُرُونَ9
ته‌فسیری ئاسان: پاشان ئادەمیزادە بەڕێک و پێکی ڕێکخست، لە ڕوح و گیانێک کە خۆی خاوەنیەتی فووی پێداکرد، ئینجا دەزگای بیستن و بینین و لێکدانەوەی پێبەخشیون، کەمتان سوپاسگوزارن.
32:10جوزئی 21 · لاپەڕەی 415لێکچوو
وَقَالُوٓا۟ أَءِذَا ضَلَلْنَا فِى ٱلْأَرْضِ أَءِنَّا لَفِى خَلْقٍۢ جَدِيدٍۭ ۚ بَلْ هُم بِلِقَآءِ رَبِّهِمْ كَٰفِرُونَ10
ته‌فسیری ئاسان: (لەگەڵ ئەو هەموو بەڵگە بەهێزانەدا) خوانەناسان دەیانوت: ئایە ئەگەر مردین و بزر بووین لە توێی خاکی زەویدا، ئایا جارێکی تر سەرلەنوێ دروست دەکرێینەوە؟! نەخێر ون نابن! بەڵکو ئەوانە (هەر قسەی بەتاڵ و پڕوپوچ دەکەن ئەگینا لە بنەڕەتدا بە ئامادە بوونی بەردەم بارەگای پەروەردگاریان) بێ باوەڕن...
32:11جوزئی 21 · لاپەڕەی 415لێکچوو
۞ قُلْ يَتَوَفَّىٰكُم مَّلَكُ ٱلْمَوْتِ ٱلَّذِى وُكِّلَ بِكُمْ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُمْ تُرْجَعُونَ11
ته‌فسیری ئاسان: جا پێیان بڵێ: فریشتەی گیان کێشان کە کاری گیان کێشانتانی پێ سپێردراوە دەتانمرێنێت، لەوەودوا بۆلای پەروەردگارتان دەبرێنەوە.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.