پیشاندان:
2. سورة البقرة
۞ تِلْكَ ٱلرُّسُلُ فَضَّلْنَا بَعْضَهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ ۘ مِّنْهُم مَّن كَلَّمَ ٱللَّهُ ۖ وَرَفَعَ بَعْضَهُمْ دَرَجَٰتٍۢ ۚ وَءَاتَيْنَا عِيسَى ٱبْنَ مَرْيَمَ ٱلْبَيِّنَٰتِ وَأَيَّدْنَٰهُ بِرُوحِ ٱلْقُدُسِ ۗ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ مَا ٱقْتَتَلَ ٱلَّذِينَ مِنۢ بَعْدِهِم مِّنۢ بَعْدِ مَا جَآءَتْهُمُ ٱلْبَيِّنَٰتُ وَلَٰكِنِ ٱخْتَلَفُوا۟ فَمِنْهُم مَّنْ ءَامَنَ وَمِنْهُم مَّن كَفَرَ ۚ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ مَا ٱقْتَتَلُوا۟ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يَفْعَلُ مَا يُرِيدُ253
تهفسیری ئاسان: ئەو پێغەمبەرانەی (باسکران) ڕێزی هەندێکیانمان داوە بەسەر هاندێکی تریاندا، هەیانە خوا گفتوگۆی (یەکسەری) لەگەڵدا کردووە (وەک موسا) و پلەوپایەی هەندێکیانی بەرز کردۆتەوە بە چەندەها پلە (وەک محمد (صلی اللە علیە وسلم) و چەندەها بەڵگەی ڕوون و ئاشکرامان بەخشیووە بەعیسای کوڕی مەریەم، (وەک زیندووکردنەوەی مردوو، چاکردنەوەی نەخۆشی زگماک،.. هتد بەویستی خوا) و پشتگیریمان کردووە بە فریشتەی سرووش کە (جوبرەئیل)ە، خۆ ئەگەر خوا ویستی لەسەر بوایە (ئەو خەڵکە هەمووی باوەڕدار دەبوون)، دوای هاتنی پێغەمبەرەکانیان جەنگیان دژبەیەک نەدەکرد، پاش ئەوەی چەندەها بەڵگەی ئاشکرایان (لەسەردەستی پێغەمبەران) بۆ هاتبوو، بەڵام دووبەرەکی کەوتە نێوانیانەوە، هەندێکیان ئیمان و باوەڕی هێناو، هەندێکیشیان بێ باوەڕ بوو، ئەگەر خوا ویستی لەسەر بوایە جەنگیان دژ بەیەک نەدەکردو یەکتریان نەدەکوشت، بەڵام خوا هەرچیەکی بوێت هەر ئەوە ئەنجام دەدات هەر ئەوە پێش دەهێنێت.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَنفِقُوا۟ مِمَّا رَزَقْنَٰكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِىَ يَوْمٌۭ لَّا بَيْعٌۭ فِيهِ وَلَا خُلَّةٌۭ وَلَا شَفَٰعَةٌۭ ۗ وَٱلْكَٰفِرُونَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ254
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە لەوماڵ و سامان ودارایی و (عیلم و زانست و تواناییە)ی کە پێمان بەخشیوون؛ ببەخشن، پێش ئەوەی ڕۆژێک بێت کە کڕین و فرۆشتن ودۆستایەتی و تکاکاری تیادانیە، (ئەو ڕۆژە) بێ باوەڕان هەر خۆیان لە ڕیزی ستەمکاراندان.
ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلْحَىُّ ٱلْقَيُّومُ ۚ لَا تَأْخُذُهُۥ سِنَةٌۭ وَلَا نَوْمٌۭ ۚ لَّهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ مَن ذَا ٱلَّذِى يَشْفَعُ عِندَهُۥٓ إِلَّا بِإِذْنِهِۦ ۚ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ۖ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَىْءٍۢ مِّنْ عِلْمِهِۦٓ إِلَّا بِمَا شَآءَ ۚ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ ۖ وَلَا يَـُٔودُهُۥ حِفْظُهُمَا ۚ وَهُوَ ٱلْعَلِىُّ ٱلْعَظِيمُ255
تهفسیری ئاسان: خوا زاتێکە جگە ئەو هیچ خوایەکی ترنیە کە شایەنی پەرستن بێت و ئەو هەمیشە زیندووە و ڕاگرو سەرپەرشتیاری (هەموو دروست کراوەکانیەتی)، نە وەنەوز دەیگرێت و نە خەو (چونکە ڕاگرو سەرپەرشتیاری بوونەوەرە)، هەرچی لە ئاسمانەکان و هەرچی لە زەویدا هەیە هەر ئەوزاتە خاوەنیانە، کێ یە ئەوەی (دەتوانێت) تکا بکات لە لای ئەو، بەبێ مۆڵەتی خۆی، دەشزانێت چی لە ئێستاو داهاتوو و ڕابووردودا ڕوویداوەو ڕوودەدات، هیچ کام لە دروستکراوانی زانست و زانیاری تەواویان نیە دەربارەی زانیاری و زانستەکانی ئەو، مەگەر بەوەی کە خۆی بیەوێت فێریان بکات (ئەم پێشکەوتن و زانستەی سەردەم بەشێکی کەمن لە بەخششەکانی خوا)، فەرمانڕەوایی و دەسەڵات و زانینی ئەوزاتە هەموو ئاسمانەکان و زەوی گرتۆتەوە و پارێزگاریان بەلای خواوە هیچ گران نیە و ماندووی ناکات و هەر ئەو خوایەکی بەرزو بڵند و گەورەیە.
لَآ إِكْرَاهَ فِى ٱلدِّينِ ۖ قَد تَّبَيَّنَ ٱلرُّشْدُ مِنَ ٱلْغَىِّ ۚ فَمَن يَكْفُرْ بِٱلطَّٰغُوتِ وَيُؤْمِنۢ بِٱللَّهِ فَقَدِ ٱسْتَمْسَكَ بِٱلْعُرْوَةِ ٱلْوُثْقَىٰ لَا ٱنفِصَامَ لَهَا ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ256
تهفسیری ئاسان: بەهیچ جۆرێک زۆر کردن نیە لە وەرگرتنی بیروباوەڕی ئیسلامدا (دینداری بەزۆر نابێت بکرێت و دین بەزۆر نادرێت بەسەر کەسدا)، چونکە بەڕاستی ڕێبازی چاک و دروست؛ ڕوون و ئاشکرا بووە و جیابۆتەوە لە گومڕایی و سەرکەشی، جا ئەوەی باوەڕی نەبێت بە ـ تاغوت ـ (کە بریتیە لە: هەموو ڕێگەو ڕێبازو هێزو بەرنامەو لادان و بتێک)و باوەڕی دامەزراو بهێنێت بەخوا، جا بێگومان ئەوکەسە دەستی گرتووە بە بەهێزترین هۆکاری ڕزگارییەوە، شوێن دامەزراوترین بیروباوەڕ کەوتووە، کە هیچ پسان و هەڵوەشاندنەوەیەکی بۆ نی یە و هەمیشە پتەو و دامەزراوە، خوای گەورەش بیسەرو زانایە.