پیشاندان:
32. سورة السجدة
وَلَوْ تَرَىٰٓ إِذِ ٱلْمُجْرِمُونَ نَاكِسُوا۟ رُءُوسِهِمْ عِندَ رَبِّهِمْ رَبَّنَآ أَبْصَرْنَا وَسَمِعْنَا فَٱرْجِعْنَا نَعْمَلْ صَٰلِحًا إِنَّا مُوقِنُونَ12
تهفسیری ئاسان: ئەگەر دەتبینی کاتێک ئەو تاوانبارانە (کە باوەڕیان بەزیندوو بوونەوە نەبوو) خەجاڵەت و سەرشۆڕن لەبەردەم دادگای خواییدا، دەڵێن: پەروەردگارا ئەوە ئیتر بەچاوی خۆمان بینیمان، بە گوێی خۆمان بیستمان ئەوەی بڕوامان پێی نەبوو، ئێستەش ئێمە بگێڕەوە بۆ دنیا مەرج بێت هەر کارو کردەوەی چاکە ئەنجام بدەین، ئێمە ئێستە تەواو دڵنیاین..!!
وَلَوْ شِئْنَا لَءَاتَيْنَا كُلَّ نَفْسٍ هُدَىٰهَا وَلَٰكِنْ حَقَّ ٱلْقَوْلُ مِنِّى لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنَ ٱلْجِنَّةِ وَٱلنَّاسِ أَجْمَعِينَ13
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەگەر بمانوویستایە هەموو کەسێکمان هیدایەت و ڕێنموویی دەکرد (بەناچاری و بەبێ ویستی خۆیان)، بەڵام بڕیاری من ئەوەیە (کە ئادەمیزاد و پەریەکان سەربەست و سەرپشک و ئازاد بکەم، سەرئەنجامیش) هەر دۆزەخ پڕ دەکەم لە پەریەکان و لە خەڵکی تێکرا، (لەوانەی بڕوایان بە خواو پێغەمبەرەکانی نەبوو).
فَذُوقُوا۟ بِمَا نَسِيتُمْ لِقَآءَ يَوْمِكُمْ هَٰذَآ إِنَّا نَسِينَٰكُمْ ۖ وَذُوقُوا۟ عَذَابَ ٱلْخُلْدِ بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ14
تهفسیری ئاسان: دەی کەواتە بچێژن مادەم ئێوە ئەم ڕۆژەتان فەرامۆش کرد، ئێمەش بەڕاستی ئێوە پشتگوێ دەخەین، بچێژن ئێش و سزای نەبڕاوە، لە سەرئەنجامی کارو کردەوەیەک کە دەتانکرد.
إِنَّمَا يُؤْمِنُ بِـَٔايَٰتِنَا ٱلَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُوا۟ بِهَا خَرُّوا۟ سُجَّدًۭا وَسَبَّحُوا۟ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَهُمْ لَا يَسْتَكْبِرُونَ ۩15
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی تەنها ئەوانە بڕوا بە ئایەتەکانی ئێمە دەهێنن، کاتێک یاداوەری دەکرێن پێی، خێرا سوژدە دەبەن تەسبیحات و سوپاسگوزاری پەروەردگاریان دەکەن، لە کاتێکدا ئەوانە بە هیچ شێوەیەک فیزیان نیە و خۆیان بەگەورە نازانن.
تَتَجَافَىٰ جُنُوبُهُمْ عَنِ ٱلْمَضَاجِعِ يَدْعُونَ رَبَّهُمْ خَوْفًۭا وَطَمَعًۭا وَمِمَّا رَزَقْنَٰهُمْ يُنفِقُونَ16
تهفسیری ئاسان: (ئەو ئیماندارە بەختەوەرانە) نێوانیان خۆش نیە لەگەڵ ڕاکشان لە جێگەو ڕێگەو ڕێگەی گەرم و نەرما (واتە بەنوێژو خواپەرستی بەشێکی شەو دەبەنە سەر)، هەمیشە نزاو پاڕانەوەیان ڕوو بە پەروەردگاریانە لە خەشم و قین و دۆزەخی دەترسن، ئاواتی ڕەزامەندی و بەهەشتیان هەیە و لەو ڕزق و ڕۆزی و توانایی و زانیاریەی پێمەن بەخشیوون دەبەخشن.
فَلَا تَعْلَمُ نَفْسٌۭ مَّآ أُخْفِىَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعْيُنٍۢ جَزَآءًۢ بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ17
تهفسیری ئاسان: جا هیچ کەس لەو بەختەوەرانە نازانێت چی بۆهەڵگیراوە وشاراوەتەوە لە نازو نیعمەتی جۆراوجۆر لای پەروەردگاری، کە چاوان پێی گەش دەبنەوە و بەدیتنی شاد دەبن، لە پاداشتی کارو کردەوەی چاک و پاکیاندا کە ئەنجامیان دەدا.
أَفَمَن كَانَ مُؤْمِنًۭا كَمَن كَانَ فَاسِقًۭا ۚ لَّا يَسْتَوُۥنَ18
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەو کەسەی ئیماندار بوو بێت وەک ئەو کەسەیە کە تاوانبار بوو بێت؟ وەک یەک نین...
أَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَلَهُمْ جَنَّٰتُ ٱلْمَأْوَىٰ نُزُلًۢا بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ19
تهفسیری ئاسان: بەڵکو ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، شوێنیان باخچەکانی بەهەشتە (کە بۆ هەمیشە جێگەی حەوانەوە و حەسانەوەیانە)، هەر لەوێ دادەبەزن، لە پاداشتی کارو کردەوەیەک کە دەیانکرد.
وَأَمَّا ٱلَّذِينَ فَسَقُوا۟ فَمَأْوَىٰهُمُ ٱلنَّارُ ۖ كُلَّمَآ أَرَادُوٓا۟ أَن يَخْرُجُوا۟ مِنْهَآ أُعِيدُوا۟ فِيهَا وَقِيلَ لَهُمْ ذُوقُوا۟ عَذَابَ ٱلنَّارِ ٱلَّذِى كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ20
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش تاوانبار یاخی بوون، شوێنیان ناو ئاگری دۆزەخە، هەر کاتێک ویستیان لێی دەرچن، دەگێڕدرێنەوە بۆ ناوی، پێیان دەوترێت: بچێژن سزای ئەو ئاگرەی کە بڕواتان پێی نەبوو.